|
|
کامه يه‌کگرتنه‌وه؟
1 / 3 / 2010
ئاره‌ش ڕۆسته‌می ئێمڕو پته‌و کردنه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌یه تا پته‌و کردنه‌وه‌ی حێزب!!! وه‌رن با پێکه‌وه هێز و تواناکانمان ڕیک بخه‌ین به‌ره‌و پێک هێنانی به‌ره‌یکی نیشتمانی شۆڕشگێڕ ، تا به یه‌ک هه‌ڵوێستیه‌وه داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کۆرد بێنینه ئاراوه!!! به دوای ده‌ورانی کێشه وگێره و جیابوونه‌وه‌کانی ناو حێزبه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات و شڵه‌ژانی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان ،به دوای هه‌وڵو ته‌قه‌لایێکی زۆری دۆستان و ئاشنایانی دوور ونزیک و لایه‌نه دڵسۆزه‌کانی شۆڕشی کۆردستان ، به‌خته‌وه‌رانه هه‌ستی یه‌کگرتنه‌وه خه‌ریکه جێگای خۆی ئه‌گرێت و جم‌و جۆڵێکی هیوابه‌خشی خستۆته ناو ڕێزی حێزبه‌کانه‌وه. هه‌ر چه‌ند له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا لێکدانه‌وه‌ی زۆر له سه‌ر جیا بوونه‌وه‌کان کراوه و بابه‌تی ره‌خنه‌گرانه‌ی زۆریچ له‌م باره‌وه نووسراوه ، هه‌ر دیسان پیویسته ئیشاره‌یک به‌م مه‌سه‌له بکه‌ین و لێک دانه‌وه‌یکی کۆرتمان هه‌بێت له سه‌ر لایه‌نه‌کانی کێشه‌که و بارودۆخی نۆی شۆڕشی گه‌لی کۆرد به تایبه‌تی و گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران به گشتی . له لایکه‌وه له ناو هه‌ر حێزب و ڕێکخراوه‌یکی سیاسی و خه‌باتکاردا کێشه‌ی جۆراوجۆر په‌یدا ئه‌بێت و بیر و بۆچوونه جیاوازه‌کان به‌رامبه‌ری یه‌کتر ده‌بنه‌وه و قسه وباسه‌کان بڵێسه ئه‌کێشن. له لا‌یکی تریشه‌وه ڕه‌سم و یاسایکی ته‌شکیلاتی هه‌ن له ناو په‌یڕه و پڕۆگڕامی هه‌ر حێزبێک دا،که به سه‌ر هه‌ڵسووڕان و مه‌سایلی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی حێزبه‌که چاوه‌دێری ئه‌کات و له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانه‌وه ڕێزیان لێ ئه‌گێرێت و به‌ڕێوه‌یان ئه‌به‌ن. له‌و کاته‌وه که خه‌باتی چه‌کداری له کۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رته‌سک بۆه‌وه و هێزی پێشمه‌رگه ئۆردووگا نشین بوون،خه‌باتی ڕزگاری خوازی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کۆرد نه‌خوازراو ،تووشی قۆناخیکی نۆێ بوو که پیویستی به گه‌لێ تاکتیکی نۆێ و گۆنجاو بوو که وڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه تازه‌یه بێت که خه‌ریکی بڵاو کردنه‌وه‌ی باڵی ڕه‌شی خۆی بوو به سه‌ر ناوچه کۆرد نشینه‌کانی هه‌ر دوولدا. له‌م گیر وداره‌دا حێزبه به‌شداره‌کانی ناو شۆڕشی کۆردستان، هه‌رکامه‌یان له ڕوانگای خۆیه‌وه که‌وتنه کۆشش و ته‌قه‌للا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گۆنجاو بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، که بڕێک له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی و سه‌رکرده نیزامیه‌کان بیروڕای جیاوازیان هه‌بوو که له درێژه‌ی باسه‌کاندا، ئه‌م جیاوازیه قووڵ بۆه‌وه و کێشرایه ناو ڕێزه‌کانی خواره‌وه‌ی حێزبه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی لێ که‌وته‌وه. په‌یدا بوونی ناڕه‌زایه‌تی و شڵه‌ژانی حێزبه‌کان، هه‌لیکی ره‌خساند بۆ بڕێک له سه‌رکرده به‌رهه‌ڵستکاره‌کان، تا له پێگه‌ی حێزبی و پێشینه‌ی خه‌باتکاری خۆیان، که له سه‌رده‌می چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی به‌ده‌ستیان هێنابوو، هه‌لپه‌ره‌ستانه له ناکۆکیه ناوخۆیه‌کان بقۆزنه‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاڵای نۆێخوازی و خه‌باتی شێلگیرانه‌تر..... به ده‌سته‌وه بگرن و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داب و نه‌ریتی شۆڕشگێڕانه، دژی ئه‌و په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ی که زه‌مانێک خۆیان سۆێندیان پێ ئه‌خوارد، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان قووڵتر بکه‌نه و یه‌کیه‌تی و ته‌بایی ناو ڕێزی حێزبه‌که‌یان تێک بده‌ن و هاوڕێان وهاوسه‌نگه‌رانی دۆێنێ خۆیان بخه‌نه گیانی یه‌کتر و له‌ت و په‌ت بوون جیابوونه‌وه بخه‌نه ناو حێزبه‌کانی کۆردستانه‌وه و هه‌ر باڵ و لایه‌نێک به ڕێکخراوه‌ی جیاوازی خۆیه‌وه به لابردنی ۆوشه‌یک له ناوی حێزبه‌که و لا بردن و فڕێ دانی به‌شێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی حێزبه پێشووه‌که‌ی، پێک هێنا و به مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێیان،و بۆ پته‌و کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان که‌وتنه هه‌ڵسووڕانێکی بێوچانی شه‌و و ڕۆژانه، که زه‌ره‌ر و زیانێکی گیانی و سیاسی زۆری لێ که‌وته‌وه هه‌م بۆ خۆیان و هه‌م بۆ حێزبه دایکه‌که و خه‌ڵکیش له داخ و په‌ژاره‌دا سه‌ریان لێ شێوا و نه‌یان ئه‌زانی پشتگیری له کام لایه‌ن بکه‌ن. لایه‌ن وکه‌سایه‌تیه دڵسۆزه‌کانی شۆڕشی کۆردستان به هه‌وڵی بێوچانی خۆیان به نووسراوه و هاتوچۆ کردن و سه‌ردان له حێزبه‌کان و لایه‌نه جیاوه‌بۆوه‌کان ، که‌ش و هه‌وایه‌کی بێوێنه‌یان خۆلقاند که ئه‌م لایه‌نانه کۆ ببنه‌وه و قسه وباس له سه‌ر یه‌ک گرتنه‌وه و نزیک بوونه‌وه له بڕێ بواردا بکه‌ن، خه‌ڵکیش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات زۆر به‌و هه‌وڵانه دڵخۆش و هیوادار بوون و داوایان ئه‌کرد: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خاتری هه‌ل و مه‌رجی سه‌خت و هه‌ستیاری دۆخی کۆرد له ئێران و له ناوچه‌که‌دا بوه، با گۆزه‌شت له کێشه کانی نێوانیان بکه‌ن و گرژیه‌کانی نێوانیان کز بکه‌نه‌وه و له که‌شو هه‌وایه‌کی ئه‌هوه‌ند دا،له ڕێگه‌ی نۆێنه‌رانه‌وه به شێوه‌ی ماقووڵ و زانستیانه به دوای ڕێگه‌ی چاره سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ون. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵک و لایه‌نگرانی حێزبه‌کان، ئه‌و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکارانه ئاماده نه‌بوون هیچ جۆرێک نه‌رمو نیانی نیشان بده‌ن و هه‌روا له ڕوانگه‌ی خۆزلیه‌وه له سه‌ر کر‌ده‌وه‌کانی خۆیان پێداگرییان کرد و که‌وتنه خه‌ت و نیشان دانان بۆ حێزبه‌کان، جوابی زه‌حمه‌ته‌کانی خه‌ڵکیان به‌وه داوه: که ئه‌م حێزبانه ده‌ور و زه‌مانیان نه‌ماوه و یان ئه‌بێت به قسه‌ی ئه‌مه بکه‌ن یان ئه‌بێت ناوی خۆیان بگۆڕن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نه جیاوه بۆوه‌کان کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپ و ناحه‌زی له سه‌ر وره‌ی خه‌ڵک دا بۆوه و بڕوا و متمانه‌یان به حێزبه‌کان که‌م بۆه‌ته‌وه و هه‌روا به په‌رۆشن بۆ داهاتووی کۆردستان و شۆڕشه ڕزگاریخوازه‌که‌ی. له‌م حاڵ و وه‌زعه ناله‌بار و شڵه‌ژاوه‌ی کۆردستان و ناوچه‌که‌دا،جه‌ماعه‌تێک له ئه‌ندامانی حێزبی دێمۆکراتی کۆردستانی ئێران، له ڕووی عاتفی و دڵسۆزیه‌وه،بێئه‌وه هه‌ڵس و که‌وتی لایه‌نی جیاوه‌بوو به‌رچاو بگرن، ده‌سیان داوه‌ته هه‌وڵو تێکۆشانێکی بێوێنه بۆ نزیک بوونه‌وه و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی حێزبی دێمۆکرات، که جم‌و جۆڵێکی تازه‌یان خستۆته ناو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆن و تازه‌ی ئه‌م حێزبه‌وه و ڕاسته‌وخۆ داوا له کاک مسته‌فای هێجری ئه‌که‌ن که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له گه‌ڵ کاک خالێد عه‌زیزی دا کۆ بێته‌وه. یه‌ک گرتنه‌وه‌ی حێزبه کۆردستانیه‌کان ئاوات و ئاره‌زووی له مێژینه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی دڵسۆز و پێشمه‌رگه قه‌دیمیه‌کابی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران و گه‌لی چه‌وساوه و به‌شخۆراوی کۆرده و هیچ کات و ساتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه که پێشمه‌رگه‌ی به‌خێۆ کردبێ حه‌زی له جیایی و دووبه‌ره‌کایه‌تیی ناو حێزبه‌کانیان نه‌کردۆوه و ته‌نانه‌ت داوایچمان لێ ئه‌که‌ن یه‌ک بگرین و هێزه‌کانمان دژی دۆژمنی داگیرکه‌ر ڕێک بخه‌ین. نزیک بوونه‌وه و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی لایه‌نێک ده‌سکه‌وتێکی به نرخه بۆ گه‌لی کۆرد و شۆڕشه‌که‌ی و بێگۆمان کاردانه‌وه‌ی باشی ئه‌بێت له سه‌ر لایه‌نه‌کانی تریش و خه‌ڵکیش هیوادارتر ئه‌بن و به باوه‌شی ئاواڵه‌تره‌وه پێشوازی له حێزبه‌کان ئه‌که‌ن، هیوادارم بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌م داواکاره به‌ڕێزانه ئاکامی باشی هه‌بێت. سه‌باره‌ت به دانوستان بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌دا، ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌بێت دوو خاڵی گرێنگ به‌رچاو بگرن : یه‌که‌م کێشه‌ی جیابوونه‌وه و ئاشت بوونه‌وه دووجار به‌رۆکی حێزبی دێمۆکراتی گرتۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره بیری سیاسی جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌بێت دوای کێشه و گێره و شێواندنی یه‌ک ڕێزی ناوخۆیی حێزب، ئاشتیان بێته‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ناو ڕێزی حێزب، و ئه‌گه‌ر بیری سیاسی جیاوازیان نیه بۆ ئه‌بێت به بێهۆ له سه‌ر ره‌خنه‌ی ساکاردا، جیا بێته‌وه هه‌ر به ناوی هه‌مان حێزبه‌وه به بێری جیاوازه‌وه چالاکی بکات بێروڕای سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌ر ببڕێت و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ حێزبی دایک درۆست بکات. دووه‌م: پاڵفته‌گی سیاسی و هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی حێزبی دێمۆکرات له‌م دوایانه‌دا و له سه‌ر ڕووداوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئێران و کۆردستان و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی باش ودۆستانه‌یه له گه‌ڵ حێزب و لایه‌نه‌کانی تردا. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست و بیروڕاکانی حێزبی دێمۆکرات له گه‌ڵ لایه‌نی جیاوه‌بوو له پاڵی یه‌کتر دابنین، به ئاسانی جیاوازیه‌کانیان ئه‌بینین، بۆنموونه : هه‌ڵگرتنی درۆشمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، هه‌ڵوێسته‌کانی له به‌رامبه‌ری ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران و ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن و هاتنه مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و پێداگری له سه‌ر داخوازیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کۆرد و نزیک بوونه‌وه له کۆمه‌ڵه و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش گرتن له سه‌ر بڕێ ڕوداوی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و له ناوچه‌که‌دا و به‌رز کردنه‌وه‌ی داخوازیه ڕه‌واکانی گه‌لی کۆرد له‌م سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشه‌دا له ئێران، و چه‌ند نموونه‌ی گرنگی تردا له‌م باره‌وه،نموونه‌ی ئالوگۆڕی گرنگن له سیاسه‌ته‌کانی حێزبی دێمۆکرات که به دوای جیابوونه‌وه‌ی لایه‌نی ناڕازی، ڕوونتر و به‌رچاوترن. ئه‌بێت هاوکات له‌گه‌ڵ هێنانه کایه‌ی ئه‌م داخوازیه،داوای درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ت و بیر‌و بۆچوونه نۆێیانه‌ی حێزب دابکرێت، بۆ سه‌قامگیر کردنیان به پشت به‌ستن به ڕێبه‌رایه‌تی، بۆ پێک هێنانی "به‌ره‌یێکی نه‌ته‌وایه‌تی شۆڕشگێڕ" و گشتگیردا، که هه‌موولایه‌نه‌کان کۆ بکاته‌وه و هه‌ستی "یه‌ک گرتوویی نه‌ته‌وایه‌تی" له ناو کۆمه‌ڵگای کۆرده‌واریدا ببووژێنێته‌وه، و ئامانجی گه‌وره‌تری تێدا بێت نه‌ک ته‌نیا هێنانه‌وه‌ی که‌سانێکی ناڕازی و ده‌سه‌ڵات خواز. ئێستا خه‌ڵک خوازیاری ڕزگاری یه‌کجارین و ئه‌وه‌یچ ته‌نیا به کۆ کردنه‌وه‌ی حێزب ولایه‌نه شۆڕشگێڕه‌کانی کۆردستان و ڕێکخستنیان له ناو ڕێکخراوێکی گه‌وره‌تر و به هێزتردا ئه‌بینن که توانای به‌ره‌نگاری له گه‌ڵ دۆژمنی داگیر که‌ری خۆێنڕێژیان هه‌بێت و جێ متمانه‌ی گه‌لی شۆڕشگێڕی کۆرد دا بن بۆ پارێزگاری له مافه‌کانیان له ئێمڕۆ و له دواڕۆژدا. له دواییدا جارێکی تر هیوادارم هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌م به‌ڕێزانه ئاکامی باش و به نرخی بێت و لایه‌نه‌کانی تر و خه‌ڵکی کۆردیش له ده‌سکه‌وته‌که‌ی به‌هره‌مه‌ند بن. ئاره‌ش ڕۆسته‌می 1/3/010
|
|
ئاشه‌وان || 3 / 3 / 2010
سڵاو و ڕێز
کام له‌و دو براگه‌وره که دیتومانه له‌و ماوه‌ی جیابونه‌وه‌یاندا زور جار هه‌ر کامه‌یان به جۆرێک چرای سه‌وزیان بۆ داکیکه‌ران هه‌ڵکرد به‌ڵام تا ئێستا بۆ جارێکیش بوبێت له مردنی که‌سێک له ته‌ڕفیتریان سه‌ره‌خۆشیان له یه‌کتر نه‌کردوه.من کالێسکه‌ی دوقلوم دیتوه به‌ڵام کورسی دوقولوم نه دی وه.جا بوو که‌سانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه خه‌رێکی ئیمزا کۆ کردنه‌وه‌ن ده‌ست ڕابگرن تا کورسی دوقلو دێته بازار.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆنگره‌ی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
|
|