هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئێران، رۆڵ و نه‌خشی كورد له بازنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به "سه‌وز"دا
به‌ڕێزان
به‌ڕێوه‌به‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ژووری" ئێره ده‌نگی ئه‌ندام، لایه‌نگر و دۆستانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران" به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌مڕۆی ئێران و گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیمینارێك به‌ڕێوه ده‌با. كۆڕگێڕی ئه‌و جاره عه‌زیز شێخانی، خوێندكاری دوكتۆرای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و وێژه‌ری پێشووی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران له گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌بێ. ناوبراو له‌و كۆڕه‌دا بیروڕای خۆی له سه‌ر پرسه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه و به تایبه‌ت ئێران و كوردستان دێنێته گۆڕ. كۆڕگێڕ خوازیاری گوێگرتن له بیروڕای هاونیشتمانه كورده‌كان ده‌بێ.
بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئێران و جێگه و پێگه‌ی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا له‌و پرسانه‌ن، كه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه. حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان له سه‌ر پێناسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه هاوده‌نگ نین و له ئه‌نجامدا ئێمه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا خاوه‌نی وتار و داخوازی یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست نین. كورده‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا خه‌باتیان كردووه، به‌ڵام هێشتا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌نی كۆدی یه‌كده‌نگ نین. بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه به "سه‌وز" ناسراوه یه‌كده‌ست و یه‌كره‌نگ نییه و گه‌لێك لێكدانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كرێ. ئێران و داهاتووی نیزامی كۆماری ئیسلامی و چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران و یه‌ك له‌وان گه‌لی كورد له‌و پرسه گرینگانه‌ن، كه سه‌رنجی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
کات : رۆژی یه‌كشه‌مه 7.2.2010، کات ژمێر 21.00 به کاتی ناوه‌ندی ئورووپا
ژووری ئێره ده‌نگی ئه‌ندام، لایه‌نگر و دۆستانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران
ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بۆ به‌شداربوون له‌و سیمیناره به خێر بێن