|
|
خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێژی زیندووی ناو كۆمه‌ڵ!
9 / 3 / 2010
ن: عه‌زیز ئاجیكه‌ند كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه زانست له‌ودا قه‌تیس نه‌بێ و به‌كرده‌وه ده‌ربێ. هه‌ر به‌م پێیه ئه‌گه‌ر شارۆمه‌ندانی ناو كۆمه‌ڵ زۆر زانستیانه و له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤی سه‌رده‌م باربێن و چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌زانست و شێوازه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یران و هه‌وراز و نشێوه‌كانی ژیان بزانن و بتوانن زۆر زانستیانه و وشیارانه له‌گه‌ڵی مامه‌ڵه بكه‌ن، بێ هیچ دوو دڵی و گومانێك، ڕێڕه‌وی ژیان و ته‌نانه‌ت خودی كۆمه‌ڵگاش به‌ئاقارێكدا ده‌ڕوات كه ئاسۆی ژیانێكی روون تێیدا به‌ته‌واو مانا به‌دی ده‌كرێ! به‌چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی كه به‌رۆكی به ئینسان گرتووه و مرۆڤی بردوه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌موو كاتێك به‌پێی كاریگه‌ری سێ گرووپی له‌چه‌شنی بنه‌ماڵه، هاوته‌مه‌ن، جیگاوشوێنی مانه‌وه به‌تایبه‌تی قوتابخانه و شوێنه‌گشتیه‌كاندایه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تای فێربوون و بارهاتنی منداڵان له‌باوك و دایك و ده‌وروبه‌ریانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌و مانایه‌ی كه به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌می كه‌سایه‌تی منداڵان له‌ژێر كاریگه‌ری بنه‌ماڵه‌دایه و هه‌ر به‌م پێیه‌ش ژیانی سه‌رتایی ئه‌و شكڵ ده‌گرێ و گه‌شه ده‌ستێنێ. به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌وانه‌شه‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆكه سه‌رباری گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا و ڕاده‌ی وشیاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پێشكه‌وتنی زانست و په‌روه‌رده و بارهێنان، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ناوه‌نده‌كانی بارهێنان و له‌وێشه‌وه سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركی بارهێنان پشتگوێ ده‌خرێ و توانایی و لێهاتووییه‌كان ده‌خرێنه په‌راوێز و كوێر ده‌كرێنه‌وه. ئه‌م پشتگوێ خستنه كارده‌كه‌نه سه‌ر بازنه‌ی فكری مرۆڤ و ئاسه‌واره‌كه‌شی له‌درێژماوه‌دا ده‌بێته هۆی گرێ كوێره‌یه‌ك كه مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ریدا سڵ ده‌كاته‌وه و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ململانێی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نابێت. به‌و مانایه‌ی كه باوه‌ڕبه‌خۆبوون هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانه‌وه له‌ناو زه‌ین و مێشكی مرۆڤدا په‌ڕپه‌ڕ ده‌كرێت و بواری گه‌شانه‌وه ناڕه‌خسێت و كاتیش بێ ئه‌وه‌یكه به‌خۆت بزانیت تێپه‌ڕ ده‌بێت و ژیان ئه‌و ئه‌و بایه‌خه گرنگانه‌ی نابێ كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی. ئه‌زموونی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان و لێكۆڵه‌وه‌ران نیشانی ده‌دات كه بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ركۆمه‌ڵێك، بارهێنانی دروست له‌سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤ پێویسته و ئه‌مه ئه‌ركێكه كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی دایك و باوك و له‌قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌وه مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵن كه ڕه‌وتی ئه‌م ئه‌ركه به سه‌رئه‌نجام بگه‌یه‌نن. نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بچێ كه گه‌شه و پێشكه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه وچینێك وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسی لێوه‌كرا به‌نده به ڕاده و ئاستی پێشكه‌وتوویی و ئه‌مڕۆیی بوونی په‌روه‌رده و فێركردنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایك بوونیه‌وه. گومان له‌وه‌دا نیه كه ئه‌گه‌ر بێت و له شێوازی نوێی فێركردن وپه‌روه‌رده كه‌ڵك وه‌ربگیرێ، بێگومان كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ كێشه و پێشكه‌وتوو ده‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، بارهێنانی دروست به‌شێوازی زانستی كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه به‌ره‌وڕووی داهاتوودا و ئه‌و ده‌رگایه‌ش ئاسۆیه‌كی ڕوونه له‌به‌رامبه‌ر بارهێنانی مرۆڤی وشیار و به‌ئه‌زموون. شێوه‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی سوننه‌تی باوی نه‌ماوه و نابێ ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵدا په‌ێڕه‌و بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه كاریگه‌ر نیگه‌تیڤی ده‌بێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و له‌درێژ ماوه‌دا خه‌سارێكی گه‌وره له‌مرۆڤی سه‌رده‌م ده‌دات. كاتێك كه تاك ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری ده‌روونی و باوردۆخی ناله‌باری ژیان، ئه‌گه‌ر بێت و زانیاری له‌زانست و شێوه‌ی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی تواناییه‌كانی له هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ململانی یه‌كانی ژیانی نه‌بێ و یان له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ریان نه‌كات، ئه‌وا بێ گومان له‌درێژماوه‌دا كارێگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر جه‌سته و ڕۆحی دا به‌جێ دێڵێ و كه‌سێكی بێ توانا و له‌خۆنامۆ باردێنێ كه ئه‌مه وه‌ك خه‌سارێكی گه‌وره هه‌م له‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌م له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دێته ئه‌ژمار. مرۆڤ به‌پێی سروشتی خۆی و بارودۆخی ئابووری و كه‌لتووری له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك تووشی لادان بێت و به‌كرده‌وه له كرداره‌كانی خۆی لابدات. ئه‌م شێوه لادانانه ته‌نیا تایبه‌ت به چین و توێژێكی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵ نین وبگره هه‌موو چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه. كه هه‌مووی ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه گرتووه له‌دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كانی وه‌ك ته‌ڵاق، ڕووهێنان به ماده سڕكه‌ره‌كان وهیتده‌وه... بارهێنانی مرۆڤ و ڕاهێنانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان، كاتێك ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت كه له‌ژێر ڕۆڵ و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری بێت كه له‌لایه‌ن كه‌سانی بلیمه‌ت و زانا و مامۆستایانی به‌واقع خه‌مخۆر به‌ڕێوه بچێت. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه. توانای هه‌موو شتێكی هه‌یه و هه‌ر مرۆڤێكیش له‌زاتی خۆیدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خاڵی لاواز و به‌هێزه كه له‌هه‌ر پێشهاتێكدا له‌خۆی نیشانی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه به‌هێزانه له‌ژێر ڕۆڵ و كاریگه‌ریدابن بێگومان، خاڵه لاوازه‌كانیش له‌ناوخۆیدا ده‌توێنێته‌وه و ده‌یانكاته بڵقی سه‌رئاو. له‌وه‌ها دۆخێكدایه كه وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی فه‌رهه‌نگی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا دێت و كۆمه‌ڵ هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌ڕوات وده‌سه‌ڵات وبه‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵ ده‌كه‌وێته ژێر چنگی كۆمه‌ڵێكی زۆر له مرۆڤه بلیمه‌ته‌كان و خاوه‌ن بیری پێشكه‌وتنخواز. بێ گومان له‌وه‌ها كۆمه‌ڵێكیشدا تاك كه‌سێتی خۆی له‌ده‌ست نادات و زۆر به‌رپرسانه هه‌نگاو بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌ڵده‌گرێ و ڕێگاش بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژی خۆی خۆش ده‌كات و له خۆنامۆبوونیش جێگای خۆی ده‌دات به باوه‌ڕبه‌خۆبوون و خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان باویان نامێنی و مرۆڤ ده‌توانێ تا ئاستی خۆشبه‌ختی خۆی به‌ره‌و لوتكه‌ی ڕزگاری هه‌نگاو بنێ.
|
|
sana+19804 || 11 / 3 / 2010
babateke basha lekolenawaeke droosta sarkotoobet
|
|
deko || 11 / 3 / 2010
mama azez gean slawo xondmawa zoor joan boo sarkotoo bet
|
|
rolhalat || 10 / 3 / 2010
ajekand gean zoor joana babateke zoor ba peza sarkaWOOTO BET
|
|
soran || 10 / 3 / 2010
das xosh bet kaka azez gean hewadarm sarkotoo bet
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆنگره‌ی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
|
|