|
|
نامه‌ێه‌کی سه‌ر ئاواڵه بۆ به‌رێز کاک مصطفی هیجری
8 / 3 / 2010
خالید زوورمه‌ند ده‌پێش دا رێز و سڵاوم هه‌ێه بۆ سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رێبه‌ری زانا و گیان فێدا: میشک و مه‌چه‌کی ئه‌منیش وه‌ک جه‌نابت له هێلانه شێره که‌ی نه‌غـــه‌ده وله شه‌قامی به‌ر ده‌رگای ماڵــــــــه داگیرکراوه‌که‌ت پێیان هه‌ڵگرتو و هه‌ڵیان داوه و به ئه‌مرۆ گه‌ئیشتوون. هه‌موو به‌یانان کتێـــب به‌ده‌ست ، به به‌رده‌می پاسه‌وانی به‌رده‌رگاگه‌تدا به‌ره‌و مه‌کته‌ب تێده‌په‌ریم،چاوی تووره‌ئیم ده‌چاوی ده‌بری و مێشک و وره‌م به کینه‌ی ئه‌و پاراو ده‌کرد.هه‌ر کینه‌ی داگیرکه‌رانی خانۆ خشپیلانه‌که‌ی سکرتێری حیزبه خوشه‌ویسته‌که‌م بوو،که هه‌نگاومی به‌ره‌و مه‌کته‌ب قاییمتر و وره‌می بو فێــــــــــــــربوون پته‌وتر ده‌کرد.هه‌موو روژێک لانی که‌م دوو جار،ریشه‌ی پنجه گێای وجوودم به زووخاوی حه‌سره‌ت و قین ئه‌ستوور ده‌کرد؛شه‌وانیش که خویندنه‌وه وه فێـــربوون ،تارمایی ماندوویان میوانی چاوه‌کانم ده‌کرد،به سروودی ئه‌ی شه‌هیــــــــدانی ره‌زازی و گوپاڵی خوشه‌ویستی گه‌له‌که‌م و به چه‌کی هیوای روژێـــــــــــــکی روون ،هێرشم ده‌برده سه‌ر ماندوویی و تارماییم به زله‌ی توڵه له‌سه‌ر چاو ده‌ر ده‌کرد.ئه‌گه‌ر ئه‌م بیر و هه‌ست ونیفره‌ت وهیوایه نه‌بوایه،پێم وانیـــه توانیبام به‌سه‌ر ئه‌م هه‌مـۆ کۆسپی فه‌قیری و نه‌داریدا زاڵ بووبام ودریژه‌م به خویندن دابا ؛وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زورتر ده‌بوو که هه‌ر وه‌ک خشته‌کانی بوخوم ده‌مبرین، ده کووره‌خانه‌ی زووڵم و زورداری کۆمه‌لگای ویلاێه‌تی فه‌قیه دا سووتابام وبایی چاره نووس خه‌ڵووزه‌که‌می له سه‌ر ئاسمانی نیشتمانی ماته‌مینم بڵاو کردبایه. ئه‌من نام هه‌وی ژیان نامه‌ی خۆمت بو بنووسمه‌وه و رووحمت پێم دابی.به‌ڵکوو ده‌مهه‌وی ژیان نامه‌ی هیوایه‌که‌مت –حیزبی دێموکرات— بۆ بگێــــرمه‌وه که هیشتا شه‌هید نه‌بۆ و بو گه‌شانه‌وه‌ی بلێسه‌که‌ی نیازی به دووکتوورێکی زانا و لی هاتووی وه‌ک جه‌نابت هه‌یه.ئه‌م داکشانه‌ی فتیله‌ی هیوا له ده‌روونی من و زور که‌سی دیکه‌ی وه‌کوو من ، هۆکاری جوراوجور و گه‌وره‌و بچووکی هه‌ێــــــــــــه؛که ئه‌من نامهه‌وی لێفه له‌سه‌ر هه‌تیــوان هه‌ڵ بده‌مه‌وه و ته‌نیا لێفه‌که له‌سه‌ر دڵی هه‌تیوی خوم هـــه‌ڵ ده‌ده‌مه‌وه و ئه‌ویش زۆر به کوورتی. سه‌رماێه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ر تاکه که‌سێه‌ک،جگه له ماڵ،سامان،خاو وخێزان،وه ز‌ۆرفه‌کته‌رى دیـکه، ته‌نیا که‌ساێه‌تی ئه‌م که‌سه‌ێه.که دێره‌دا باس له‌سه‌ر چۆنێتی یا باشی و خراپی که‌ساێه‌تی نێه،به‌ڵـــــــکوو ده‌مهه‌وی، به پێ توانای له‌رزۆکم تیشکێکی که‌م پشــکۆ ،له کوولانه‌ی ته‌سکی مێشکمه‌وه ،بخه‌مه سه‌ر *نرخی* که‌سایه‌تی و* ده‌رکه‌وته‌کانی*؛تا بۆمان روون بێته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که ،چاوو ده‌قـــــووچێنن و چه‌نگ ده هه‌نبانه‌ی که‌ساێــــــه‌تی که‌سانێک هه‌ڵده‌نێن و بی حیساب وکتاب لێی خه‌رج ده‌که‌ن، وه زۆر جاریش ،ته‌نیا بۆ به‌زم و بزه‌ی لێوی چه‌ند ماسی ،به سه‌ر ئاو دا ده‌یــپــــــڕژێنن،کرده‌وه‌ی ئه‌م جووره که‌سانه ،چه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ماسێکانی تێدایه؟ هه‌ر گیاندارێک بۆ پێ گرتن،وه یا باڵ گرتن،که بنه‌مای هه‌ڵدان و خۆ گرتنه، به ده‌یان وه به‌ڵــــکوو به سه‌دان جار،هه‌موو له‌شی، شه‌پی زه‌وی ره‌قی خواردۆ و شین وه ره‌ش بۆته‌وه.ئه‌مه ده‌رکه‌وتی رێپێوانه که مافی سه‌ره‌کی و که‌م هه‌زینه‌ی هه‌ر گیان دارێکه؛که بۆ هه‌مووکه‌س له سه‌ر هه‌موو جیهان به یه‌ک ئه‌ندازه‌ێــــــه.به ڵام هه‌رچه‌ند روانین به‌ره‌و قووڵایی نـــــاخـی ئینسان بچێته پێش، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش سه‌رهه‌ڵــــــدان وچۆنێــــــه‌تی پێگه‌ئیشتنی ئه‌ندامی له‌شی زینده‌وه‌ر ،وه له‌ئاکام دا پێداویستی وهه‌زینه‌ی هاڵدانیان بۆ عیلم و زانست دشوارتر ئه‌بێـــــــت.جا هه‌ر به‌و پێــــیه، زانستانی ده‌روون ناسی له‌ســــه‌ر ئه‌مباوه‌ره‌ن، که چۆنێــه‌تی شکل گرتنی که‌ساێه‌تی ـــشخصیت ـــ ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا که گرینترین شاخه‌ی ده‌روون ناسی،پیچیده‌ترین شاخه‌ی علوومی ئینسانیشه. دوو فه‌کتۆر رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌ێــه له‌سه‌ر دارشتن ودرووست کردنی شه‌خصێه‌تی هه‌ر تاکه‌که‌سێه‌ک. ێه‌که‌مین، ژێنه، که له وه‌ره‌سه‌وه پێی ده‌گا،دووهه‌م،که رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی هه‌ێه،ژینگه یا هه‌مان کۆمه‌ڵگاێه.له‌به‌ر ئه‌وه که مرۆڤ خۆشی ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگاێـه،به رێژه‌ی ژینگه‌ی خۆی ،له‌سه‌ر شکڵ گرتنی که‌ساێــــه‌تێکه‌ی کاریگه‌ری هه‌ێه .به‌و پێیه ده‌ر ده‌که‌وی،ئه‌م که‌سانه‌ی بۆ وه‌به‌ر هێنانی دره‌ختی شه‌خصێــــه‌ت خه‌رج ده‌که‌ن،ژیـــــنگه و خۆی شه‌خصه.به‌ڵام هه‌مووی مه‌به‌ستی من ،ئه‌وه‌ێه که بتوانم روونی بکه‌مه‌وه ،مرۆڤ وه جامیعه ــ چ شتێک ــ ده‌که‌نه ده‌رکه‌وت بۆ هێنانه به‌ری ئه‌م دره‌خــته.زۆر روونه که نه‌ته‌نیا ده‌نیو ێه‌ک کۆمه‌ڵگادا ،به‌ڵکوو له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ش دا،که‌ساێه‌تی جۆراوجۆر درووسـت ده‌بێ،که ئه‌مه نیشانده‌ری جێـــــاوازی کاردانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه له رووبه‌رووبه‌نه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانی ژینگه‌دا. به ره‌چاو گرتنی هه‌زینه‌کانی بنه‌ماڵه وه‌ک بچووکترین رووکنی کۆمه‌ڵ،بۆ گه‌وره کردنی که‌ساێه‌تێکی به‌رچاوی تایفه وهۆز،نرخی هه‌زینه‌کانی پێگه‌یشتنی شه‌خصێــــــــــه‌تێکی کۆمه‌ڵگا، وه به‌دوای ئه‌و دا کاره‌کتـــه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی،باشتر خۆ ده‌نوێنی.هه‌ر چۆن گیاێــــه‌کان بۆ هه‌ڵدان و به‌ر هێنان ،نیــــــازی ێه‌کسانیان نێ،کاره‌کتــره‌کانیش،بۆ گه‌یشتن به لووتکه‌ی نێو و به داری به‌ری ،پێداویستی جۆراوجۆر و تایبه‌ت به خۆێان هه‌ێه.جا لێره به‌دوا سنووره‌کانی کۆمه‌ڵگا،ته‌سک و ته‌سکتر ده‌که‌ین، تا ده‌گــــــه‌ین به سنووری شارۆچکه‌ێه‌کی بچووک و پـــڕ باێه‌خ ،به ناوی {نه‌غه‌ده}.هۆی هه‌ڵبژاردنی نه‌غه‌ده،ده‌گه‌رێته بۆ ئه‌وه‌ی که،هه‌م ئاشی ئاردی مێشکی جه‌نابت وهه‌م مه‌دره‌سه‌ی پێ گرتنی کاک خالید عه‌زیزی بۆوه. ئه‌مرۆناوی هه‌ردووکتان،بۆته پێـاوچاکی نووشته نووس،که رۆژانه ده‌ێان ئه‌وین داری دابڕاو له دڵدار، داوای دوعای ده‌ئامێز گرتنه‌وه‌ی مه‌عشووقه‌که‌یان، له هه‌ردووکتان ده‌که‌ن. رێبه‌ری به‌رێزم: ئه‌گه‌ر ریشه‌ی کاره‌کته‌ری هۆۆنه‌ری به مووسیقا و شه‌خسێــــه‌تی ئاکادمیک به کتێب پاراو ده‌بێ و سه‌ر له خاک ده‌ر دێنی؛ڕه‌گ و گۆشت و پێستی که‌ساێـــــــــه‌تی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست و زوڵم لێکراوی کورد،ته‌نیا به فرمێسک ،حه‌سـره‌ت ، زوخاو وخوێن پاراو ده‌بێت و ته‌نیا ڕق و وره‌ی پۆڵاینیش،ده‌ێکا به داری به‌ری بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی.ڕق و قین له ســـــته‌م وجناێه‌ت ،که نسبه‌ت به خۆی و خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ری، به‌چاو ده‌ی بینێ و به‌دڵ هه‌ستی پێـــــده‌کا و به گۆشت و خوێن ،مه‌زه‌ی ده‌چێژی.ئایا کوردێک ئه‌گــــه‌رپێلوویی زوڵم له‌شـــــی دا‌غ نه‌کا،یا هه‌ســت به سێبه‌ری ره‌شی گۆپاڵی داگیرکه‌ر له سه‌ر به‌رهه‌یوانی شار وگوندی خۆی نه‌کا،یا خوێنی که‌س و کار و ده‌ر وجیران ،خواردن و خه‌وی لێ نه‌بریبێ،قه‌ت ده‌توانی خۆنچه‌ی گه‌نجی و جوانکاری خۆی له شاخ و داخان به تینوویی و برسێتی ســیــس وزه‌رد هه‌ڵگه‌رێنی؟ ئه‌من نازانم ،نووسه‌رانی ئێمه که رۆژانه هه‌زاران میتری چوارگۆشه کاغه‌ز به‌گوڵی وشه ده‌رازێننه‌وه،هیچ ئه‌ماژه به‌وه ناکه‌ن که هۆی هاوشار بوونی هه‌ردووک سکرتــێــری حدکا و حدک ،له چی ســه‌ر چاوه ده‌گری؟هه‌ر چه‌ند ده‌زانم که ئــــــه‌م بۆچوونه ،ده قۆناغی حه‌سته‌می ئێسته دا بێ که‌ڵک بێته به‌رچاو،به‌ڵام ئه‌من به رێبه‌ری به‌رێزم پێشنیار ده‌که‌م،به چاویلکه‌ی ده‌روون ناسی کۆمه‌لاێه‌تی ئاوڕێـک له ڕابردووی خۆت و شاره‌که‌ت بده‌یته‌وه،وه دووباره ئه‌و ئاو،هه‌وا،خۆر،هزر، زوڵم،خوێـــن،هه‌نیسک،فرمێسک ، وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جه‌نابتیان گه‌وره کرد و له‌سه‌ر ته‌ختی پیرۆزی سکێــرتاریا رازاندیانێوه، بێنه به‌ر چاوی تیژ بینت؛ئه‌مجاره هۆی هاوشار بوونت ده‌گه‌ڵ سکرتێری حدک ،باشتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ. گۆمان ده‌وه دا نیه ،که هه‌موو خاکی کوردستان داگیـــــرکراوه ، وه هه‌موو کوردێک چه‌وساوه‌ێه،به‌ڵام گۆڵبژێری نـه‌غه‌ده و جه‌نابت و کاک خالید ته‌نیا وه‌ک سه‌مبۆل بۆ نیشتمان و کاره‌کته‌ری کورده.بــــــه بـــــــڕوای من هه‌ر که‌س،چاو پۆشی له جه‌نابت بکا،چاو پۆشی له داگیر که‌ری ماڵه‌که‌ی خۆشی ده‌کا؛ هه‌رکه‌س بایخ بۆ که‌ساێـــه‌تی مصطفی هیجری دانه‌نێ، ئه‌مه‌ک نه‌ناسه،بارته‌قای چۆره ئاوێکیش، رێز له‌و خوێنانه‌ی کۆچه‌و کۆڵانی نه‌غه‌ده‌یان سوور هه‌ڵده‌گێرا،نانێ؛کوێـــــره،تـــه‌رمی شه‌هیدانی بێ گۆڕ، په‌تکی ملــــــی گه‌نجه بێمراده‌کان،لێچکه‌ی ره‌شی ده‌سگیرانی بێ مراد،ڕوو ڕنـیـنــی داێکی هه‌تێویش، نابینێ. ئه‌و گۆێچکه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هیچ وپووچ و وته‌ی ناحه‌زی، سه‌باره‌ت به مصطفی هیجری گوێ لێبێ و هه‌ڵوێستی تووند وتیژبه دژی نه‌گرێ،ئه‌م گوێچکه‌ێه ساغ نێ و دڵنیام که‌ڕه،ئه‌وه‌نده کــــــــــه‌ڕه که،هه‌نیسکی مناڵه هه‌تیوه‌کانی نه‌غه‌ده،قارنێ،خه‌ڵیفان،زله‌ی قه‌ره‌په‌پاغی سندووس له بنان گۆی مه‌لای قارنێ ،ره‌گباری بیکه‌ێسێکه‌ی سه‌ر قه‌ڵای نه‌غه‌ده‌ش له خه‌و راینه‌په‌راندۆ.ئه‌و که‌سه‌ی ناوی مصطفی هیجری،له سه‌ر لاپه‌په‌ره‌ێه‌کی مێژووی کورد،به قه‌ڵه‌می گووڵآو نه‌نووسێ،دڵنیابه زۆر به ئــاســـــــایی پــــێــڵاوی گـــڵاوی ده‌خاته سه‌رته‌رمی شه‌هیده به‌جێ ماوه‌کانی کۆڵانی نــه‌غـــه‌ده.ئه‌و چاو چنووکه‌ی ئه‌مڕۆ،به بێحه‌یایی و به ڕووسووری ،له گــووڵ کاڵـــتـــرــ مه‌به‌ست ره‌خنه نێ ـــ به جه‌نابت بڵێ، بێ گۆمان ئه‌گه‌رچه‌رخ وه‌رسوورێ و قۆناغی پـــــــــاروی چه‌ور بێته ئارا،جاشـــێــتی و خـیـانـه‌تـیـــش، به‌لاێه‌وه،سه‌رفرازی و ڕووسوورو ده‌بێت.به‌ڵام هه‌موومێژووی ســــه‌رفرازی،پـــاکــی،جوامــێـری وه گیانفیدایی جه‌نابــت،نه‌توانی په‌رژینی بێگۆناهی ومه‌عسوومێه‌تت بۆپێک بێنێت.چوونکه نه نــه‌غــــه‌ده مـــه‌کـــــه‌ێـــــــــه ونه جــه‌نابیشـــت مــــوحــــه‌مـــــه‌دی. رێبه‌ری رێزدارم:ئه‌گه‌رکاره‌کته‌ری جه‌نابت،لاێه‌کی سکه‌ێه‌ک بێت که،به‌خۆڵی سندووس و سوورئاوی ڕووباری گاده‌ر و هاڵاوی ئاهی به‌سۆی کۆرپه هه‌تیوه‌کان،له داوێنی پڕ فرمێسکی داێکی نه‌غه‌ده‌دا،لــه قالب دراوه؛بێ‌شک دیارده‌ێه‌ک به ناوی خالید عه‌زیزیش،ڕووی دووهه‌می هه‌مان ســــــکه‌ی که‌ساێه‌تی جه‌نابته به‌هه‌موو پێکهاته‌کانێوه.هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سازدانی شه‌خسێه‌تی جه‌نابت دا ڕۆڵیان هه‌بـۆ ده که‌ساێه‌تی کاک خالیدیش دا به ڕوونی دێنه به‌رچاو؛چوونکه هه‌ردووکتان،له ێـــــــه‌ک گۆزه‌و ئــــاو هه‌ڵقۆراندۆ،ێــه‌ک هه‌واتان هه‌ڵمژتۆ ،له ێـه‌ک ڕووباردا مه‌له‌تان کردۆ، وه له ێه‌ک مه‌کته‌ب فێری پیتی کوردی بوونه. ئه‌و دراوه‌ی[ حیزبی دێمۆکرات] که له بازاری نه‌غه‌ده،کوڕان و کچان ،هیوای رزگاری و سـه‌ربه‌ستی پیێ مه‌عامه‌له ده‌که‌ن،ته‌نیا کاتێک پڕبایخه،که هه‌مووی دراوه‌که بێگه‌رد و پاک بێت؛ئه‌گه‌ر لاێه‌ک،زێر و زێو بێت و لاێانه‌کی دیکه دڕا‌و و ره‌ش بێت ،هه‌مووی پاره‌که بێ بایخ ده‌بێ و ناچێت؛ وه هیچ هیوا وئومێدیشی له ناو دانیشتوانی نه‌غه‌ده معامه‌له پێ ناکری.بۆ گه‌شه پێدانی بڵێسه‌ی هیوا له ناودڵی هه‌موو خه‌ڵک،ئه‌بێ هه‌وڵ بدرێ نرخی دراوه‌که به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵ بکشێ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر له هه‌موو شتێک،پاراستنی هه‌ردووک لای دراوه‌که‌ێه له دڕان وشکان وچڵکنی،نه‌ک هه‌ر لاێه‌کی.ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌ره‌کی جه‌نابته، وه‌ک به‌رپرسی ئه‌وه‌ڵی ئه‌م حیزبه خۆشه‌ویسته.ده‌بێ مسقالێک شکت نه‌بێ ـ که نیته‌ـ که بێ حوورمه‌تی به که‌ساێه‌تی کاک خالید،ناڕاسته‌وخۆ بێحوورمه‌تێ به حیزبی دێموکرات،وه راسته‌و خۆش بێ حوورمه‌تی به جه‌نابت.هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم ڵێ کرد، به بڕوای من بێ حوورمه‌تیـــــش به مصطفی هیجری ،نووکه شه‌په له هه‌موو مێژووی حیزب وله کێلی شه‌هیدان.هه‌ر بۆیه ئه‌ستۆکه‌چانه تکا و ره‌جات لێ ده‌که‌م،ده‌پێش دا بۆ پارستنی که‌عبه‌ی که‌ساێه‌تی خۆت و مێژوی پـڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و هه‌ڵوه‌دایی وسه‌رفرازی خۆت،پاشان بۆ به‌رگری له به فیڕۆ چوونی خوێنی هاواڵانی شه‌هیدت،وه بۆ گه‌شه‌دانی زیاتری بلێسه‌ی هیوا له دڵی داێکان و خووشکانی ئه‌م نیشتمانه،دژ به هه‌رجۆره بێ رێزی و تۆهمه‌تی ناڕه‌وا له هاوسه‌نگه‌رانی پێشووت،هه‌ڵوێستی گرژ بگره و به گژ ئه‌و که‌سانه‌دا بچۆوه،که به نه‌زانی خۆیان ،به وته‌ی ناحه‌ز و ناشیرین ،تـــیــر و تانه‌که‌ێان پێش بڕینی سینگی دۆستانی پێشۆۆت، سینگی جه‌نابت هه‌ڵده‌دڕی؛ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناراسته‌وخۆ،کڕنـــــۆش دهبـــه‌ن بۆ داگیـرکه‌رانی بـێـشــــه داگیرکراوه‌که‌ت و نه‌ێارانی حــیــــزبی دێــــمــــوکـــــــات. له هیچ که‌س شاراوه نیه که دابڕانی یارانی پێشووت له مه‌ته‌رێزی شه‌رهفی دێموکرات،وه هه‌ڵکه‌ندنی سه‌نگه‌رێکی جێاواز بۆ سیله گرتن له دۆژمنی هاوبه‌ش،کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن بوو بۆ یارانی حیـــــزب و ئاهه‌نگی شایی گێرانی نه‌ێارانی گه‌لی کورد بوو؛به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساته نابێ ببێته ده‌ستماێه‌ی قـیـره‌تـــاو کردنی سه‌نگه‌ره جیاوازه‌که‌ی هاوسه‌نگه‌رانی پێشووت. بێ گۆمان ئه‌م کرده‌وه‌ێه دیواری ســه‌نـــگه‌ری ئێمه‌ش کوورت ده‌کاته‌وه و فیشه‌کی دۆژمن ئاسانتر زه‌فه‌رمان پێده‌با.زۆر به په‌رۆشم که ئه‌م دۆستانه‌ی له ده‌وری قه‌ڵاێه‌که‌ت په‌رژینی بـیــر و گۆشتیان بۆ چنیوی،فارس گوته‌نی ـــ خۆدا نه‌کرده و زمانم ڵاڵ ـــ لێت ببن به مگس دور شیرینی و به مه‌به‌ستی گوڵآو پڕژاندن به بــه‌رگی جه‌نابت،چــڵکاو به سه‌ر و ڕووی لایه‌نی دیکه دا ببارێنن. فه‌رمه‌نده‌ی لێهاتووم:هه‌روه‌ک ئاگاداری ئه‌م رۆژانه هێندێک له دۆستانی ڕاســــتـــه‌قـیـنـــــــه‌ی حیزبی دێموکرات و گه‌لــی کورد ،که‌مپه‌ینی کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ێــه‌ک بوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵــه‌ی دێموکراتیان پێک هێناوه؛که له‌م پێناوه دا تیروتانه‌ێان زۆرخواردۆ،ێه‌ک به هێلکه‌ی بۆگه‌ن ناویان ده‌با و ێه‌کی دیکه به نه‌زان،ته‌نانه‌ت له‌م پێناوه‌دا، له‌لاێه‌ن دۆستانی نزیکی جه‌نابته‌وه هه‌ڕه‌شه‌شیان لێکراوه،وه‌به زه‌بـــری هه‌ڕه‌شه، به هێندێک له ئه‌ندامانی حدکا، پـــه‌شــــیــمـان نامه‌ێان نووسیوه. ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ئـێمــــه ،بچووکترین وشه، کـــه بـــۆنــی عه‌تری ێه‌ک گرتوویی لێبێت،بڵاو ناکه‌نه‌وه و وشه‌ی پیس وهێــلکه‌ی بۆگه‌نیش ده‌ستیان ماچ ده‌کات. ئه‌م که‌مــپــه‌ینه بۆ تاوتوی کردنی راوبۆچوونی به‌ده‌نـــــــه‌ی خوارووی بنه‌ماڵه‌ی دێموکراته.هه‌ر بۆێه ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست له جه‌نابت چاوه‌ڕوان ناکرێت، به‌ڵام تکاێـــه ئاگادار بیت،که دوور له چاوی تـیژی جه‌نابت ،له لاێه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان واێه ێه‌ک گرتنه‌وه،نان وناوێان ده‌بڕێ، هه‌ڕه‌شه له پێک هێنه‌رانی که‌مپه‌یـــنـی ێه‌ک گرتنه‌وه نه‌کرێ.به‌هیوای رۆژێکی ته‌با و ته‌به‌ک پڕ بۆ بنه‌مـــــــاڵـــــــــه‌ی حیزبـــی دێموکراتی کووردستانی ئێران و زه‌لـیـلــی و ڕووڕه‌شی بۆ هه‌موو نه‌یارانی گه‌لی کورد. ده‌کۆتایی دا ئاواته خوازم، په‌ڕه‌سلێرکه‌ی نه‌ورۆز هه‌میشه میوانی هه‌یوانی دڵی ناسکت بێت وکووندی شووم به بـــــاڵ شــکــاوی، به‌رهه‌یوانی شاره جوانه‌که‌ت جێ بێڵێت. خالید زوورمه‌ند:ئه‌ندامی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له بریتانیا ساوتهامپتون:2010/03/07
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
پێشمه‌رگه‌ی پاک له کاتی خۆراهێناندا
|
|