|
|
کۆمیته ی یه کبوون و هه نگاوێکی پیرۆز
1 / 3 / 2010
ازاد نارستی
به دوای راگه یاندنی کۆمیته ی یه کبوون و بڵاو بونه وه ی بانگه وازه که، که رووی له هه ردوو به شی حیزبی دێموکراته به تایبه تی به رێزکاک مسته فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وبه رێز کاک خالید عه زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان که وه ک شه خسی یه که م له ناو حیزبدا له نفوزی خۆیان که ڵک وه رگرن بۆ چاره سه ری کێشه ی نێوان ئه و دوو لایه نه ،هه ر وه ک چاوه ڕوان ده کرا به شێکی به ر چاو له هاورێیانی حیزبی و دڵسۆزانی یه کبوون و خه مخۆرانی یه کگرتن ولا یه نگرانی ئاشتی و برایه تی به ناردنی ئیمێڵ و ته له فۆن پشتیوانی خۆیان بۆ ئه و هه نگاوه پیرۆزه ده ر بریووه،ئه وه ش ئه وه ده گه یێنێت که که منین ئه و که سانه ی که هه موو کات د ژی دابڕان و لێک جیابوونه وه بوون و به ڵێیان نه گوتووه به لێک ترازان و سه نگه ر له یه ك گرتن. به دوای کۆنگره ی 13 و لێک ترازانی ریزه کانی حیزب دا ،له گه رمه ی هێرش کردن بۆ سه ر یه ک وتاوانبار کردنی یه کتر به لادان له رێبازی راسته قیینه ی شه هیدان ، دروشمی نوێ بوونه وه و نوێخوازی ،هه وڵ دان بۆ مه شروعیه ت دان به جیابوونه وه و تاوانبارکردنی یه کتر که لایه نی به رانبه ر سه رچاوه ی کێشه کان بووه ، هیچ کات ئه و ده لیلانه وه ڵامی پرسیاری ئه و که سا نه نه بوو که ده گه ڕان به دوای سه رچاوه ی کێشه کان دا، له و کا ته دا که هه موو مان ترسی شه ری برا کوژی وجودمانی داگرتبوو،هه بوون که سانێک که باسیان له یه کگرتنه وه ده کرد وباوڕیان به یه کبوون هه بوو و نه یان ده توانی شۆرشگێرانی دێموکڕات له دوو سه نگه ری جیاوازدا ببینن ،بۆ دژایه تی کردنی لێک ترازن هه ڵوێستیان گرت و به شێکیشیان له بوون به ئه ندامی یه کێک له و دوو لا یه نه خۆیان پاراست،ئه وه ش هه رگیز به و مانایه نه بوو که وازیان له رێبازه که یان هێناوه ،یان با وه ڕیان به خه بات نه ماوه،به پێچه وانه ی هه مووئه وانه، ئه وه له دڵسۆزی و خۆشه ویستی حیزب بوو،ئه وان له و راستیه با ش تێگه یشتبوون که دابڕان له به رژه وه ندی هیچ لا یه نێک دا نیه، ته نیا که سانێک نه بێت که هیچ کات نه یان توانییوه له پێناو به رژه وه ندی گشتی حیزب و گه ل دا واز له ده سه ڵات بێنن وچاو پۆ شی له پله و به رژه وه ندی تاکه که سی بکه ن . هه ر له و کاته وه دڵسۆزانی حیزب له زۆر کاناڵی جۆراوجۆره وه هه وڵیان داوه کۆتای به ئاڵوزی نێوان ئه و دوو لایه نه بێنن و رێگاچاره یه ک بدۆزنه وه، که دیاڵۆگ و دانیشتنی لێ بکه وێته وه، به ڵام به دا خه وه که هیچ لا یه نێک گوێی بۆ نه گرتن وداواکاریه که یان به هێند وه رنه گیرا.به شێکیش له بێ ئاکام بوونی هه وڵه کانیان ئه وه بوو که هه ر که سه به شێوه یه کی جیاواز وه به تاک داواکاریه کانیان ئاراسته ی لا یه نه کان ده کرت. ئێستا دوای زیاتر له 3 ساڵ له دابڕان به شێکی زۆر هاتونه ته سه ر ئه و باوه ڕه که ئه گه ر به شێوه یه کی گشتی کار بۆ یه کگرتنه وه بکرێت ئه گه ری سه رکه وتنی زیاتره،یان لانی که م ئه توانرێ فه زایه ک پێکبێنێ که ئاکامی دانیشتن و دیاڵۆگی لێ بکه وێته وه.کۆمیته ی یه کبوون پێک هاتووه له هه موو ئه و دڵسۆزانه ی که دژی دابڕان بوون و په رۆشی داهاتووی حیزبه که یانن،ئا مانجی کۆمیته که ته نیا و ته نیا پێک هێنانی فه زایه کی ئازاده بۆ باس کردن له کێشه کان و دۆزینه وه ی رێگای ده ر باز بوون له و قه یرانه ،که ئه ویش ته نیا له رێگای دانیشتن و دیاڵۆگه وه ده کرێ،به رده وامبوونی ئێمه و پشتگیری دڵسۆزانی حیزب له هه ردوک لا ئه توانێ به سه ر بیروهزری ئه و که سانه ی که دژی یه کبوونن سه رمان بخات و ئاواتی هه موو دۆستان و لایه نگرانی حیزب بێنێته دی ،دڵنیا بن هیچ فشارێک له به رده وامبوونمان ساردمان ناکاته وه،ئێمه باش له وه تێگه یشتووین که ئه و رێگایه بێ کێشه و زه حمه ت نیه و ه زۆر که س که له سێبه ری دابڕان و لێک جیا بوونه وه به زۆر مه قام و ده سه ڵات گه یشتوون که هه موو کات خه ونیان پێوه ده بینی،ئێستا گوێ بۆ داخوازی گه ل و تێکۆ شه رانی دوێنێ و ئه مڕۆناگرن و به ئاسانی واز له ده سه ڵات نا یه نن ،به ڵام ئه بێ ئه وه با ش بزانن که به ده نه ی حیزب ئێستا له جاران هوشیارتره و چیتر نابێت به هێزی چه پڵه و بێ ده نگ نآ بێت له ئا ستی ئه و بڕیارانه ی که له به رژه وه ندی حیزب و گه ل دا نین. به چا و خشاندنێکی خێرا به 3 ساڵی دوای دابڕان دا بۆمان ده رده که وێ که لێک جیا بوونه وه نه یتوانیوه کۆتای به کێشه ناو خۆییه کانی حیزب له هیچ لا یه ک بێنێ، ئێستا هه ردووک به شه که ی حیزب گیرۆده ی هه مان گرفتانه ن که پێان وابوو جیابوبنه وه رێگای ده ر باز بوون و کۆتای هێنان به کێشه کانه.به داوی جیا بونه وه دا زۆر که س مزگێنی چالاک بوون و سه رهه ڵدانی خه با تێکی تازه یان ده دا وه پێیان وابوو که کار کردن له چوارچێوه ی حیزبێکی یه ک گرتوو دا رێگره له به رده م وه دیهێنانی ئامانجه کانی حیزبدا،به ڵام ئێستا باش بۆمان ده رکه وتووه که ئه و جۆره بیر کردنه وه یه هه ڵه بووه،جیا بوونه وه نه ته نیا خه نده ی نه خسته سه ر لێوی کۆمه ڵانی خه ڵک ، به ڵک و بوو به هۆی نا ئومێدی و نیگه رانی زیاتر له نێو خه ڵک و به شێکی به رچا ویش له ئه ندامانی حیزب. جیا بوونه وه و لێك دابڕان ته نیا هه ڵاتن بوو له کێشه کان،ئه وه تا ئێستاش کێشه ناوخۆییه کان به رۆکی به هه ردووک به شی حیزب گرتووه،ئێستاش بۆ ده ر باز بوون له کێشه کان که ڵک له هه مان مێتۆد وه ر ده گیرێ که هیچ کات وه ڵام ده رنه بووه،ئێستاش شاهیدی هه ڵوێست گرتنی ئه نداما نی حیزب له هه ردووک لاین ته نانه ت واز هێنان له حیزب له ئاستی کۆمیته ی مه رکه زیشدا.که واته سه ر پۆش دانان له سه ر كێشه کان وه هه وڵ نه دان بۆ چار ه سه ریان ناتوانێ له درێژ خایه ندا وه ڵام ده ر بێت.له جێگای خۆ به دوور گرتن و ئینکاری کێشکا ن پێویسته باسیان لێ بکرێت و شه فافیه تیی ته واو هه بێت و هه نگاوی جیدی بۆ چاره سه ریان بهاوێژرێت.
هه ر له گه ڵ هێنانه به ر باسی یه کگرتنه وه زۆر که س قه ڵه مه که یان وه ک هه میشه ئه خه نه کار بۆ دژایه تی کردنی ئه م پرسه گرینگه ،وه له جێگای ها وکاری کردن وده ست نیشآن کردنی میکانیزمه کانی لێك نزیک بوونه وه ، تۆوی نا ئومێدی ده چێنن و باس له وه ده که ن که ئێستا کاتی ئه وه نه هاتووه که باس له یه ک گرتن بکرێت، یان ئه گه ری یه کگرتن زۆر لاوازه ،له وه ڵامی ئه و که سانه دا ده بێ بڵێم که ئه گه ر به ده نه ی حیزب یان لانی که م به شێکی زۆر له ئه ندامانی حیزب له هه ردوو به شه که دا له ده ره وه و له کوردستان دا ئاماده بکرێن بۆ کار کردن له پێناو یه کبوون دا وه له مافه دێـــموکراتییه کانی خۆیان که ڵک وه ر بگرن بۆ فشار هێنان و قه بووڵ کردنی سه رکردایه تی هه ردووک حیزب بۆ دانیشتن و باس کردن له کێشه کان و هه ڵگرتنی هه نگاوی پێویست بۆ دۆزینه وه ی رێگای گونجاو وه ئاسایی بوونه وه ی پێوه ندیه کانی هه ر دووک لا.
ئه گه ر داخوازیه که گشت گیر و به به ر نامه بێت،دوو رێگا زیاتر له به رده م حیزبه کاندا نامێنێته وه ،یان گوێ بۆ داواکاریه کانمان ده گرن و ده که ونه دانیشتن و دیاڵۆگ له گه ڵ یه کتر، یان له وه زیاتر ده که ونه به ر ره خنه و له خۆشه ویستیان زیاتر که م ده بێته وه، رۆژ به رۆژ زیاتر لاواز ده بن وپشتگیری به شێکی به ر چا ویش له خه ڵک له ده ست ده ده ن. به با وڕی من له هه ر دووک به شه که ی حیزبدا زه مینه ی ئه گه ری یه که م زیاتره. هیودارین گرینگی بدرێ به هاواری ئه و که سانه ی که دڵسۆزانه کار ده که ن بۆ گه ڕاندنه وه ی خۆشه ویستی و یه کڕییزی بۆ ناو ئه ندامانی حیزب . کۆ میته ی یه کبوون هه نگا وه کانی پته وتر ده کات و پلانی جۆراجۆری هه یه بۆ سه ر خستن و به ئا کام گه یاندنی ئامانجه کانی،به ڵام بۆ گه یشتن به و ئامانجانه پێویستی به کاری زۆر و پشتگیری هه موو ئۆگرانی یه کڕییزی و یه کبوون له ناو هه ردووک حیزبدا هه یه ،پێویسته ئه و که سانه ی که لایه نگری یه کبوونه وه ن بێنه مه یدان و هه ڵوێست بگرن و داوای وه ڵامی پێویست له رێبه رایه تی بکه ن ئه وه بزانن که له ناو حیزبدا ئه ومافه یان هه یه که بۆ پرسێکی ئاوا گرینگ پێویسته له گه ڵ به رپرسانی حیزبدا بکه ونه قسه کردن ودیاڵۆگ وه نه ترسانه داواکا نیان باس بکه ن ،حیزبیش پێویسته له جێگای خۆ بواردن له وه ڵام دانه وه کۆڕوو کۆ بوونه وه پێک بێنێ و باس له چۆنیه تی هه ڵسووکه وت له گه ڵ مه سه له که دا بکات وه رێگای چاره سه ری بۆ بدۆزێته وه. له کۆتای دا ئاما نجی کۆمیته ی یه کبوون، کردنه وه ی ده رگای دیاڵۆگ و لێک تێگه یشتنه،ئه گه ر ئێمه توانیمان پێکه وه دانیشین و کۆتایی به هێرش کردن بۆ سه ر یه کتر بێنین وه بتوانرێ فه زایه کی ئازاد و دوور له ده مار گرژی پێک بهێندرێ و قه بووڵی بکه ین که هه موومان تاوانمان هه بوه له لێك ترازاند نی ریزه کانی حیزب ،ئه و کات ئه توانین بێ یه کتر تاوان بار کردن باس له شێوه ی هاو کاری کردن و پێک هێنانی هه ل و مه رجی یه کگرتنه وش بکه ین . به هیوای به رده وام بوونی هه موو مان له سه ر ئه م هه نگاوه پیرۆزه، هه تا وه دیهێنانی ئاواته کانمان که یه کڕییزی و یه کگرتن و کۆ بونه وه ی هه موومان له حیزبی دێموکراتی یه کگرتوو دا. ئازاد نارستی نۆرویژ 27.02.2010
|
بۆچوونت لهسهر ئهم بابهته چییه؟
ناو:
ئیمهیل:
تکایه به کیبۆڕدی یونیکورد بنووسه
|
|
سوور بوونی زهریای ورمێ
|
|