|
|
سات و سه‌ودا له‌سه‌ر ئامانجی شه‌هیدانی کوردستان له پێناو چیدا؟
1 / 3 / 2010
ئاکۆ موحه‌ممه‌دیان ڕۆژی دووی ڕه‌شه‌مه، 4 پێشمه‌رگه‌ی فیداکاری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و 4تێکۆشه‌ر و دڵسۆزی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، که سه‌رقاڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکێکی ته‌شکیلاتی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوون، به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه له لایه‌ن ڕژیمی داگیرکه‌ر و سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامییه‌وه له پیلانێکی له‌پێش داڕێژراودا، گیانی ئازیزیان له پێناو ئامانجه به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵه و ڕزگاری گه‌لی کورددا به‌خت کرد. به شه‌هید بوونی ئه‌م هاوڕێیانه ته‌زوویه‌ک سه‌راپای له‌شی هه‌موو تێکۆشه‌رێکی دڵسۆزی خه‌باتی ڕاسته‌قینه و ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردی داگرت و ته‌مێکی پڕ له په‌ژاره ئاسمانی کوردستانی داپۆشی. دیسان کۆمه‌ڵه 4 پێشمه‌رگه‌ی خوێن گه‌رم و 4 پێشمه‌رگه، خوێنی گه‌رمی خۆیان کرده دیار و خه‌ڵات بۆ نه‌ورۆز و به‌هاری کورد و خه‌باتی بێ بڕانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له بنده‌سته. به بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م 4 گوڵه ئه‌ستێره‌وه سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م کادر و پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌که‌م. دیاره له ده‌ستدانی ئه‌م چوار پێشمه‌رگه، خه‌سارێکی گه‌وره بوو بۆ کۆمه‌ڵه و خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌رچه‌ند شه‌هید بوونی ئه‌م چوار هاوڕێیه دڵی هه‌مووانی هه‌ژاند، به‌ڵام بێ گومان ڕێگایان درێژه‌ی هه‌یه تا گه‌یشتن به ئامانجه ڕه‌واکانیان و خوێنی سووری ئه‌م شه‌هیدانه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد، ده‌که‌ینه مه‌شخه‌ڵ و چرای داهاتوومان. شه‌هید بوونی ئه‌م چوار تێکۆشه‌ره له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر ئه‌رکمان ده‌خاته ئه‌ستۆ که قایمتر و جه‌سوورتر بین له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات و زیاتر هه‌وڵ بده‌ین بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی که‌لێن و بۆشاییه‌کانی خه‌بات و بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد. هه‌روه‌ک ئاگادارن له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین کادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌وانه: کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ئێران له مه‌یدانی خه‌باتی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتدا و له شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هێزی داگیرکه‌ردا گیانی ئازیزیان به‌خت کرد و چوونه ڕیزی پڕ له شانازی کاروانی شه‌هیدانی ڕیگای ڕزگاری گه‌لی کورده‌وه.له‌و کاته‌دا چه‌ندین ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش و په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕاگه‌یاندرا و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حیزبی دیموکڕاتی کوردستان ڕێوڕه‌سمێکی هاوبه‌شیان بۆ ڕێز لێنان له شه‌هیدانی گه‌لاوێژ به‌ڕێوه برد.شه‌هید بوونی کادر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی کوردستان له یه‌ک کاتدا، ده‌رخه‌ری هه‌ندێ په‌یام و ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوو. یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌رانی کوردستان دوژمنانی گه‌لی کورد، وه‌ک بزووتنه‌وه و خه‌باتی گه‌لی کورد چاو له حیزبه‌کان ده‌که‌ن و گوله و فیشه‌کی ئه‌وان کۆمه‌ڵه و دیموکڕات یان لایه‌ناکنی دیکه ناناسێت و هه‌ر لاوی کوردی پێ شه‌هید ده‌کا. په‌یامێکی دیکه ئه‌وه بوو که له هه‌ر کاتێک زیاتر پێویسته که حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان یه‌کگرتوو بن و له ده‌وری به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شدا درێژه به خه‌بات بده‌ن. هیوادارم خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد ببێته هه‌وێنی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتنی خه‌باتی حیزبه‌کان. به‌ڵام خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامان ئه‌وه‌یه که له شه‌هید بوونی ئه‌م هاوڕێیانه له 2ی ڕه‌شه‌مه‌دا یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کان به دوو ڕاگه‌یاندنی جیاواز به زمانی کوردی و فارسی و به دوو ناوه‌رۆکی جیاواز له ژێر ناوی حزب کومله کردستان ایران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، هه‌ڵوێستی ناشیاوی گرتووه، له‌م باره‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانم چه‌ندین تێبینی و ڕاستی بخه‌مه ڕوو. مه‌به‌ستی ئه‌و حیزبه چییه که ڕاگه‌یاندنێکی له‌و شیوه ده‌دات و خه‌باتی ئه‌و شه‌هیدانه ئه‌باته ژێر پرسیار و به ماجه‌راجوویانه له قه‌ڵه‌می ده‌دات و ئه‌مه‌ش خۆی سووکایه‌تییه به خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کورد که له پێناو سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا گیانی ئازیزیان به‌خت کردووه. هه‌روه‌ک چۆن له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خۆیاندا هاتووه، خۆ ئه‌و شه‌هیدانه سه‌ر به‌و پارته نه‌بوون، ئیتر ئه‌و بۆ خۆی تێوه ده‌گلێنێ، ڕه‌نگه خه‌ڵکانێک پێیان وابێ که ئه⁈ داخوازییه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به ڕۆڵه‌کانی کورد مه‌حکووم کردبێت، به‌ڵام له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا، هیچ ئه‌و کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیان مه‌حکووم نه‌کردووه، به‌ڵکوو خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌یان مه‌حکووم کردووه و بردوویانه‌ته ژێر پرسیار و به ماجه‌راجوویانه‌ش له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی عه‌بدوڵڵا، که ناتوانێ له مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورددا له کوردستاندا بێ و یان وه‌ها خه‌باتێکی پێ ناکرێت، ئیتر بۆ سووکایه‌تی به خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کورد ده‌کات؟ مه‌به‌ست له‌م سووکایه‌تی و پاساو هێنانه‌وه، به خوا من نه‌بووم و ئه‌ویتر بوو چییه؟ ڕوون و ئاشکرایه که چه‌ندین مه‌به‌ست له پشت ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه خۆی حه‌شار داوه، ئه‌و حیزبه بۆ خۆی غه‌ریب و نامۆیه به داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کورد و هه‌ر بۆیه پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ر له نێو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا نییه و ده‌یه‌وێت به سووکایه‌تی کردن به خه‌باتی پێشمه‌رگانه و ڕۆڵه‌کانی کورد، یه‌که‌م پاساوێک بکا، که بۆ له مه‌یداندا نییه و دووه‌میش ئێعلام مه‌وجودییه‌تێکه که بڵێ منیش هه‌م، به‌ڵام زمان لاڵ به شێوه‌یه‌کی تر. سێیه‌م، من زۆر پێم شه‌رمه‌زاریه، به‌ڵام ئه‌و حیزبه و به تایبه‌تی جه‌نابی سکرتێر" عه‌بدوڵڵا موهته‌دی" زۆری بۆ گرنگه ئه‌وه‌ی که دۆستانی غه‌یره کوردی و به‌تایبه‌تی هاوڕێیانی له مێژینه و دێرینی پاشاخوازه‌کانی لێ نه‌ڕه‌نجێ و زیاتر دڵیان ڕازی بکات و که مه‌بادا به هه‌ڵه له‌و ڕووداوه تێگه‌یشتبێتن. وه‌ک چۆن له کاتی شه‌هید بوونی شه‌هید ئیحسانی فه‌تاحیاندا که بووبه سۆمبولی قاره‌مانییه‌تی و به‌رخۆدان له‌م ده‌وره‌یه‌ی خه‌باتدا، که هه‌ر خێرا عه‌بدووڵای موهته‌دی به کسکه‌کسک خۆی خزانده لای هاوڕێیانی له سه‌دای ئامریکا و که چی هه‌ر شه‌رمه‌زاری بۆ مایه‌وه. ئێستاش له‌م دۆخه‌دا که له ئێران هاتووه‌ته ئاراوه و له هه‌مان کاتدا که خه‌ڵکی کورد قایمتر و جه‌سوورترن له‌سه‌ر خه‌بات و مافه ڕه‌واکانیان، چوار پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له مه‌یدانی خه‌باتی به‌رخۆدان و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هێزی داهیرکه‌ردا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌و پارته و به تایبه‌تی جه‌نابی سکرتێر واته کاک عه‌به‌ی موهته‌دی پێیوایه که چون ناوی کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه‌یه، پێده‌چێ هاوڕێیانی غه‌یره کوردی و به تایبه‌تی فارسه‌کان به هه‌ڵه تێبگه‌ن، بۆیه له‌وپه‌ڕی بێ مه‌سئول بوون به‌رنبه‌ر به خه‌باتی گه‌لی کورد و خه‌باتی پێشمه‌رگانه، وه‌ها ڕاگه‌یاندنێک ده‌دات. له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا جگه له‌وه‌ی که خه‌باتی پێشمه‌رگانه ده‌باته ژێر پرسیار و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، هاتووه که ئه‌و شه‌هیدانه له‌و حیزبه‌ی ئه‌واندا نه‌بوون، وه‌ها ڕاگه‌یاندنێک چ په‌یامێکی پێیه، ئه‌گه‌ر بۆ ڕازی کردنی دڵی دوژمنانی گه‌لی کورد نه‌بێ و که نه‌کا دۆستانی فاشیزمی فارسی جه‌ناب له سه‌دای ئامریکا و دۆستانی له مێژینه و دێرینی له ئاست ئه‌م مه‌لا خنجیلانه‌یه دڵیان گه‌ردی گردبێ، بۆیه به په‌له له‌وه‌ها دۆخێک‌دا که له ئێران هاتووه‌ته ئاراوه که مه‌بادا فه‌رشه سووره‌که خه‌ونی له‌ده‌ست بدا، ئاوه‌ها ڕاگه‌یاندنێک له‌و په‌ڕی بێ شه‌رمیدا ده‌رده‌کات. گه‌لێک جار باس و ڕه‌خنه له سه‌ر حیزبێکی پاسیڤ و پاوانخواز ده‌کرێ که چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کورد به فێڕۆ ده‌دا و به خه‌می پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی گه‌لی کورده‌وه نییه، که به ئاشکرا و زۆر زه‌ق له ڕاگه‌یاندنه فارسییه‌که‌ی کومله حزب کردستان ایران گه لیک جار باس و ره خنه له سه ر حیزبیکی پاسیف و پاوانخواز ده کری که چون به رژوه ندیه کانی خه لیکی کورد به فیرو ده دات و به خه می پاراستنی ده سکه وته کانی خه باتی گه لی کورده وه نیه ، که بائاشکرا و زور زه ق له راگه یاندنه فارسیه کی حزب کومه له کردستان ایران خۆی ده‌رده‌خات، که چه‌نده نه مه‌سئول و بێ شه‌رمن له به‌رانبه‌ر به خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد. خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان به ماجه‌راجوویانه ده‌زانێ و به ئاشکرا له ڕاگه‌یاندنه فارسییه‌که‌یاندا ده‌ڵێن خه‌باتی پێشمه‌رگانه، خه‌باتیکی هه‌ڵه‌یه بۆ خه‌ڵکی کورد، به بێ ئه‌وه‌ی بیر له مێژووی خوێناوی گه‌لی کورد بکه‌نه‌وه و یان به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکه‌ن که خه‌باتی پێشمه‌رگانه پاڵپشتی به هێزه بۆ خه‌باتی سیاسی گه‌لی کورد و ئێستاکه‌ش ئه‌فسانه‌ی ڕزگاری گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات پێشمه‌رگه‌یه. شه‌هید بوون له‌پێناو ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد دا، نه ته‌نیا ماجه‌راجوویانه نییه، به‌ڵکوو شانازییه و له مێژووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار ئه‌دره‌وشێته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که له پێناو خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کرد دا درێژه به ڕێبازی شه‌هیدان ده‌بین دڵسۆزن، یان ئێوه که له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن.کێ هه‌یه هه‌ست به هه‌ڵسووڕان و چالاکی ئێوه له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ فاشیزم و شۆوینیزمی فارس و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌بدا نه‌کات و خه‌ریکن ده‌بنه ده‌سته برای مووسه‌وی و که‌ڕووبیش. وه‌ک هه‌میشه و جارێکی دیکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کوردیان فیدای به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و شه‌خسی خۆیان کرد، ئه‌وه نه ته‌نیا هه‌ڵه‌یه به‌ڵکوو، خه‌یانه‌تیشه. ئێوه شه‌هید بوونی ئه‌و هاوڕێیانه تان پێ ماجه‌راجووییه و به هه‌ڵه‌ی ده‌زانن، به‌ڵام له چاوی سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کانه‌وه بڕواننه کوردستان و له گه‌روی نووریزاده‌کانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد بێنه گوتن، پێتان شانازییه، که به دڕێژایی مێژوو شۆوینیزم و پاشاخواز له ئێران دژ به کورد بوون و ئێوه‌ش بوونه‌ته ده‌سته برایان. تامه‌زرۆ بوون و خه‌ون و خه‌یاڵی فه‌رشی سوور و ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی وای پێکردوون، چاوتان تا به‌ر پێتان هه‌ته‌ر نه‌کات. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئێوه گاڵته به خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد نه‌که‌ن و خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌تان پێ هه‌ڵه و مجه‌راجوویانه نه‌بێ، دڵی ئه‌ربابه‌کانتان چۆن ڕازی ده‌که‌ن. ئێوه له‌و گێژاوه سیاسییه‌دا خه‌ریکن نوقم ئه‌بن و هیچ ناجییه‌کیش به هاناتانه‌وه نایه‌ت. له کۆتاییدا جارێکی دیکه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد داده‌نه‌وێنم و ده‌ستی هاوڕێیان و درێژه پێده‌ری ڕێگایان به‌گه‌رمی ده‌گوشم. به‌رز و به‌ڕێز بێت یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێیانی شه‌هید سه‌که‌وێ خه‌باتی ڕه‌وا و به حه‌قی گه‌لی کورد 27ی فێورییه‌ی 2010
|
|
سامرند || 3 / 3 / 2010
چه ن تیبینیه ک له سه ر ئه م نووسینه روو له نووسه ر :
1- توره یی زوری پیوه دیاره و که متر ئیستدلالی عه قلانی و سیاسی و حیزبی له پشه و زیاتر رقی هه ستاوی نووسه ری پیشان داوه.
2- براگیان فاکته کانت زور ناده قیق و لیکدژوازن. هه موو حیزبیک مافی خویه تی راگه یاندن له سه ر عه وارزی سیاسه تی ئه و خه سارانه ی ئینشعابه کانی ئه مسالی خه زوری جه نابت کاک عومه ر له بزووتنه وی کوردستانی داوه ده ربکه ن و سیاسه تیک نه قد یان مه حکوم بکه ن. تازه کاویژ کردنه وه ی ئه و قسانه ی که کی سه لته نه ت ته له به و کی سازشکاره، ئه رزشیکی سیاسی و روی ناو مه جلیسانی ن یه. بو وینه روژهه لات تی وی نوریزاده بلاو ئه کاته وه و ئه وه بیانیویه ک بووه بو پروپاگه نده ی دووسالی رابردووی ئیوه، باشه پیم ناله ی ئیوه که سازگارا بلاو ده که نه وه ئیواران له ئاسوسات کامی جیگه ی تیبینیه؟ سازگارا مه گه ر بونیان گوزاری سپای پاسداران نه بووه؟ که واته گشتتان به ئاشکرا خه ریکی عه وامفریوین.
3- له سه ر سیاسه تی دوولایه نه باست کردوه. برو گوی له دروکانی کاک عومه ر له رادیو کوردانه بگره و ته سویره کانی ئاسوسات که له سه ر ئه و چوار پیشمه رگه ی وا به کوشتتان داوه له گه لی هه لسه نگینه ، جه نابیشت له ستودیوکه ی سوید و جیگه ی گه رمه وه ئاوا قسه له سه ر خه لک ده که ی؟ ئه و که سه ده بی شه رم بیگریت که کوری خه لک به کوشت ده دات. بو زانیاری خوینه رانی به ریز حیزبه که ی خه زوری کاک ئاکو (عمر ایلخانی) له سال ونیوی رابردوودا 14 روله ی کوردی له سه ر هیچ به کوشت داوه به بی ئه وه ی خوین له لوتی به سیجیه ک بیت، ئه وه ده ستکه وته بو خه باتی گه لی کورد ئاکو گیان؟ ئیتر نازانم چه ندتان به نهینی به کوشت داوه. ئه وه یه شانازی خه باتی مه ده نی وا له ئاسوسات باسی ده که ن؟
4- که شفیکی تازه ی حیزبه که ی کاک عومه ر هیناویه ته ئاراوه، یه ککگرتنی هیزه سیاسیه کان له سه ر بنه مای رشتنی خوینی روله کانی خه لکه. ماشه لا له و نبوغه سیاسیه ی به خه رجتان داوه! رشتنی خوین له پیناو یه کگرتنی سیاسی و به ره ی کوردستانی! به راستی ده بی تومار بکریت له میژووی هاوچه رخدا. ئه ز قه زا سه وداکردن به گیانی خه لک و ژیستی شورشگیر گرتن بو که سانی وه ک بارام و کا عومه ر و جه نابی نوسه ر راست له م سونگه یه وه هاتووه. باشه پژاک که توانایی گه رانی به سه ر هه م‌و ناوچه کانی کوردستان هه بوو و سه دانی به کوشت دا بو پروژه ی شه هید سازی، به کوی گه یشت تا ئیوه به شوینیک بگه ن و بیکه نه مه بنای یه کگرتن؟ بی شک ئیوه ش له پروژه ی شه هید سازی و عه وامفریوی فه شه ل ده هینن و باشتر وایه زور خوت دلخوش نه که ی ئه گه ر که میک پاکی له دله چکوله که یشتا ماوه ئاکو گیان.
5- بی گومان سه رده می سیاسه تی بانیک و دووهه وای ژیستی مافی مروف گرتن له سه رئاسو سات و له ژیره وه خه لک به کوشت داین له پیناوی قاره مانی کاک عومه ریش ده ورانی روو له ته واو بوونه .. دنیای ده ره وه ش شتی وا له که س قه بول ناکات و پیویستیه کانی بزووتنه وه ی کوردستانیش، هه لگری سیاسته تی چه وتی وا نیه...
6- ئاکو گیان باشتر وایه زیاتر ته مرینی نووسین بکه یت ، باش فیربوونی میتودی لیکدانه وه ی سیاسی قازانجی زورتره تا ئه م کومه له قسه ی که سه ری به به ریه وه نیه ... به هیوای چرو دانی زه ره یه بیرکردنه وه بو عاقلانی حیزبی کاک عومه ر..
تکایه ئازادی نوسینیش بو بلاوکردنه وه ی تیبینیه کانی من بپاریزن به ریزانی به یان...
|
|
سۆران || 3 / 3 / 2010
کاک ئاکۆی هێژا! یه‌که‌م پیرۆزباییت لێ ئه‌که‌م بۆ وه‌ی له سه‌ر سایته‌کاندا ده‌ستت به نووسین کردووه و هیوادارم به‌رده‌و‌ام بیت، به‌ڵام کاکه باش بزانه که ناردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌ڵه‌یه‌کی قورس و پڕ هه‌ڵه بوو که خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و که‌سانی سیاسی کار به تایبه‌ت و له وانه "عه‌بدوڵڵای مووهته‌دی" بۆی هه‌یه ڕه‌خنه له‌م کاره بگرێت و وڵام دانه‌وه‌ی تۆ و که‌سانی وه‌ک تۆ که به‌س له ڕووی ئیحساس و تێگه‌یشتنێکی ناعه‌قڵانی له سه‌ر ڕه‌خنه‌کان دێنه گۆ هیچ له تاوانه‌که که‌م ناکاته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌م نووسراوه‌ت که به داخه‌وه زیاتر له هه‌ڕه‌شه نامه و جنێو نامه ئه‌چوو، جێگه‌ی خۆی نه‌گرت. پاشانیش بۆ به‌رگری له هاتنه ئارای ئاخاڤتنێکی وا له نێو ئێوه و دیکه‌ی لایه‌نه‌کان باش وایه که نووسراوه‌کانت به ده‌لیله‌وه خۆی ده‌ر بخات نه‌ک به جنێو و قسه‌ی ناخۆش. دیسانه‌وه سپاس
|
|
وریا || 1 / 3 / 2010
سلاو بەرێزانی سایتی بەیان
من تەنها یەک پرسیارم لە کاک ئاکۆ هەیە و هیوادارم کە بۆمانی روون بکاتەوە ، پرسیاری من ئەوەیە کە سکرتێری حیزبەکەی کاک ئاکۆ واتە کاک عومەر ئیلخانی زادە لە وتووێژێکدا 3 رۆژ لە مەوپێش لە گەل رادیو کوردانە کە بەزمانی فارسی کردویەتی دەلێ ئەو 4 کەسە پێشمەرگە نەبوون و چەکیۆان پێ نەبووە ، بەلام جەنابت دەلێیت پێشمەرگە بوون ! تکایە ئەم دو شێوە قسەکردنە چون تەوزیح دەدەن ؟ بە قسەی جەنابت باوەر بکەین یا قسەی کاک عومەر ؟؟؟
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
25ی گه‌لاوێژ
|
|