|
|
باسێك له سه‌ر زمانی زگماكی
4 / 2 / 2010
ره‌زا ئه‌مینی به‌شی یه‌كه‌م: گرینگی زمان بۆ مرۆڤ‌و پێشكه‌وتنه‌كانی به‌شی دووهه‌م: ئێران وڵاتی فره نه‌ته‌وه‌یی یه‌ك زمان‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه به‌شی سێهه‌م: كورد‌وكێشه‌ی زمانی دایكی
به‌شی یه‌كه‌م: گرینگی زمان بۆ مرۆڤ‌و پێشكه‌وتنه‌كانی زمان بڕبڕه‌ی پشتی نه‌ته‌وه‌كانه. "ئۆرگانیسكی" بۆ پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه، زمان به كۆڵه‌كه‌ی هه‌ر ناسیۆنێك دێنێته ئه‌ژمار. وه‌ك ده‌لێن : له ناو چوونی هه‌ر زمانێك، به واتای تێداچوونی به‌شێك له فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تییه. خاتوو د:"سه‌دیقه عه‌داله‌تی" مامۆستای زانكۆی هامبورك، له وتارێك دا له ژێر زمانی زگماكی چییه‌و خاوه‌ن كام گرینگییه؟ ده‌ڵێ: "كاتێ به زمانی زگماكی ده‌ئاخه‌وین. له راستیدا له نێوان دڵ‌و هزر‌و زمانمان، پێوه‌ندی چڕ‌و پڕپێكدێ. چوونكه ئه‌م قسانه ساته‌كانی ژیان و ئه‌زموونه‌كانی رابردوومان بیر ده‌خه‌نه‌وه‌و له هزر‌و ده‌روونماندا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن.به هه‌ر وشه‌یه‌ك هه‌ستمان ده‌رده‌بڕین. كه‌یف خۆش‌و ته‌مبار ده‌بین‌و چاوه‌روان ده‌مێنین . به زیندوو بوونه‌وه‌ی ره‌سته گه‌لێك كه له هزرماندا قه‌واره‌یان گرتووه، شاراوه‌كانی ده‌روونمان گیانیان وه‌به‌ردادێ. له رێگه‌ی زمانه‌وه گشت هه‌ست‌و ئه‌ندیشه‌كانمان ده‌دركێن‌و ده‌ور‌و به‌رمانی لێتێده‌گه‌یه‌نین." مافی زمانی زگماكی، یه‌كێ له‌و چه‌مكانه‌یه، كه به هۆی سیستمی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان له نه‌ته‌وه بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان زه‌وت كراوه. بكوژانی فه‌رهه‌نگ، زمانی زگماكی‌و ئه‌ندیشه‌ی گه‌لان بۆ هه‌رچی سانتریالیزه‌تر كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له بنه‌ماڕا ده‌ستیان داوه‌ته قۆرغكردنی كه‌لتووره جیاوازه‌كان‌و به‌رده‌وام، له پرۆسێسی فه‌رهه‌نگی هێرشبه‌رانه دا له هه‌وڵی ئاسمیله كردنی نه‌ته‌وه‌كانی داكۆكیكاری مافی فه‌رهه‌نگی دا بوون. ئه‌م ره‌وشه نادادپه‌روه‌رانه‌یه بۆته هۆی به‌ربه‌ست رێكخستن‌و له ناو چوونی جییاوازییه كه‌لتووری‌و رۆشنبیرییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی تووشی خه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌كراو كردوه. لێكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایانی ئه‌م بواره پێمان ده‌لێن: له نیزیك به (7000) زمانی دونیا، نیوه‌یان واتا پتر له (3000) زمان له گه‌ڵ مه‌ترسی مردن رووبه‌روون. چوونكه زۆرێك له‌و زمانانه كه‌متر له (100000)كه‌س ته‌نانه‌ت بگره كه‌متر له (1000) كه‌س قسه‌یان پێده‌كه‌ن. له ئه‌تڵه‌سی زمانه‌كانی له مه‌ترسی مه‌رگدا یونیسكۆ راگه‌یاندووه كه له لاكۆناس هه‌ڵكه‌وتوو له وڵاتی پرۆ (8) كه‌س به زمانی چامیكۆرۆ قسه ده‌كه‌ن" ناتالیا" ژنه به ساڵاچووی ئه‌م هه‌رێمه له هه‌ڵبه‌ستێكدا، به هۆی له ناو چوونی زمانه‌كه‌ی هه‌ستی ماته‌مینی خۆی به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌برێ: "ئه‌من به زمانی چامیكۆرۆ خه‌ون ده‌بینم به‌ڵام ناتوانم خه‌ونه‌كانم بۆ كه‌س بدركێنم چوونكه ئیتر كه‌س نه‌ماوه كه‌سیك شك نابه‌م به زمانی چامیكۆرۆ قسه بكا" "كوئیچیرۆ ماتسورا" سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی یۆنیسكۆ ده‌لێ: " تا چه‌ند به‌ره‌ی داهاتوو وێده‌چێ له‌و (7000) زمانه نیوه‌یان له ناو بچن. كه‌متر له یه‌ك له چواری ئه‌م زمانانه له شوێنه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌رسیان پێده‌خوێندرێ‌و له ئینترنیت‌و راكه‌یاندراوه گشتیه‌كاندا كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێ. سه‌دان زمان هه‌ن كه ته‌نیا له سه‌ر زمانی خه‌ڵكه‌وه‌ن‌و له هیچ شوێنێكی په‌روه‌رده‌و راهینان یا راگه‌یه‌نه‌ره گشتی‌و ئیلكترۆنیكیه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رناگیردرێ! ئه‌و هه‌روه‌ها له ساڵی 2008 له ده‌وله‌ته‌كانی جیهانی ویست له سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی فه‌رمی‌و نافه‌رمی‌و كار‌و باره ئیجراییه‌كانیان به‌رنامه كه‌لێك بگونجێنن كه پێكه‌وه ژیانی به ئاشتی گه‌ڵان مسۆگه‌ر بكات‌و هه‌موو له مافی یه‌كسان له‌و باره‌وه به‌هره‌مه‌ند بن، تا مافی هاووڵاتیان دابین بكرێ" بۆ چاره سه‌ری ئه‌م ئاریشه نێونه‌ته‌وه‌ییه ساڵی 1999ی زایینی وڵاتی بنگڵادش كه خه‌ساری به‌رچاوی به هۆی نه‌بوونی مافی زگماكی دیبوو‌و به خویندان له سالی 1971دا توانی به سه‌ربه‌خۆیی بگا‌و زمانه‌كه‌ی له مه‌ترسی مه‌رگ نه‌جات بدا پێشنیاری به لقی فه‌رهه‌نگی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واته یۆنیسكۆ كرد كه رۆژی 2ی ره‌شه‌مه(21فیوریه) به رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی زگماكی دیاری بكرێ. له درێژه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌دابوو كه ساڵی 2008 وه‌ك ساڵی زمانی زگماكی له لایه‌ن یۆنیسكۆوه دیاری كرا‌و هه‌ر ئه‌و رێكخراوه به ئامانجی پێكهێنانی كه‌شێكی شیاو بۆ هه‌موو زمانه‌كانی جیهان سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی فره زمانی به وڵاتانی فره نه‌ته‌وه‌ی دونیا پێشنیار كرد‌و وڵاتانی ئا‌مریكا، هیند، كانادا، سویس، نۆروێژ، هوله‌ند به زوویی به‌ره‌و پیری پرۆژه‌كه‌وه چوون‌و گرینگ‌یان به پرسه‌كه دا. به‌م چه‌شنه پاراستنی زمانه هه‌ریمیه‌كان، كه‌وتۆته خانه‌ی مافپه‌روه‌رانه. هه‌نووكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی زمانیان له مه‌ترسی له ناو چووندایه ده‌توانن بۆ وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ئه‌م مافه كه كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێكخراوی یۆنیسكۆ داكۆكیكارێتی . سكاڵا به دژی پێشێلكه‌رانی مافه ره‌واكه‌یان بكه‌ن‌و به ر به توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بگرن.
له‌و ولاتانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی پلۆراڵ – دیمۆكراتیك به‌هره‌مه‌ندن‌و نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان له قه‌واره‌ی سیاسی فیدراڵ به ته‌بایی ژیان ده‌كه‌ن‌و تێلۆرانس‌و وێكهه‌ڵكردن ره‌وشیانه. له په‌نا زمانی فه‌رمی وڵاته‌كه زمانه ناوچه‌یه‌كان فه‌رمین‌و له قوتابخانه‌كان‌و سیستمی په‌روه‌رده‌ی ده‌وله‌تدا به ته‌واوی كه‌ڵك له زمانی زگماكی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك وه‌رده‌گیردرێ. بڵاڤۆك‌و رۆژنامه‌و میدیاكان به زمانی ناوچه‌ی خۆیان‌و له سه‌ر بوودجه‌ی گشتی وڵات به‌رێوه ده‌چن‌و چه‌شنێك پلۆرالیزمی فه‌رهه‌نگی له پراكتیك دا به‌رێوه ده‌چێ .ئه‌وه‌ش واتای كۆلكه زێرینه‌ی كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگی به‌و وڵاتانه به‌خشیوه‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی هه‌مه جۆریشی بۆ به دیاری هێناون. مافی خوێندن به زمانی زگماكی له وڵاتانی ئیسكاندیناوی به تایبه‌تی نۆروێژ‌و سوئێد به ته‌واوی یاسایی كراوه و كه‌مترین رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانن كه‌ڵك له‌و مافه مرۆڤته‌وه‌رانه‌یه وه‌ربگرن‌و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری هاو وڵاتیان له به‌رێوه بردنی یاساكه‌دا هه‌ر ئاسانكارێك وه‌رێده‌خا. به بۆنه‌ی 2ی ره‌شه‌ممه‌رۆژی جیهانی زمانی زگماكی نووسین: ره‌زا ئه‌مینی كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م تێبینی: سه‌رچاوه‌كان له كۆتایی به‌شی سێهه‌م دا ئاماژه‌یان پێكراوه
Reza.amini58@gmail.com
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆنگره‌ی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
|
|