‌سه‌ره‌تا | ئێمه‌ | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    
دیدار
رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی بوو
جه‌لیل گادانی: مه‌لا مسته‌فا به‌ په‌یکه‌که‌ی وتووه‌ که‌ به‌ پێشه‌وا بڵێ ئه‌گه‌ر قایل بێت ده‌توانین له‌ به‌ندیخانه‌دا بیفڕێنین
قاسملوو پێشوازیكردنی پێشەوا لە هومایوونی بەهەڵەی سیاسی دەزانی
مسته‌فا هیجری: ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌ یه‌كگرتوویی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردن بوایه‌ جیا نه‌ده‌بوونه‌وه‌
سابات
با برۆین
په خشانیک بو سیداره
له شوێنێک به نێوی کوردستان
شاعیر ده‌بێ شێت بێت
زووم
بیرەوەری زیندانییەك لەگەڵ عەلی خامنەیی لەسەردەمی شا دا
باوكێكی سه‌قزی كچه‌كه‌ی به پووڵ فرۆشت!
لاوێک له‌زیندانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا پیر بوو
ئه‌گه‌ر زیندانی ئه‌حداس رامانگرێ تا ده‌مرین مێوانی ده‌بین
لێره‌ و له‌وێ
به‌یان: من کچێکی کوردم
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش
لێره‌وله‌وێ
بانگه‌واز
2 / 1 / 2010

بۆ گشت ڕۆژنامه‌کان

بۆ گشت گۆڤاره‌کان

بۆ گشت سایته‌کوردی یه‌کان

بۆ گشت ماڵپه‌ڕه‌کوردی یه‌کان

بۆ گشت ئاژانسکانی ده‌نگوباس

بۆ گشت که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیون و ڕادیۆ                      

تکایه‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ بڵاوبکه‌وه          

 

شیوعی یه‌کانی کوردستان

 

 

حیزبی شیوعی له‌و ڕۆژه‌ی دامه‌زراوه‌ خۆی به‌ حیزبێکی شۆڕشگێر و خزمه‌تکاری چینی چه‌وساوه‌ نیشان داوه‌. له‌ به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکاران و جوتیاران خه‌باتی کردووه‌  . زۆرن ئه‌وانه‌ی شانازی به‌ تێکۆشانی ئه‌و حیزبه‌ ده‌که‌ن و هه‌ندێکیش هه‌وڵی ده‌دا ببیته‌ ئه‌ندامێکی ئه‌و حیزبه‌ بۆ ئه‌وی ناسنامه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌ربگرێت . خوێنی گه‌شی گه‌لێک مرۆڤی ئازا و تێکۆشه‌ر بووه‌ چرایه‌کی گه‌شاوه‌ و روناکی ڕێگای ئه‌و حیزبه‌ . شیوعیه‌کانی کوردستان له‌ سه‌ره‌تای چله‌کانه‌وه‌ به‌ تینێکی گوڕ به‌ شداریان کردووه‌ بۆ ناساندنی گه‌لی کورد و هێنانه‌دی مافه‌ ره‌واکانی کوردستان . له‌ ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان پشکی زیاد به‌ر شیوعیه‌کانی کوردستان ده‌که‌وێت و هه‌رده‌م پێشڕه‌وی ئه‌و خوپیشاندان و ناڕازی یانه‌ بوون که‌ دژی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانکرد و پشتگیری ته‌واوی چینی چه‌وساوه‌ و کرێکاران و جوتیاران یان ده‌کرد . رژێمه‌ شۆڤینی یه‌کان و فاشیسته‌کان به‌ ترسه‌وه‌ سه‌یری تێکۆشانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ شۆڕشگیرانه‌ی ‌ناو رێکخستنه‌کانی حیزبی شیوعی ده‌کرد  . گه‌لێک زۆرن له‌وانه‌ی ده‌رچووی قوتابخانه‌ی شیوعیه‌تن ، بوونه کادیر و ئه‌ندامی حیزبه‌کانی کوردستان . شیوعیه‌کان هه‌رده‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و وڵاتپارێزی له‌ پێشه‌وه‌ی تێکۆشانی بزووتنه‌وه‌کان بوون . ئه‌وانه‌ی ئێستاکه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی {حزبی شیوعی کوردستان}ن گه‌لێک زیاترن له‌و ئه‌ندامانه‌ی ناو رێکخستنه‌کانی حزبی شیوعی کوردستان . هه‌نووکه‌ ئه‌و حیزبه‌ زیاتر په‌ڕپووت ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و هه‌نده‌کی تری لێبکرێته‌وه‌ و ئینشقاقی تێدابکرێت ،  بۆیه‌ داوا ده‌که‌م شیوعی یه‌ کوردستانیه‌کان هه‌ر هه‌موو له‌ حیزبێکی شیوعی شۆڕشگێر و دوور له‌ ده‌سه‌ڵات خۆی ڕیکبخاته‌وه‌ و تین و وزه‌ بداته‌ بزاڤی بزووتنه‌وه‌ی شیوعی له‌ کوردستان . ئه‌و حزبه‌ شیوعیه‌ جاره‌کی تر له‌گه‌ڵ ئێشوئازاری جوتیاران وکرێکاران خۆی ڕابهێنیت و بچیته‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ر . حیزبی شیوعی هه‌رده‌م وه‌کو ئۆپۆزیسون جوانه‌ و جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌وره‌ی کۆده‌بێته‌وه‌ . هه‌رده‌م پشت له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌کات کاتێک ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵات . خۆی سڕ ده‌کات له‌باوه‌شی ده‌سه‌ڵات دا . ئه‌و دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستان که‌ به‌رهه‌می کوردستانیان بۆخۆیان دابه‌ش کردووه‌ وله‌سه‌ری ده‌ژین ده‌وڕیکی زۆر خراپیان بینیووه‌ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی به‌ زه‌وی وسه‌رمایه‌ و پاره‌ و موچه‌ . ئه‌و ده‌رده‌ پیسه‌ نابێت شیوعیه‌کان بگرێته‌وه‌ و ببنه‌ فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌ و له‌ پێناوی گیرفانیان ئایدولۆژیای شیوعیاتی له‌بیر‌بکه‌ن . ده‌بێت هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی جه‌ماوه‌ر هه‌ر پیرۆزتربێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاقه‌که‌سی که‌ شیوعیه‌کان لێی بێبه‌رین . ئه‌و دوو حیزبه‌ به‌ پاره‌ توانیان گورجێکی گه‌وره‌ له‌ حیزبه‌کانی کوردستان بده‌ن و لاوازیان بکه‌ن که‌ ئه‌مه‌ش له‌هیچ سیسته‌مێکی سه‌ر رووی زه‌وی نی یه‌، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌و شێوه‌یه‌ سامانی ولات دابه‌ش بکات و بۆ کرینی ده‌نگی خه‌ڵکی بڵاوی بکاته‌وه‌ . ئه‌و حکومه‌ته‌ ده‌بیت بۆدجه‌ی حیزبه‌کان به‌گوێره‌ی ئه‌ندامان وچاڵاکی یه‌کانی حیزبه‌کان دابه‌ش بکات ، نه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌خێو بکات هه‌روه‌کو ئێستاش هه‌ردوو حیزب حکومه‌ت وپه‌رله‌مان به‌خێو ده‌که‌ن . وه‌زیری دارایی  ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرای بکات موچه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی حیزبه‌کان و سه‌رۆکوه‌زیر و وه‌زیره‌کان چه‌نده‌ و له‌ کوێ موچه‌ وه‌رده‌گرن . سیسته‌می ده‌وله‌تی ده‌بیت ئه‌وه‌ یه‌کسان بکات کی فه‌رمانبه‌ر وکرێکاری دڵسۆزه‌ له‌ کاره‌که‌ی نه‌ک مشه‌خۆری حیزبی بێت و هیچ سوودیکی بۆ ده‌وله‌ت نه‌بێت وکه‌چی له‌ ده‌وله‌تیش بخوات و به‌ درۆ موچه‌ی هه‌بێت . ئه‌ندامی حیزبی پاره‌ده‌داته‌ حیزب و ئابونه‌ ده‌دات نه‌ک ده‌ست پانبکاته‌وه‌ له‌ حیزب . ئه‌و دوو حیزبه‌ سیسته‌می حکومه‌تی کوردستانیان بۆگه‌ن و گه‌نده‌ڵ کردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ کادیره‌کانی حیزبیان هه‌تا بن ملیان گه‌نده‌ڵ و دزن ، کێ ئه‌و خانووه‌ گه‌ورانه‌ و زه‌وی یانه‌ی دابه‌شکردووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و حیزبیانه‌ و به‌که‌یفی خویان تیدا ده‌ژین . پارێزگاری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک به‌چ هه‌قێک زه‌وی کوردستان دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر خه‌لکی پارتی و یه‌کێتی . شه‌هیدانی حیزبه‌کانی تر کامانه‌ن که‌ بوونه‌ خاوه‌ن خانوو . بۆ شه‌هیدانه‌ی هه‌ردوو حیزب له‌ شه‌هیدانی تر زیاتربێت . ئه‌وانه‌ کێن که‌ قیه‌م و پله‌ بۆ شه‌هیدان داده‌ڕێژن . چۆن ده‌بێت له‌هه‌مان ده‌زگای شه‌هیدانی کورد و کوردستان {شه‌هیدی} کۆنه‌ جاش و کۆنه‌ به‌عسی و شه‌ڕی براکوژی موچه‌ وه‌ربگرن . هه‌نووکه‌ ئه‌ی بێریزی نی یه‌ به‌ناوی شه‌هیدیش ده‌کرێت . ئه‌وکه‌سانه‌ی جاران له‌به‌ره‌ی دوژمن کاریان ده‌کرد چۆن یه‌کسانیان کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ ژن و منداڵ و که‌سوکاریان کرده‌ قوربانی بۆ نیشتمان . ئه‌و بازرگانانه‌ چه‌ندیان له‌سه‌ر حیسابی حیزب بوونه‌ بازرگان و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان کردوه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانیان . ئه‌و که‌سانه‌ چۆن له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا بوونه‌ ملیونێر و شاپ شاپانێ به‌ دۆلاری کوردستان ده‌که‌ن . کێ له‌وانه‌ ده‌پرسێته‌وه‌ که‌ که‌سوکاری کادیری حیزبی و کوڕی سه‌رکرده‌کان بێ ئیحترامی به‌ یاسا ده‌که‌ن . ئه‌وانه‌ کێ ده‌رباره‌یان ده‌نووسێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کات .  گه‌لۆ ده‌بێت شیوعیه‌کانی کوردستان بن ئه‌و ده‌نگانه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ر به‌رزبکاته‌وه‌ و بیخاته‌ سه‌ر شه‌قام و رووی ده‌سه‌ڵاتی پێ ڕه‌ش بکات . حیزبی شیوعی ده‌بێت داوای بوونی ئاو و کاره‌با و خواردن بکات بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تی کوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ به‌شێک له‌ گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت ده‌بێت ببێته‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست .

 

چاره‌سه‌رێکی به‌ په‌له‌ بۆ  شیوعیه‌کانی کوردستان له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بینم

 

 یه‌که‌م به‌ زووترین کات کۆبونه‌وه‌کی فره‌وان بکرێت و هه‌ر هه‌موو شیوعییه‌کان بانگ بکرێن بۆ به‌شداری کردن . ئه‌وانه‌ی له‌ناو رێکخراوه‌کانی حیزبن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی حیزب . له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ فره‌وانه‌ ده‌سته‌یه‌کی کارگێر هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حیزب بگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ شۆڕشگێری یه‌ی که‌ جاران حیزب خاوه‌نی بوو . واته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت بڕه‌وبه‌کاره‌کانی بدات و ره‌خنه‌ی بنچینه‌یی له‌ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بگرێت و به‌ ڕه‌ش بڵێت ڕه‌ش و به‌ باش بڵێت باش .

 دووه‌م هیچ کادیرێکی حیزبی بۆی نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی حیزبایه‌تی خۆی بۆ گیرفانی خۆی به‌کاربهێنێت و کادیراتی خۆی بکاته‌ قوربانی موچه‌ی . ده‌بێت له‌ناو جه‌ماوه‌ر وه‌کو جاری جاران تێکۆشه‌ربێت و کاربکات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری جه‌ماوه‌ر و کرێکاران و جوتیاران و شوێنی کارکردنی به‌ گوێره‌ی ئه‌و پیشه‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه‌ .

 سێیه‌م  هیچ ئه‌ندامێکی حیزب چاوی له‌وه‌ی نه‌بێت حیزب به‌خێوی بکات ده‌بێت بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر کاری خۆی و له‌ شوێنی خۆی وه‌کو شیوعیه‌ک کاربکات و یاره‌مه‌تی مانگانه‌ی حیزبیش بدات .

 چواره‌م به‌شداری کردن له‌ خۆشی و ناخۆشی خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی و شیوعییه‌کان به‌تایبه‌تی . سه‌ردانی ماڵه‌شه‌هیدانی حیزب بکرێت و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بکرێت . شه‌هیدانی شیوعی گه‌لێک زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بکرێت .

 پێنجه‌م باره‌گاکانی حیزب بکرێته‌ بنکه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی کوردستان و داواکاریان لێوه‌ربگیرێت و پاشان رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتداران بکرێت . هه‌ر یارمه‌تیه‌کی مه‌عنه‌وی یان بوێت پێشکه‌شیان بکرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هیچ بکرێت .

 شه‌شه‌م گرنگی به‌ رێکخراوه‌جه‌ماوه‌ریه‌کان {لاوان و ئافره‌تان و قوتابیان و نووسه‌ران و مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندان و کرێکاران و جوتیاران و...هتد} بدرێت.

 حه‌فته‌م گرنگی به‌ بواری ڕاگه‌یاندن بدرێت و رۆژنامه‌ی رێگای کوردستان ببێته‌ مینبه‌ری ره‌خنه‌گرتنی بوێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان به‌ره‌ و پێشه‌وه‌ ببات و ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ڕۆژانه‌ باس له‌ ژانی خه‌ڵکی کوردستان بکات .

 

با ئه‌وانه‌ کاره‌ به‌په‌له‌کانی ئێستاکه‌ بێت و پێشنیار و بیروبۆچوونه‌کانی تر له‌و کۆبونه‌وه‌ فره‌وانه‌ تاوتۆبکرێت .

شیوعیه‌ کوردستانیه‌کان خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌کی تردا کۆنگره‌یه‌کی فره‌وان  بگرن و تێدا ڕاپۆڕتی سیاسی و به‌ڕنامه‌ی کاری داهاتووی دابڕێژێت و بوێرانه‌ پشت به‌ ره‌خنه‌وره‌خنه‌له‌خۆگرتن ببه‌ستێت و به‌و که‌موکوڕیانه‌ دابچێته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ڕابووردوودا دوچاری ببوو .  

به‌هێزبوونی حزبێکی شیوعی کوردستان ده‌بێته‌ باوه‌شێکی گه‌وره‌ بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی چه‌په‌کانی کوردستان و له‌ هه‌ڵبژاردنی  داهاتوو گه‌لێک زیاتر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆلای خۆی راده‌کێشیت . خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به‌ حیزبێکی شۆڕشگێر و بوێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی به‌ده‌ست بهێنیت و بیخاته‌ ژیانێکی خۆش و به‌ختیار .

 

فه‌هد گرده‌وانی 1/1/2010 ستۆکهۆڵم

 

هاوڕێی به‌رێز ده‌ته‌وێت پێشنیاروره‌خنه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌ بنووسیت تکایه‌ بۆ ئه‌و ئه‌درێسه‌ نامه‌که‌ت یا نووسینه‌که‌ت ڕه‌وانه‌ بکه‌

E-mall; gardawanfahad@hotmail.com

Fahad Gardawan

Slättåkragränd 42 , 2 tr

125 72  ÄLVSJÖ

Stockholm – SWEDEN

Tel & Fax; 0046 8 81 74 48

Mobil: 0046 70 40 101 41

 

 





بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
ناو:
 
ئیمه‌یل:
   
 

تکایه‌ به‌ کیبۆڕدی یونیکورد بنووسه
یاداشت
آمار جنایات در کردستان در چند ماه‌ اخیر به‌ نقل از منابع خبری ایران
سقوط جمهوری اسلامی متضمن ثبات و شکوفایی حقوق بشر
موج سبز کیش و مات!
لایحه

کۆمه‌لێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی ح د ک ا
گفتمان
مصطفی هجری: جمهوری اسلامی ایران ادعای رهبری دنیای اسلام را دارد
ابولحسن بنی صدر: کردها هر جا زندگی کنند از دید این جانب ایرانی بشمار میروند
ڕێوڕه‌سم
راپۆرتی كۆتایی هاتنی پێنجه‌مین ده‌وره‌ی سیاسی كادری یه‌كیه‌تی لاوان
وته‌ی شێخ جه‌لاله‌دین حسه‌ینی له‌دوایین كۆنگره‌ی‌ سازمانی‌ خه‌باتدا
دیکۆمێنت
ده‌قی کۆنفرانسه‌که‌ی PAK و hdk سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژرادنه كانى‌ ئێران
ليستى زيندانيانى سياسى ئيران لة سالى 1387