|
|
ئایا عێراق ده‌بێته پاشكۆی ئێران؟
16 / 1 / 2010
ئه‌زمونێك له بزوتنه‌وه‌ی ئێران جه‌لال نه‌قشبه‌ندی هه‌ر گه‌لێك یان بزوتنه‌وه‌یه‌ك بیهه‌وێت له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خۆیدا بۆ به‌رپاكردنی سیسته‌مێكی دیموكراتی و نیشتمانی له وڵاته‌كه‌ی، هه‌نگاوه‌كانی له (سفر)ه‌وه ده‌ست پێًبكات، ره‌نگه هه‌رگیز پێی نه‌گات. چونكه لایه‌نی به‌رانبه‌ر، هه‌موو ئه‌زمونه‌كانی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی جیهان به‌كار ده‌هێنێت بۆ شكست پێهێنانی خه‌باته‌كه‌یان. ئێران وه‌ك نموونه ره‌وتی پێًشهاته سیاسیه‌كانی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌ی عێراق، ره‌وشی به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 80 بیر ده‌خاته‌وه له ئێرانی دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی له‌م وڵاته. كه‌سانی هاوته‌مه‌نی نووسه‌ر له‌وانه‌یه له یادیان بێت كه ئه‌و كات چۆناوچۆن به هاتنه ناو كایه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی خۆی، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی ئایه‌توڵڵاكان ورده‌ورده له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت پاكتاو كران و كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌س له حیزب و لایه‌نه دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به خێرایی هه‌ر سێ ده‌زگای حكومه‌ت به ره‌ها كه‌وته ده‌ست مه‌لاكان. ئێستا كه عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكانی ئێران به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی خۆی ده‌چێت، به‌داخه‌وه ئه‌بینین كه چۆناوچۆن هۆكارانی ئه‌م رژێمه، ده‌یانهه‌وێت هه‌مان ئه‌زمونی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له عێراق دووپات بكه‌نه‌وه. له یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێرانی دوای رووخانی رژێمی حه‌مه‌ڕه‌زاشای په‌هله‌وی له ساڵًی 1980، ته‌نها پاڵًێوراوی هێز و لایه‌نه ئازادیخوازه‌كانی ئێران و له‌وانه خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌رێز مه‌سعودی ره‌جه‌وی، به فتوایه‌كی خۆمه‌ینی وه‌لانرا به بیانووی ئه‌وه كه ده‌نگی نه‌داوه به یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێران. دواتریش له ره‌وتی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئێران له هه‌مان ساڵ، به بیانووی جیاجیا و به گزیكردنێكی سیستماتی و به‌ربڵاو، ته‌نانه‌ت رێگه‌یان نه‌دا یه‌ك پاڵێوراوی هێزه شۆڕشگێره‌كان و له‌وانه موجاهیدینی خه‌لق، رێگه‌یان بكه‌وێته په‌رله‌مان. دواتریش ناوی په‌رله‌مانیان گۆڕی و كردیان به «ئه‌نجوومه‌نی شووڕای ئیسلامی». هه‌ڵبژاردن بنه‌مایه‌كی پێویسته بۆ كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی، به‌ڵام له ئێران، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری مه‌لاكانه‌وه بوو به شتێكی نومایشی و ساڵانی دواتر به ته‌واوی هه‌ر له مانا و ره‌وایه‌ت كه‌وت. ئه‌م حكومه‌ته كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركوتكردنی ره‌های نه‌یاران دامه‌زراوه، هه‌ڵبژاردنیش تیایدا به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای گزیكردن و ته‌زویره. گزیكردن له په‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی ”وه‌لی فه‌قێ” پێشتر بڕیاری سه‌رخستنی بۆ ده‌ركردووه. گرینگ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕی هه‌بێت به یاسای بنه‌ڕه‌تی و ویلایه‌تی فه‌قێ و كۆماری ئیسلامی. هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌تاكو ئێستا له پۆسته‌كانی حكومه‌تدابوون، له‌مجۆره كه‌سانه‌ن. هه‌ر بۆیه نه مدێراسیۆن و دیموكرات‌بوون و ریفۆرخوازبوونیان پیًَوه دیاره و نه مرۆڤدۆست و نه ئازادیخوازن. چونكه هه‌ر گۆڕانێك له ئێران، ته‌نها و ته‌نها به نه‌مانی ”ویلایه‌تی فه‌قێ” دێته دی كه مه‌لاكان خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی وه‌سفی ده‌كه‌ن. به هه‌ڵكه‌وت نیه كه ئێستا سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران له لووتكه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌ی خۆیاندا درووشمی «مه‌رگ بۆ ویلایه‌تی فه‌قێ» به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و به‌م درووشمه هێڵی خۆیان له بزوتنه‌وه سه‌وز و زه‌رده بێ ناوه‌رۆكه‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه و به سیمای راسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه دێنه مه‌یدان و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی بۆ سه‌ر رژێمی مه‌لاكان و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م رژێمه ناچار ده‌بن دوای راپه‌ڕینی رۆژی عاشووڕای ئه‌مساڵ هار و هه‌راسان بێنه سه‌ر شانۆ و تیر و شیر له خه‌ڵك بگرن و گیراوه‌كان و زیندانیه سیاسیه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك ئیعدام بكه‌ن. مه‌لاكان به راپه‌ڕینی رۆژی عاشووڕا له شاره‌كان هه‌ستیان به رووخانی رژێمه‌كه‌یان كرد و له‌وه گه‌یشتن كه خه‌ڵك ئاماده‌ن بۆ شۆڕشێكی نوێ. عێراق و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژێمی ئێران گه‌ر ئێستاكه ئه‌بینرێت له ناو حكومه‌تی عێراقدا هه‌ندێك لایه‌ن و نه‌ته‌وه و ئایینی جیاجیا هه‌ن، مانای ئه‌وه نیه كه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژێمی ئێران له عێراق دیموكرات و مۆدێره و ریفۆرمخواز و گه‌لدۆست و نه‌ته‌وه‌یین، نا، هه‌رگیز. ئه‌وان هه‌ر هه‌موویان له جۆر و ره‌گه‌ز و ده‌نگ و ره‌نگ و ئایدیۆلۆژیا و هێڵی فیكری مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێرانن. راهاتووی ده‌ستی ئه‌وانن. نابێ درووشم و واده‌ی درۆزنانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵمانخه‌ڵه‌تێنێت، نا، ئه‌مانه كاتین و هه‌تا ئه‌و كاته‌یه نه‌گه‌یشتوون به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیان له عێراقدا. گه‌ر هه‌تاكو ئێستا حكومه‌تێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له عێراق به‌رپا نه‌كردووه زیاتر به هۆی هه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و گوشاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بووه و ئه‌گینا كێ نازانێت ئه‌وان له تارانه‌وه ئه‌مریان بۆ دێت و ئه‌جیندایان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت. كارنامه‌ی رژێمی ئێران و هۆكارانی ئه‌وان له عێراق خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌م راستیه‌یه: - ئه‌وان به گزیكردن و قۆستنه‌وه‌ی هه‌ستی زۆرینه‌ی شیعه‌ی عێراق، ده‌ستیان به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌دا گرت و له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو، رێگه‌خۆشكه‌ری ئێران بوون بۆ ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق و له هه‌ر هه‌نگاونانێكی ئه‌م رژێمه‌دا یار و یاوه‌ری ئه‌وان بوون. - رژێمی ئێران گه‌وره‌ترین لایه‌نی سوودكه‌ری رووخانی حكومه‌تی پێشووی عێراق بووه و به ئاسانكاریی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی، هه‌موو ژێرخانی ئابووری عێراقی به تاڵان برد، چاڵه نه‌وتیه‌كانی عێراق داگیر ده‌كات و به درێژایی 7 ساڵی رابردوو ده‌رامه‌تی نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌یان خسته گیرفانی خۆیان و تێرنه‌بوو له‌مه‌ش، داوا ده‌كه‌ن عێراق ده‌بێ 1000 ملیارد دۆڵار غه‌رامه‌ی شه‌ڕ ببژێرێت بۆ ئێران!!! - كاربه‌ده‌ستانی باڵیۆزخانه‌ی رژێمی ئێران له به‌غدا و سه‌رجه‌م كونسولخانه‌كانی ئه‌م رژێمه له عێراق، هه‌مان فه‌رمانده‌رانی سوپای پاسدارانی تیرۆریستن و هێزی تیرۆریستیی ”قودس”یش، عێراقی كردووه‌ته شوێنی ته‌ڕاتێنكردنی خۆی بۆ له ناوبردنی نه‌یارانی ئێران و به ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له شوێنه گشتیه‌كان، به‌رده‌وام هه‌ڵایسێنه‌ری شه‌ڕی تایفی بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سوپای پاسداران، به به‌رده‌وامی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی تۆپ‌باران كردووه و ئه‌مری سه‌ركوتكردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له عێراقیشیان به هێزه‌كانی عێراق سپاردووه. - هات و چۆی فه‌رمانده‌رانی سوپای پاسدارانی ئێران به ناوی كاربه‌ده‌ست و سه‌فیر و دیپلۆمات و كونسوڵ و كاری بازرگانی و .... بۆ عێراق، به‌ڵگه‌ی زه‌قی ده‌ست تێوه‌ردانی ئێرانن له له كاروباری ناوخۆی عێراق، به پشت به‌ستن به پێناسه‌ی ئه‌و سوپایه كه ئێستاكه له لیستی تیرۆری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدایه! - ئێستا دوای 7 ساڵ، ده‌بینین كه هه‌موو دیارده شوومه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه تایبه‌تن به كۆمه‌ڵی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكان، عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه. دیارده‌گه‌لی وه‌ك، مه‌وادی سڕكه‌ر، گه‌نده‌ڵی، له‌شفرۆشی، هه‌ژاری و بێكاری و گرانی و .....تاد - ته‌ماع وه‌به‌رنان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵك به مه‌به‌ستی راكێشانی ئه‌وان، یان لانیكه‌م بێده‌نگكردنیان، پاكتاوكردنی لایه‌نه نه‌یاره‌كان به بیانووی جیاجیا له هه‌ڵًبژاردنه‌كان و گزیكردنی به‌ربڵاو تیایاندا، هێنانه ئاڕای درووشمی بریقه‌دار به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی، له‌و هه‌نگاوانه‌ن كه مه‌لاكانی ئێران له هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق كاریان پێكردووه به ئێستاشه‌وه. - وه زۆرێك كاره‌ساتی دی له بواری فه‌رهه‌نگی و راگه‌یاندن و یاسایی و ....تاد ده‌رئه‌نجام مانای ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران له عێراق كردوویه‌تی و ئه‌و دۆستایه‌تیكردن و ئاسانكارییانه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان له‌وه به‌ده‌ر نیه كه عێراق بكرێته پاشكۆی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكان و به‌س! واتا خه‌ونه له مێژینه‌كه‌ی مه‌لاكان بێته دی و وه‌ك ئۆختاپوس عێراق ببه‌ستێت به خۆیه‌وه. له‌م رووه‌وه باشتره به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م ئۆختاپوسه پارووه چه‌وره‌كه‌ی خۆی قووت بدات كارێك بكرێت. به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵًبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره به لای خۆیدا به‌رێت هه‌نگاوێك بنرێت و به‌ر له‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌فسوس و حه‌سره‌ت هه‌موولایه‌ك داگرێت ئه‌مڕۆ رێگری بكرێت له به‌رانبه‌ریدا.له بیرمان نه‌چێت كه چوار ساڵی داهاتوو زۆر جیاوازه له چوار ساڵی رابردوو. گه‌ر وه‌ریایی نه‌بێت تیایدا كاره‌ساتی گه‌وره‌ی له‌به‌ره! پێویسته هه‌موو لایه‌ك، به هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی و فیكرییه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه‌دا، هاوڕا و هاوده‌نگ و هاوهه‌نگاو بن. له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن چالاك و له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كێشه ناوخۆییه‌كان وریا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئێران بێ‌باك!
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
25ی گه‌لاوێژ
|
|