|
|
شه‌پۆلی سه‌وزو پێشنیارێك
1 / 2 / 2010
خالید محه‌مه‌دزاده گۆمانی تیدا نیه تا ئێستاش رای جیاواز له ناو كورده‌كان به رامبه‌ر به شه‌پۆلی سه‌وز هه‌یه، "گۆمان‌و شاگه‌شكه" بوون، "ئۆمید‌و دردۆنگی" له ده‌ركه‌وته سه‌ره‌كیه‌كانی تێرامانی كورده‌كانی ئێرانه به‌رامبه‌ر به شه‌پۆلی سه‌وز. ئه‌وه‌ی كه تا ئێستاش چالاكانی سیاسی‌و حیزبه كوردیه‌كانی به خۆوه سه‌رقال كردوه وه‌لامدانه‌وه به‌و پرسیاره ساده‌یه كه به‌شداربین یا به‌شدار نه‌بین؟ هه‌ر چه‌ند ئه‌مه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه نیه، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر لایه‌ن وه‌لامدانه‌وه‌ش به‌و پرسیاره‌یان تێپه‌راندووه به‌وه‌ی كه بایكوتیان كردووه یا خۆیان به‌و شه‌پۆله سپاردووه كه ده‌كرێت هه‌ر دووكیان دوو رووی یه‌ك سكه بن!. به‌ڵام ئه‌مه‌ش دوو ته‌یفی به‌رامبه‌ر یه‌ك راگرتووه، هه‌ر دوو ته‌یفه‌كه‌ش له سونگه‌ی لوكالیبوونه‌وه! تا ئاستی تۆمه‌تبار كردن روو به‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌دحالیبونێك به سه‌ر فه‌زاكه زال بێًت. ئه‌وه‌ی له‌م مه‌هزه‌له سیاسیه ده‌بینرێت هه‌لشاخانه به رووی یه‌كتر‌و یه‌كتر ره‌تكردنه‌وه‌و تۆمه‌تبار كردن( هه‌مان فه‌زای پێش هه‌لبژاردنه‌كان) به بێ ئه‌وه‌ی له قورسایی‌و كارتێگه‌ری رووداوه‌كانی ناو ئێران له سه‌ر كورده‌كان ته‌نانه‌ت له سه‌د ساڵی رابردوودا تێگه‌یشتبێتین . من گۆمانم نیه كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ك هه‌ر یه‌ك له رووداو‌و بزووتنه‌وه‌كانی مێژووی سیاسی ئێران ته‌ئسيرگوزاری خوی ده‌بێت‌و روانگه‌ی نوێ‌و هێزی نوێش ده‌هێنێته گۆرێ. ئه‌و شوێندانه‌ریه‌ش كورده‌كان ده‌گرێته‌وه. هیچ رووداوێكی سیاسی له مێژووی ئێران نیه كه ته‌ئسیری له سه‌ر كورده‌كان نه‌بووبێـت، ئه‌و شوێندانه‌ریه‌ش ئاراسته‌ی خه‌باتی كورده‌كانی له قوناغه جیاكان له شكل‌و قه‌واره‌و خواستی جێگیره‌وه، گۆریوه بۆ فۆرم‌و رێكخراو‌و ویستی جیاواز‌و نوێـتر. ئا له‌و فه‌زایه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ته‌ئسیر په‌زیر بووین‌و نیو هه‌نده شوێندانه‌ر نه‌بووین، واته ئه‌وه‌نده ئێرانیه‌كی ته‌ئسیر په‌زیر بووین، ئێرانیه‌كی ته‌ئسیر گوزار نه‌بووین، نه‌ك هه‌ر ئێرانیه‌كی شوێندانه‌ر نه‌بووین، به‌ڵكوو كوردێكی شوێندانه‌ریش نه‌بووین له‌و جوغرافیایه‌دا، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌میشه پاشكوی رووداوه‌كانی ئێران بین‌و هیچ كاریگه‌ریه‌كمان به سه‌ر رووداوه‌كانی ناو ئێرانه‌وه نه‌بێت، هه‌ر چه‌ند خۆشمان "له هه‌ر ئێرانیه‌ك به ئێرانی تر زانیوه". ئه‌م حاله‌ته‌ش خه‌ریكه له‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ی دوایدا دووپات ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێ ته‌فاوه‌ت بوون له‌وه‌ها شه‌پۆلێكدا ده‌توانێـت جیگای پرسیار بێت، خۆ سه‌وزكردن‌و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان له شه‌پۆلی رووداوه‌كان‌و هه‌روه‌ها پشتكردنه ئه‌و بزووتنه‌وه‌ش به هه‌مان راده گالته‌جار‌و مه‌هزه‌له‌یه‌كی سیاسی تره كه ئه‌و جار چالاكانی سیاسی كورد كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌ر ای من پێش هه‌ر وه‌لامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردن له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا ئێمه له چوارچێوه‌ی ئێران ده‌مێنینه‌وه یا نا؟ئیمه ئێرانین یا نا؟گرنگی ئه‌و ولامدانه‌وه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه كه هه‌تاكوو ئێستا ئه‌و وه‌همه زۆرێك له چالاكانی سیاسی كوردی به‌رنه‌داوه‌و لێكدانه‌وكانیشان ئه‌و په‌راویزنشینی‌و ئێرانچیه‌تیان پێوه دیاره. قه‌له‌قبوون به‌رامبه‌ر به‌و پرسیاره‌و هه‌ست نه‌كردن به پێگه‌ی جوغرافیایی‌و سیاسی كورده‌كان وایكردوه كه زۆرێك له كورده‌كان ئه‌و جموجولانه به هی خۆیان نه‌زانن‌و به‌شداری نه‌كه‌ن تیداو خه‌لوه‌ت نشینی هه‌لبژێرن، بی َئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌وه ئه‌و رووداوانه‌ن كه ره‌وتی سیاسی ئه‌وان له داهاتوودا دیاری ده‌كه‌ن. ولامدانه‌وه‌ش به‌و پرسیاره ده‌توانێت غه‌می هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێت كه له چوارچێوه‌یه‌دا ویست‌و داخوازیه‌كانیان پێناسه ده‌كه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ئێرانچیه‌تی‌و په‌راوێزنشینی بن. له‌م راستایه‌شدا ده‌بێـت شوێندانه‌ر بین‌و شوێن په‌نجه‌ی خۆمان له سه‌ر رووداوه‌كان دابنێن. به رای من ناكرێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له ئێران رووده‌دا بێ لایه‌ن بین، سارد‌و سربین‌و كونجی په‌راوێزنشینی هه‌لبژیرین. هه‌روه‌ك چون ناشكرێت هه‌موو ئۆمید‌و هیوای خۆشمان به‌و شه‌پۆله بسپێرین‌و خۆمان له‌و بازنه‌یه‌دا پێناسه بكه‌ینه‌وه، وه‌ك هه‌ندێك به‌رێز داخوازیه لانیكه‌میه‌كانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فۆرموله كردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تایه‌ك: من پێشنیار ده‌كه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی حیزبه كوردیه‌كان له باشووری كوردستان نیشته‌جێن سیمینارێك له باشوور به به‌شداری هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان‌و چالاكانی سیاسی‌و رۆژنامه‌وانانی كوردی رۆژهه‌ڵات پێك بێت‌و به جدی له سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكرێـت. پێمباشه حیزبه كوردیه‌كان كێشه رێكخراوه‌یه‌كانیان له گه‌ڵ یه‌ك لاببه‌ن‌و له سه‌ر ئه‌و پرسه كۆببنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بێـت بۆ تێگه‌یشتن له پێگه‌ی كورد له‌و بزووتنه‌وه‌یه كه له ئێران هه‌یه. ئه‌و دیالۆگه ده‌توانێت زمانێكی هاوبه‌ش بدۆزیته‌وه بۆ چونیه‌تی به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌ی ده‌كرێت بێنه پێش. حه‌وت مانگ دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌پۆله له ناره‌زایه‌تیه سه‌رانسه‌ریه، واقێع پیمان ده‌لێت كورد له ئێران‌و له ناو پرۆسه‌ی سیاسی ئێران چه‌نده نامۆ په‌راوێزخراوه. كاتی هاتووه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان بۆ هێز‌و توانا‌و ویسته‌كانی خۆمان هه‌بێت‌و پێگه‌ی خۆمان ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به گردبوونه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌كریت.
xalidmaktoob@yahoo.com
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆچکردوو سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی
|
|