عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ماندێلا
12 / 2 / 2010
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
15 ئه‌م مانگه یاداوه‌ری ئه‌و گه‌له كۆمه نێو ده‌وڵه‌تییه‌یه كه یانزه ساڵ له‌مه‌و پێش كرایه سه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لان , له‌وساوه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك فاتمه ئۆجه‌لان و محه‌مه‌دی برای له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی به خۆیان و سه‌فه‌ر تاسی پڕ له خواردن و پریاسكه‌ی بن هه‌نگڵ و جانتای ده‌ستیانه‌وه هه‌فتانه ملی ئیمرالی ده‌گرنه به‌ر.
كه فاتمه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌بینم به‌و ساده‌ییه‌وه‌ی,سه‌فه‌ر تاسه‌كه‌ی شه‌هیدی نه‌مر عه‌بدالكه‌ریم قاسمم بیر دێته‌وه,له‌بری ئه‌وه‌ی ئاشپه‌زچی له كۆشكی كۆماری خواردنی بۆ ئاماده بكات,سه‌فه‌ر تاسه قوپاوه‌كه‌ی خوشكه‌كه‌ی سكی ئه‌م سه‌رۆكه سه‌ڵته‌ی تێره كرد.كه قاسم كه شه‌هیدكرا ته‌نها نیو دینار له گیرفانی بوو,وه‌لێ كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گیرا گیرفانه‌كان خاڵی خاڵی ,سپی سپی بێگه‌ر وه‌ك به‌فری قه‌ندیل بوو.
11 ساڵی ڕه‌به‌قه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك هه‌واڵه‌كانی ئیمراڵی میوانمانه,ئیمراڵی بۆته به‌شێك له مێژووی ئه‌م گه‌له,له‌وێوه په‌یامی ئاشتی سه‌ر به هه‌موو ماڵێكدا ده‌كات.
20 ساڵ له‌مه‌وپێِش و11ی مانگ ته‌نها 4ڕۆژ پێِش15 فیبرایر,پاش 27ساڵ زیندانی پیاوه ڕه‌ش پێسته 62ساڵانییه‌كه به ناوی ماندیلا له زیندان ده‌رچووه ده‌ره‌وه (كه له "12-6-1964 "ه‌وه له زینداندا بوو),له هه‌موو شاری كیپ تاون ته‌نها50000له هه‌وادارانی پێشوازیان لێی كرد,كه‌چی ئه‌م پیاوه سمێڵ ڕه‌شه تێكسمڕاوه به ویقاره‌ی كورده‌واری, له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك ده‌یان هه‌زار و له هه‌ر شارێك سه‌دان هه‌زار و له‌م كوردستانه به ملیۆنان مرۆڤ ته‌نها له چاوه‌ڕوانی بوخچه‌ی هه‌واڵه‌كانی زیندانین.
ماندیلا له زیندان ده‌رچوو ئاپارتاید وه‌ك شه‌مشه‌مه كوێره له‌به‌ر ڕوناكی ئازادی خۆی ڕانه‌گرت و گۆڕ به گۆڕ بوو,ماندیلا له‌وساوه بۆ ئێٍستا گیرفانه‌كانی به‌تاڵ به‌تاڵ وه‌ك كه‌له‌سه‌ری دیكتاتۆره‌كان,ته‌نانه‌ت ئه‌وچركه ساته‌ی كه له زیندان ده‌رچوو چاویلكه‌ی له ژنه‌كه‌ی قه‌رز كرد بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ هه‌وادارانی بخوێنێته‌وه,ئاپۆش هه‌مان په‌یام له چاوه‌ڕوانیدایه وه‌لێ چاوه‌كانی هه‌ڵۆ ئاسۆ تریسكه‌ی دێ,ئه‌گه‌ر ئه‌و له به‌ر گه‌رمای خۆره‌تاو له چاوه‌ڕوانیدا بوون,ئه‌م هه‌زاران گه‌ریلا له‌ناو كڕێوه‌ی به‌فرا به‌شێوه‌ی ڕه‌زمه‌نده له زه‌ماوه‌ندان بۆ ئه‌و چركه ساته.
ده‌بێت كێ له توركیا ببێته دیكلێرك,ئه‌و گوڵه له سنگی خۆی بدات,كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ئاڵا یه‌ك زمان یه‌ك نه‌ته‌وه بهێنێت؟.
ئاپارتاید چاره‌نووسی زبڵدانی مێژوو بوو,وڵاتی یه‌ك پێست بۆ هه‌تا هه‌تایه شه‌رمه‌زار بوو, وڵاتی یه‌ك زمانیش هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕوانیه‌تی.
ئه‌وه‌ی ماندیلای به‌رز كرده‌وه‌و كردی به ماندیلا, نه سه‌رۆكایه‌تی,نه نۆبڵی ئاشتی بوو,خۆ قه‌شه توتو و دیكلێركیش وه‌ریان گرت,به‌ڵكه ته‌نها ویقارو هه‌ژاردۆستی و نه‌فره‌تی كورسی ده‌سه‌ڵاتی ماندیلا بوو.
|