وتاری شێخ محه‌مه‌دی موفتی ,ئیهانه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م كه‌مایه‌تییه ئاینیه‌كانی كوردستان
2 / 1 / 2010
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ئه‌و خوتبه‌یه كه مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی موفتی له مزگه‌وتی جامعه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شی كرد وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به دانانی به‌ڕێز پارێزه‌ر كاك گۆران ئه‌دهه‌م وه‌ك قایمقامی شاری هه‌ڵه‌بجه.
له هه‌ر وڵاتێك كاتێك ده‌ستوور نه‌بێت و بڕیاری كه‌س و پیاوانی ئاینی ,جێگای ده‌ستوور و یاسا بگرێته‌وه,به ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵك بكه‌نه به كافر و مورته‌د,ئه‌وه مافی هاووڵاتی بوون پێشێل ده‌كرێت و وڵات به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار‌و ڕه‌ش ده‌بردرێت,نموونه‌ش له‌و بواره زۆره و تاقیكردنه‌وه‌كانیش تاڵ و ماڵوێرانكه‌رن.
وه‌ك له وتاره‌كه‌دا ده‌بینین مامۆستا مافی كاكه‌یی و ئێزیدی و كریستانه‌كانی كوردستان پێشێل ده‌كات له‌وه‌ش زیاتر كه‌مترین پۆستیان پێ ڕه‌وا نابینێت و وه‌ك ئه‌هلی زمه سه‌یریان ده‌كات,له كاتێكدا به پێی یاسا هه‌موو هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ئه‌م هه‌رێمه مافی خۆ كاندیدكردنی بۆ هه‌ر پۆستێكی ئیداری هه‌یه له كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ پاراستنی مافی كه‌مایه‌تییه ئاینیه‌كانی كوردستان له موماره‌سه‌كردنی مافی هاووڵاتی بوون,پێویسته ته‌واوی ڕه‌وته ئاینییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان ڕون بكه‌نه‌وه له ئاست ئه‌م دۆسیه هه‌ستاره,ته‌نها په‌یوه‌ند نییه به وه‌رگرتنی پۆستێكی ئیداری له لایه‌ن كاك گۆران ئه‌دهه‌مه‌وه,به‌ڵكه په‌یوه‌سته‌به پارێزگاریكردن له‌مافی هاوولاتیبوونی سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینییه‌كان كوردستان.
من لێره‌وه داوا له كاك گۆران ده‌كه‌م كه ته‌نها له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژردنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه نه‌بێت ئه‌و پۆسته قه‌بوڵ نه‌كات,وه ڕه‌تی بكاته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی سیاسی كورد,مافی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستانه به‌رپرسانی ئیداری خۆیان ئازادانه هه‌ڵبژێرن.
له خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا بحوێننه‌وه:
_________________________
(ووتاری شێخ محمدی مفتی مزگه‌وتی جامعه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 25/12/2009 )
ئه‌وه‌ی كه جێ ی نیگه‌رانی یه و داخه بیستومانه وه كو له زاری خه‌ڵكه‌وه زۆر په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوین به هه‌موو مزگه‌وته‌كانه‌وه كه گوایه هاوارییه‌ك داده‌نرێت بۆ سه‌رگه‌وره‌ی شارێكی 48 مزگه‌وت شارێكی گه‌وره‌ی 5000 كه‌س كه شه‌هید بوبێت لێ ی 5000 كه‌سی سوجده‌ی بردبێت بۆ خوا بۆچی ئه‌بێت ئێمه خۆ كاندیدێكمان به‌ده‌ست نی یه بڵێین ئه‌وه نه‌بێت با ئه‌مه بێت هه‌تا خه‌ڵكی وا گومان به‌رێت كه ئێمه گوایه ئه‌وه‌ی خۆمان ده‌وێت یاخود كه‌س و كاره‌كه‌یان عه‌شره‌ته‌كه‌یان فڵانی یه به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین با یه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی بێت یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه له كوردایه‌تی و شۆڕش و له ئینسانیه‌ت و له ئه‌خلاقدا ده‌ستی هه‌بێت یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی بناسێت و یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی كه‌له ناره‌حه‌تیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداری كردبێت ئاوێكی له هه‌ڵه‌بجه خواردبێته‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی بناسێت و بنه‌ماڵه‌كانی بزانێ كێ یه و عه‌شیره‌ته‌كان بزانێ كی یه كۆڵانه‌كان پیایا گه‌ڕابێت نه‌ك نه‌ك خه‌ڵكێك كه‌وا دانرابێت و به‌تایبه‌تیش هیچ ئیحترامێك دانه‌نرێت بۆ 48 مزگه‌وت ئه‌گه‌ر 48 مزگه‌وت له جمعه و جه‌ماعه‌ت له هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرێت ئیتر كێ ی تێدا ئه‌مێنێته‌وه وه ئه‌بێت ئیحترامی لێ بگیرێت و له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێمان ناخۆشه و ئێمه داواده‌كه‌ین له‌وانه‌ی كه به‌ده‌ستیانه وه به‌مه‌یش نه‌كافر ده‌بین و نه‌ده‌ڕۆینه ده‌ره‌وه له حه‌قێكی قانونی ئه‌ڵێین ئه‌مه‌مان پێناخۆشه ئه‌ڵێین با ئه‌مه ئاوانه‌بێت ئاوا بێت كابرایه‌كی ئیحترامیان لێ گیراوه چه‌ند ساڵه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دان ڕۆژه‌كانی احتفالیان له ته‌عزیه‌كانیان موسڵمان به‌شداریان كردوون ئه‌وانیش به‌شداری ئه‌مانیان كردووه كه‌سێك خوێنێك نه‌ڕژاوه له به‌ینیان ئه‌مه به‌م شێوه‌یه به‌م شێوه بمێنێته‌وه نه‌ك بكرێت به والی به حاكم به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌وه قه‌یناكه زۆربه‌ی دائیره‌كان كه ئێستا كه تێ ی كه‌وتووه ئه‌و خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌ولا خه‌ریكه پڕ ده‌بێت له هاواری و ئه‌وه مدیری مه‌كته‌به‌كان خه‌ریكه پڕ ده‌بێت و ئه‌وه دائیره‌كانی كه‌ش ورده ورده تێ‌یان ده‌كه‌وێت به‌ڵام ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداریش بۆ بدرێت بۆ ئه كه‌سه‌یه ئایا هه‌ڵه‌بجه ئیحتراف بكرێت بڵێین خاڵیه له پیاو كه‌سی تێدا نی یه بۆ ئه‌وه ناشێت كه‌سی لێ هه‌ڵبژێرێت ئه‌ی خه‌ڵك بۆچی خزمه‌تی بكرێت هه‌ڵه‌بجه ئه‌گه‌ر كه‌سی تیانه‌ماوه ئه‌گه‌ر ئیعتراف بكرێت بڵێن پیاوی تیا نه‌ماوه یه‌كێك بێت بێته‌وه له به‌غاوه با ئه‌م یه‌كه بۆتان خزمه‌ت بكات ئاخر بۆچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ شتێكی شه‌خصی نی یه له وه‌زعه‌كه ئه‌وخه‌ڵكه زۆره كه په‌یوه‌ندی و نیگه‌رانی و ناخۆشییان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه قائیمقامێكی هاواری بێت به گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵه‌بجه عه‌قیده‌یه‌كی هه‌یه هه‌ڵه‌بجه 48 مزگه‌وتی تێدایه 47 یان پێش كیمیاوییه‌كه دروست كراون یانی ئه‌وه نه‌بێت ده‌ستی كۆمه‌ڵێكی تێدانه‌بێت بلێن ئه‌وه ده‌ستێكی حزبێكی ئیسلامی یه یا حزبێكی فلان یان فیسار ئه‌مه‌ی دروست كردووه هه‌موو مزگه‌وته‌كان ده‌ست باوباپیره و خه‌ڵكێكی زۆر له هه‌ڵه‌بجه‌وه به عه‌قیده‌وه هاتوه‌ته پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت عه‌قیده‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه بپارێزرێت و ئه‌قیده‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ش ئه‌و دینه ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كۆ ئه‌بێته‌وه ئه‌و مه‌راسیمه یه ئه‌و شیعاره‌یه ئێره عه‌ینكاوا نی یه شه‌قلاوا نی یه ته‌نها دوو مزگه‌وتی تێدابێت ئه‌بێت ئه‌و گوێ ی بۆ بگیرێت ئه‌مه ڕاز و نیازی دڵی خه‌ڵكه ئێمه‌ش به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه ئایا به گوێ ده‌كرێت یان ناكرێت ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و دیموكراتیه‌ی ئه‌مڕۆ بزانین چۆن ده‌بێت سه‌پاندنه هه‌ر له‌م ڕۆژانه له‌م شه‌وانه خۆتان بینیتان له ته‌له‌فزیوندا له شاری دووزخوماتوو وابزانم قائیمقامێكیان دانا خه‌ڵكی عه‌شائیره‌كه پیاوچاكه‌كان و پیاو ماقوڵان هه‌موویان كۆبونه‌وه ووتیان فڵان كه‌س قائیمقامانه و كۆبونه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نگ ئه‌وه بوو ته‌له‌فزوێنه‌كانیش نقڵیان كرد‌و به فه‌خره‌وه نقڵیان كردوو ئه‌یانوت فڵان شار قائیمقامیان بۆ خۆیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد ئێ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش وانه‌بێت (د.به‌رهه‌م) هات له مۆنۆمێنته‌كه وه‌عدی دا به هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵكێكی زۆر ئێستا له‌م شوێنه‌ش دانیشتوون ئه‌زانن ووتی هه‌ڵه‌بجه‌یی خۆیان قائیمقام بۆخۆیان دیار ی بكه‌ن ئێمه ده‌ستكاریان ناكه‌ین و حه‌قمان نی یه به‌سه‌ره‌وه ئێ بۆ ئێستا خه‌ڵكێك دابنرێت و هه‌ڵه‌بجه ئاگای لێ نه‌بێت یان بڵێن یه‌ك كه‌س له هه‌ڵه‌بجه‌وه چووه و پێشنیاری كردووه و ئیتر باقیه‌كه‌ی ئاگادار نه‌بێت چونكه ئه‌و كه‌سه ئه‌بێت به ڕه‌ئیسی وه‌حده‌ی ئیداری یانی گه‌وره‌ی تۆیه تۆ قبوڵی ده‌كه‌یت له‌شه‌رعدا گه‌وره‌ی خۆت گه‌وره‌ی خۆت مورته‌دبێت یان هاواری بێت یان یه‌كێك بێت له‌م شێوانه ئێمه ئیحترامی موتابه‌ده‌ل هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان پێغه‌مبه‌ری خوا صلات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فێری كردوین كه چووه‌ته مه‌دینه عه‌قدی به‌ستووه له‌گه‌ڵ یه‌هوداله‌گه‌ڵ ئه‌نصاردا له‌گه‌ڵ گاوردا نه‌یفه‌رمووه كه وا ئێوه گه‌وره و پێشه‌وا بن فه‌رمویه‌تی بژین وه‌یه‌ك كه‌س ناتوانێت ده‌ستتان بۆ به‌ڕێت وه ئێمه‌یش هه‌رواده‌ڵێین هاواری بژی یه‌زیدی بژی نه‌ك بڵێین ئیتر هاواری له هه‌ڵه‌بجه هه‌موو شتێكی به‌ده‌ست بێت یه‌زیدی له دهۆك هه‌رچی شته له ده‌ستیدا بێت مه‌سیحی له هه‌ولێردا هه‌رچی شته له‌ده‌ستی دابێت ئه‌وی باشه موسوڵمانه ئه‌م دوو ملیۆن موسوڵمانه له كوردستان ئه‌ی باشه (400 - 500) مزگه‌وت له كوردستانداسوجده نه‌بات بۆ خوا ئه‌ی نابێت ئیحترامی ئه‌مانه بگیرێت وڵاتی هیندیستان له ساڵانی ڕابردوودا خۆتان ئه‌زانن ئاگاتان لێ یه كه غاندی ڕه‌ئیس وزاره بوو ئافره‌تێك بوو چه‌ند دكتۆرای هه‌بوو كابرایه‌ك بوو چه‌ند دكتۆرای هه‌بوو یاعنی ئه‌زانێت كامه میكرۆبه و كامه پیسه كامه به‌كتریای پێوه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر عه‌قیده‌ی شه‌عبه‌كه ته‌شتێ شیاكه‌ی هێنا له‌سه‌ر مێزه‌كه داینا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به خوتبه په‌نجه‌ی به شیاكه‌كه‌وه سووی به‌ناوچاوی خۆی یه‌عنی من عه‌قیده‌م له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه یه‌عنی بۆ عه‌یب بێت كه گه‌وره‌یان خه‌ڵكان بڵێن ئێمه عه‌قیده‌مان له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ئێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه چوار ملیۆن كه‌س سوجده ئه‌بات ئێ ئه‌وا كۆمه‌ڵێكی كه‌م بوو یه‌زیدی كۆمه‌ڵێكی كه‌م هاواری له‌شه‌وانی هیجره‌تدا هه‌ر سه‌یری ته‌له‌فزیۆنه‌كانم ده‌كرد هه‌رباسی یه‌زیدی بوو ماوه‌یه‌كی تریش هه‌رباسی هاواری ده‌بێت كه‌واته مسوڵمان كوا دیموكراتیه‌ت كوا شت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه باسی ده‌كه‌ین پێناخۆشی بوونه ده‌ری ده‌بڕین.
|