|
|
ره‌وتی ئێعدامه‌كان له ئێران و نیگه‌رانی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان
2 / 2 / 2010
ئایه‌ت مرادی فه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری له ئێران و هێنانه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جارێكی دیكه وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری ئێران له لایه‌ن قۆڵی پاوانخوازانه‌وه، شه‌پۆلێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك سه‌ری هه‌ڵداو ئه‌مه‌ش بووه بیانوویه‌ك بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و سه‌ركوت كردنی خه‌ڵك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامییه‌وه. له ئاكامی خۆپێشاندانه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌زاران كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه، قۆڵی پاوانخواز له دادگایه‌كی فه‌رمایشی دا 16 كه‌سی وه‌ك "محاربه" به تۆمه‌تی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا‌و پێوه‌ندی كردن به نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی و پڕۆپاگه‌نده له دژی نیزام، سزای قورسی به سه‌ردا سه‌پاندن و به‌شێكی دیكه‌ی له گیراوانی تر به سزای جۆراوجۆر حوكم دا. لێره‌دا پێویسته بزانین ئایا خه‌ڵكی ئێران چۆن و به چ تاوانێك به "محاربه" ده‌ناسرێن؟ "محاربه" له یاسای كۆماری ئیسلامی‌دا به مانای شه‌ڕ له گه‌ڵ خودایه. ئایا خه‌ڵكی ئێران له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه به شه‌ڕی چه‌كدارانه به‌ره‌وڕٍووی كۆماری ئیسلامی بوون یا به ئێعترازێكی هێمانانه، دیاره ئه‌وه شتێكی روونه ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكدا حكوومه‌تێك نه‌یتوانی وه‌ڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێ و مافه‌كانیان پێشێل بكا و به ساخته‌كارییه‌وه بێته سه‌ركار ئه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌توانێ بێته مه‌یدان و به ئیعترازێ ره‌واو دێموكراتیك سیستمی ده‌سه‌ڵاتداران لا ببات و به ئامانجه‌كانی بگا. كه چی له ئێرانی ژێر چه‌تری حاكمییه‌ته دیكتاتۆره‌كان خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای رێپێوانه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دوور له پڕنسیبه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن قۆڵی پاوانخوازه‌وه سه‌ركوت كران و له دادگایه‌كی بێ پارێزه‌ردا هه‌ندێ له گیراوه‌كانیان به "محاربه" ناساند. رۆژی 9ی رێبه‌ندان دوو كه‌س له‌م 16 كه‌سه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی و ئاره‌ش ره‌حمانی له لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامیه‌وه له سێداره دران، ئێعدامی ئه‌م دوو كه‌سه له لایه‌ن پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به توندی شه‌رمه‌زار كرا و له لایه‌ن سه‌رانی به‌ره‌ی ریفورمخوازانیشه‌وه مه‌حكووم كرا. خاڵێكی لاوازی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه له دوای ئێعدامی محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی و ئاره‌ش ره‌حمانی نه‌یتوانی رێپێوانێكی چالاكانه رێك بخا‌و هه‌ڵوێستێكی جیددی بگرێ تا سه‌رانی كودتاچیی به‌ره‌و ریسوا بوون و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر بچن. ئێستا مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارا دایه كه ئه‌م ئێعدامه ناڕه‌وایانه چ له ئاستی كوردستان و چ له ئاستی ئێران‌دا ده‌ستی پێكردووه بۆ ئێعدامه‌كانی دیكه رێگه خۆش بكا، هه‌ر بۆیه ده‌ركه‌وت كه ئاخووند جه‌ننه‌تی له خوتبه‌ی نوێژی هه‌ینی تاران‌دا به ده‌ستخۆشانه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كانه‌وه سه‌رانی نیزام ئه‌م ئێعدامه‌یان هه‌روا به‌ڕێوه ببردایه دژبه‌رانی نیزام نه‌یان ده‌توانی وڵات به‌ره‌و بشێوی ببن. هه‌ر له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمی خۆپێشانده‌ران له كاناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سیخوڕه‌كانی ئیتلاعات رایانگه‌یاندووه 70 له سه‌دی خۆپێشانده‌ران شناسایی كراون و له كاتی خۆی‌دا ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ین. حوسێن هه‌مه‌دانی به‌پرسی سپای پاسدارانی تاران یه‌كێكی دیكه‌یه له تاقمی ئوسولگه‌راكان و له وتووێژێكدا رایگه‌یاند له ئاژاوه‌گێڕان قبووڵ ناكه‌ین و، هه‌ر كه‌س له رۆژی 22ی رێبه‌ندان تێكه‌ڵ به یارانی نیزام بێت و له دژی كۆماری ئیسلامی درووشم بڵێت به توندی وڵامی ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له كوردستانیش پشتیوانی به‌شێك له چالاكانی كورد چ له ده‌ره‌وه و چ له نێوخۆ له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازانه‌ی ئێران تاقمی كودتاچیی زیاتر وه‌خۆ خستووه بۆ چاو ترسێن كردنی گه‌لی كورد كه هه‌ر ئێستا زیاتر له 20 كه‌س له سلوولی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراون و چاوه‌ڕوانی ئێعدامن. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی چالاكانی مافی مرۆڤ له كوردستان و ده‌ره‌وه. هه‌ر وه‌ك ئاشكرایه گه‌لی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامییه‌وه مێژوویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م رێژیمه دڕنده هه‌یه و پشتیوانی چالاكانی كوردیش ده‌توانێ بیانوویه‌كی دیكه بۆ كۆماری ئیسلامی دروست بكا و بێ چوون و چرا رۆڵه‌كانی كورد قه‌تڵ و عام بكا لێره‌دا پێویسته چالاكانی كورد به وشیارییه‌وه به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازانه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن. نیگه‌رانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ نابێت و بۆ ئێعدام كردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤیش له به‌ر چاو ناگیرێ و تا ئێستا به ده‌یان جار له لایه‌ن ئه‌م رێكخراوانه‌وه مه‌حكووم كراوه. نیگه‌رانی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له‌وه دایه كه ئێران له باری پێشێل كرانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێژه‌ی ئێعدام له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان دایه. نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
سوور بوونی زه‌ریای ورمێ
|
|