|
|
نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی
1 / 3 / 2010
بیژه‌ن قاره‌مانی زۆر به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی جێگری سکرتێری گشتی، وته‌بێژ، ئه‌ندامی دفته‌ری سیاسی و که‌سایه‌تی ناسراوی ناو ڕیزه‌کانی حیزب دێموکراتی کوردستانی ئێران ! سڵاو و ڕێزی تایبه‌ت ! ئاگادار کرام که به‌ڕێزتان بۆ کار و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی حیزبی و... روتان کردوته دره‌وه‌ی وڵات. رێگام بده‌ن پێش هه‌موو شت پڕ به دل به‌خێرهاتنتان بکه‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان له‌م سه‌فه‌ره دا له پێناو به‌رژه‌وندی حیزب و گه‌ل ئاواته‌خوازم. به ئه‌قڵی ناقیسی خۆم وای لێ حالێم به‌ڕێزتان له ته‌نیشت کاره سیاسی و دیپلوماسیه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌م جاره‌یان نیازی پێ ڕاگه‌یشتن به کار‌و باری ناوخۆی حیزبیشتان وه‌ئه‌ستو گرتووه به نیازی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانن. هه‌رچه‌ند جاره‌کانی پێشووش هه‌ر ئه‌م کاره‌تان کردوه! من ناچمه ناو ته‌واوی کێشه‌کان چوون تایبه‌ته به به‌دنه‌ی حیزب و منیش به بڕیاری نه‌نووسراو و ڕانه‌گه‌یاند‌راو له ناو ئه‌و حیزبه دا نه‌ماو‌م. له بابه‌ت هه‌ڵوێست و روانگه‌شم له سه‌ر کێشه ناوخۆیی‌یه‌کانی حیزب و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی حیزبی له ناو باره‌گاکان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوخۆی ولات راگه‌یاندنی حیزب هه‌ر له‌سه‌ر روانگه‌ی پێشووی خۆمم که له‌و رۆژه‌وه ناچار بووم کوردستان به جێ بێلم و رووم کرده لای ئێوه ''حدکا''، له یه‌که‌م دانیشتن له خزمه‌ت به‌ڕێزتان دا باسم کرد پاشانێش له گه‌ڵ زوربه‌ی هاوڕێیان تاوتوێی کێشه‌کانمان کرد. له ڕاستی دا حیزب له چه‌ند مانگ پێش له‌ت کردن دا له‌ت ببوو به‌ڵام رانگه‌یه‌ند‌رابوو! من نه‌گوڕام چوون ده‌مزانی درێژه‌ی ئه‌م وزعه ئاکامه‌که‌ی چ ده‌بێ و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ گه‌لی کورد و حیزبی دێموکرات به‌دواوه نابێ. هه‌ر بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا له گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه به نیسبه‌تی هه‌ر دو باڵی حیزب (حدکا و حدک) نه‌یار بووم تا ئێستاش له سه‌ر بۆچون و روانگه‌ی خۆم سورم. ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ئه‌م وه‌زعه له ناو حیزب دا له پرۆسه‌ی خۆیان دا سه‌رکه‌وتن و به ویسته به‌رته‌سکه‌کانی خۆیان گه‌یشتن، بێ گۆمان منیش له ئاست هه‌ڵوێستی خۆم له ماوه‌ی ئه‌م 4 ساڵه دا به بڕیاری نه‌نوسراو و نائاشکرا و نهێنی دستخۆشانه‌ی خۆم وه‌رگرت. جا هه‌ڵویستی کاممان له قازانجی حیزب و گه‌ل دا بووه، ئه‌وه قه‌زاوه‌ت ده‌دین به مێژوو و دادوه‌ریکی عادل !! نامهه‌وێ درێژی بکه‌مه‌وه و کاتی به‌ڕێزتان زۆر بگرم به‌لام دمهه‌وێ وه‌ک تاکێکی کورد که خۆی به کورد و کوردستانی ده‌زانێ، به‌ڕێزتان وه‌ک به‌رپرسی دوهه‌می ''حدکا'' داواتان لێ ده‌که‌م ڕاسته‌وخۆ و بێ پێچ و په‌نا هه‌م له ده‌لاقه‌ی تێشک تی وی، هه‌م له سه‌رجه‌م وڵاتانی ده‌ره‌وه، به پێکهێنانی سیمینار و کونفرانس بۆ گشت چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی له ده‌ره‌وه به ئاشکرا و راشکاوی هه‌ڵویستی حیزب و ریبه‌رایتی ئه‌م حیزبه له سه‌ر ئالوگۆڕه‌کانی ناوچه و کوردستان و کێشه ناوخۆییه‌کانی حیزب، ئه‌گه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی، ئاشتی و یه‌کڕێزی دوباره‌ی حیزب که تا ئێستا به سه‌دان که‌س داوایان لێ کردوون، به رونی و ئاشکرا روانگه‌ی خۆتان رابگه‌یه‌نن. به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن! حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆی به ریبه‌ری جولانه‌وه‌ی گه‌لی کورد ده‌زانێ. هه‌ر ئه‌م شوعاره ئه‌م ڕاستی‌یه‌ی له پشته که هه‌موو تاکێکی کورد به شێوه‌یه‌ک چاوه‌روانی له‌م حیزبه و ریبه‌رانی ئه‌م حیزبه هه‌بی. جا بۆیه ئه‌ندامانی حیزب وه‌ک هێزی کار و راپه‌راندنی ئه‌رکه‌کانی حیزب چاویان لێ دکرێ به‌لام خه‌لک و کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک هیزی جه‌ماوه‌ری و نیشتمانی ده‌بێ سه‌یر بکرێن. به‌داخه‌وه ئه‌م ڕاستی‌یه لای حیزبه‌کانی کوردی له هه‌ر چوار پارچه دا به پێچه‌وانه‌یه. له جیاتی حیزب ئامراز و که‌ره‌سه‌ی گه‌یشتن به مه‌به‌ست بێ، ئه‌ندام و لایه‌نگر و کۆمه‌ڵانی خه‌لک بوون به ئامراز و که‌ره‌سه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی پشتی په‌رده‌ی حیزبه‌کان و ریبه‌رانی حیزب ! کاک حه‌سه‌نی هێژا ! ئێستا که کۆمه‌ڵیک له ئه‌ندامانی ''حدکا'' راسته‌وخۆ داوایان له به‌ڕێز کاک مه‌سته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووه تا له ئاستی کێشه‌کان و یه‌کڕێزی حیزب دا هه‌ڵوێست بگرن، به ئه‌رکی نیشتمانی و کوردانه‌ی خۆیان کوتایی به‌م وه‌زعه بێنن که به‌رۆکی حیزبی گرتووه. منیش داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م که له‌م هه‌ره‌وه‌زه دا هه‌ڵویستی شورشگیرانه‌ی خۆتان نیشان بده‌ن و به کرده‌وه ده‌نگ و ده‌ست هه‌لبڕن. با له مێژووی 30 ساڵ خه‌بات و تێکوشانی خۆتان لاپه‌ره‌یه‌کی زیرێن تۆمار بکه‌ن له ته‌نیشت هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانی ئه‌م ماوه دوور‌و درێژه‌ی خه‌باتتان له ناو ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد دا. هه‌موومان باش ده‌زانین پاش له‌ت کردنی حدکا، به‌ڕێزتان به گشتی زۆربه‌ی کاته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون بۆ سازمان دانی سه‌ر له نوێی کومیته‌کانی حیزبی و چاوه‌دێری و پێ ڕاگه‌یشتن به مێدیای حیزب، پاش سێ ساڵ له‌م خه‌ساره که به‌رۆکی حیزبی گرت، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ئه‌م ترازانه ده‌ست نیشان بکه‌ن و به ڕای گشتی خه‌لکی کوردستانی بڵێن . کاک حه‌سه‌نی خۆشه‌ویست! تکایه ئه‌م جاره‌یان و بۆ نیازپاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزب و سه‌رجه‌م خه‌لکی کوردستان ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن. دڵنیاتان دکه‌مه‌وه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایه. ته‌نیا ناحه‌زانی یکڕیزی و ته‌بایی، جناح بازانی حیرفه‌یی، ده‌سه‌ڵات خوازانی بێ سنوور و بێ پره‌نسیپ، تێکده‌رانی یه‌کێتی و یه‌کڕیزی کورد و حیزب، ئه‌وانه‌ی پاش بانگه‌وازی دلسوزانه‌ی ئه‌ندامانی ''حدکا '' کێچیان له که‌وڵی که‌وتوه‌و نیگه‌رانی له دستدانی کورسی ده‌سه‌ڵاتی خۆیانن و وه‌ک ..... که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه و شالاو بردن له هه‌ر دوو لا (حدکا و حدک)، ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی حیزبایه‌تیان دا قه‌ت له گه‌ڵ خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕاست نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری خۆیان به دوژمن زانیوه و ئێستاش له سه‌ر سفره نانی دوبه‌ره‌کی و ئاژاوه گێری ده‌خون. ئه‌وانه‌ی به هه‌موو جور و شێوه‌یه‌ک گه‌ندڵی و .... یه‌خه‌ی گرتوون و نانیان و قازانجیان له‌م وه‌زعه دایه، ئه‌وانه له سیمینار و کونفرانسه‌کان دا چه‌پڵه‌ی باره‌قه‌لاتان بۆ لێ ده‌دن، ده‌نگی سپی ده‌خه‌نه گیرفانتان، ئه‌وانه‌ی له‌و ماڵ و ماڵ کوبوونه‌وه‌ی جیناحی و نهێنیتان بو ساز ده‌که‌ن و... هه‌مووی ئه‌وانه و ده‌یان شتی له‌مه‌ش خرابتر و ناشارستانیانه و ناسه‌رده‌میانه تر ناتوانن ئه‌م حیزبه و ئه‌م جولانه‌وه‌یه به ئاکام و ئامانج بگه‌یه‌نن ! 1. تکایه به ئاشکراو و ڕاسته‌خۆ له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حیزبی دا هه‌ڵوێستی ریبه‌رایه‌تیی حیزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران له سه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامانی ''حدکا و حدک '' و ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و پێشووی حیزب رابگه‌یه‌نن. دیاره سه‌ره‌تای ئه‌م بانگه‌وازه به دستپێشخه‌ریی ئه‌ندامانی دڵسۆزی حدکا بووه، که ئه‌م هه‌ڵویسته شوڕشگێرانه‌یان لای خه‌لکی کوردستان بێ وڵام نامێنێته‌وه و به شانازی بۆیان حیساب ده‌کرێ! 2. تکایه ئه‌م جاره‌یان و به پێچه‌وانه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی پیشووتان و به هۆی تایبه‌تمه‌ندیی وه‌زعی ناوچه و کوردستان و ئێران، به هاوده‌نگی و هاوکاری کومیته‌کانی حیزب له سه‌رجه‌م وڵاتانی "ئه‌روپا، ئه‌مریکا، کانادا و ئو‌سترالیا '' به ئاشکرا و به پێی بانگه‌وازی ره‌سمی و کات و شوێنی له پێش دا دیاری کراو، کۆنفرانس و سیمینار گشتی پێک بینن تا سه‌رجه‌م کوردانی دانێشتوی ده‌ره‌وه لێ به‌شدار بن و بێرو ڕای ئازادی خۆیان ده‌ربڕن و گوبێستی نه‌زه‌ر و بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزتان بن! ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو تاکێکی کورده و ئه‌رکی سه‌ره‌کی حیزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران و هه‌موو حیزبه‌کانی تره له حاند خه‌ڵکی کورد دا ! 3. ئه‌گه‌ر له وڵاتێک دا به‌ڕێزتان بۆتان ناکرێ یان ناتوانن سه‌ردان بکه‌ن، ڕاسته‌وخۆ له لایان حیزبه‌وه به‌رپرسایه‌تی بدن به کۆمیته‌کانی "حدکا" تا به سازدانی سیمینار گه‌ڵیک ئه‌م ئه‌رکه راپه‌ڕێنن که ده‌توانن که‌سانێکی نیاز و ده‌رون پاکی وه‌ک به‌ڕێزان کاک میرۆ علیار، کاک ابراهیم لاجانی، کاک ئیدریس ئه‌حمه‌دی و ... بن که جێگای په‌سند و ته‌ئیدی هه‌ر دو لا و سه‌رجه‌م تاکی کورد بن . 4. پێک هینانی سیمینار و کوبونه‌وه بۆ که‌سایتی سیاسی و سه‌ر‌به‌خۆ له لایان حیزب له سه‌ر تاوتوێ کردنی کێشه‌کان و ده‌ست نیشان کردنی رێگا‌چاره‌کان وه‌ک به‌ڕێزان کاک بابا عه‌لی مێهرپرور، کاک ئه‌نور سولتانی، د. هاشم ئه‌حمه‌دزاده ، د. خلیقی و زۆر که‌سایه‌تی تر که به‌شێک له ته‌مه‌نیان پێکهێنه‌ری مێژوو ئه‌م حیزبه‌یه. 5. پاش نیزیک به چوار ساڵ کاری کانالی تیشک تێ‌ڤی سه‌ر به حدکا، تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، به‌رنامه‌ی له هه‌موو بارێکه‌وه به ئاشکرا و نهێنی له سێمای تیشک دا ده‌بارێ. نامهه‌وێ به دوای هۆکاره‌کانی دا بگه‌ڕیم و له تاوانبار بگه‌ڕێم. چونکه به‌ڕێزتان له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانن کێشه‌کان له کوێ سه‌رچاوه ده‌گرن و ئاسته‌نگه‌کان چین. به‌لام به‌ڕێزتان به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندنی حیزبن و زۆربه‌ی کاته‌کانی مه‌ئموریه‌تتان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌م ناوه‌نده تێپه‌ڕ بووه. به‌ڕاستی کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه تیشک ببیته ناوه‌ندیکی به‌هێزی خه‌به‌ری و راگه‌یاندن که له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ی و حیزبه‌که‌ی دا بێ؟ دڵنیام ئه‌گه‌ر حیزب له‌م کێشه ناوخۆیانه‌ی خه‌لاسی بێ، له کۆی ئه‌ندامانی حیزب و دلسوزانی کورد، به ده‌یان کادری لێوشاوه و چالاک په‌یدا ده‌بن که شورشێک له‌و راگه‌یاندنه دا ده‌ست پێ ده‌کا و بزوتنه‌وه‌ی کورد وزه‌وه و توانایه‌کی تری پێ ده‌به‌خشرێ . 6. به باوه‌ڕی به‌ڕێزتان وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ''حدکا'' به داوا و ویستی ئه‌ندامان، هۆکاره‌کانی بۆ چی دگه‌ڕێته‌وه و تا چه‌ند له گه‌ڵ دێموکرات بوونی حیزب و ئێدعای جێگیرکردنی دیموکراسی له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆ داهاتووی کوردستان و ئێران یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟ له کوتایی دا جاریکی تر هیوای ساغی و سه‌لامه‌تی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ به‌ڕێزتان ئاواته خۆازم. هیوادارم ئه‌م جاره‌یان ئه‌م ده‌رفه‌ته هه‌بێ که بتوانیین هه‌موومان له ده‌وری یه‌ک کۆ بینه‌وه و به ڕاشکاوی و بوێرانه هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و یه‌کریزی و ئاشتیی بنه‌ماله‌ی حیزب باوێژێن. بێ گۆمان هاوڕیه‌تی و هه‌ڵوێستی ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌م ساته وه‌خته دا ده‌توانێ شوێن دانه‌ر بێ. هیوادارم له ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی خۆتان، که‌سایه‌تی سیاسی و ته‌شکیلاتیتان، شوێن و پێگه‌ی ته‌شکیلاتیتان له ناو ریزه‌کانی حیزب، ناسیاویتان له ناو بیروڕای گشتی کوردستان و ده‌ره‌وه ، ... ئه‌م ئه‌رکه وه ئه‌ستو بگرن و له مێژوو دا تۆماری بکه.ن دڵنیاشم بێروڕای گشتیی خه‌لک شته باشه‌کان له بیر ناکه‌ن و بۆ هه‌تا هه‌تایه دمێنێته‌وه. له گه‌ڵ ڕێزم برا و هاوڕێتان بیژه‌ن قاره‌مانی 2010-02-28
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
25ی گه‌لاوێژ
|
|