ساڵوه‌گه‌ڕی 22ی رێبه‌ندان‌و چه‌ند سه‌رنجێك
4 / 2 / 2010
عومه‌ر ئێلخانیزاده
22ی رێبه‌ندانی 1357 هه‌تاویی یه‌كێك له‌و رۆژانه‌یه كه تاهه‌تایه له مێژووی خه‌باتی گه‌لانی ئێران‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه. راپه‌ڕینی بوێرانه‌ی 22 رێبه‌ندان، ته‌خت‌و به‌ختی رێژیمی پاشایه‌تی ئێرانی تێكدا‌و بۆ هه‌میشه كۆتایی به نیزامی 2500 ساڵه‌ی شاهه‌نشاهی ئێرانی هێنا. له‌و رۆژه‌دا، وزه، ئیراده‌و ویستی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی كۆبوه‌وه‌و هاته مه‌یدان‌و هه‌زاران شانۆی حه‌ماسی قه‌ت له‌بیرنه‌كراوی خوڵقاند‌و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زلهێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات و، سپایه‌كی زه‌به‌لاح‌و پر چه‌ك‌و ته‌كنێكی گه‌وزاند. ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه‌ی 22 رێبه‌ندان، نه‌ك هه‌ر سه‌ری له داموده‌زگای په‌هله‌وی شێواند، رابه‌رانی ئیسلامی بزوتنه‌وه‌كه‌شی به ته‌واوی شڵه‌ژاند.
ئه‌و راپه‌رینه جیاواز بوو له هه‌موو شێواز، ویست‌و به‌رنامه‌ی رابه‌رانی ئۆپۆزیسونی ئیسلامیی ئه‌وكات. هه‌ر بۆیه‌ش خومه‌ینی‌و هه‌موو گه‌وره ئایه‌توڵڵاكان كه‌وتنه خۆ‌و فه‌رمانی ته‌حویلدانه‌وه‌ی چه‌كیان ده‌ركرد، ئه‌رته‌شی تێكشكاویان گرته ئامێز و، به خێرایی كومیته‌و هێزی چه‌ككردنی خه‌ڵكیان پێكهێنا، قه‌واره‌ی سپایان پاراست‌و خه‌ڵكیان له شه‌قام‌و پادگانه‌كانه‌وه نارده‌وه ماڵێ. ئه‌رته‌ش شكا، به‌ڵام رابه‌رانی شۆڕشی ئیسلامی توانیان به‌ربه‌ستی ئیراده‌و ویستی خه‌ڵكی راپه‌ڕیو بكه‌ن. خه‌ڵك كه سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر سپای به‌هێز‌و ده‌زگای پاشایه‌تیدا بوون، خافڵان‌و بروایان كرد كار ته‌واوه‌و، به زۆری ئارام‌و رام بوونه‌وه. بوێری‌و ئیراده‌ی راپه‌رینی بێ رابه‌ری 22 رێبه‌ندان، زۆر زوو، هه‌ر رۆژی دوایی به‌ره‌ورووی دژایه‌تی‌و هه‌ره‌شه‌ی رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هات. راپه‌رین له ناو سه‌رمه‌ستی‌و خۆشباوه‌ریی قاره‌مانه‌كانیدا، به‌ربه‌ست كرا و، له‌و ساته‌وه ئامانجه‌كانی راپه‌رین به زۆری نه‌زۆك مایه‌وه، شوینه‌وار‌و كاریگه‌ریه‌كه‌شی بێ دوو دڵی كه‌وته به‌ر په‌لاماری رابه‌رانی ئیسلامی. شایه‌تی رووخا، ئیستیبدای ئیسلامی‌و كۆنه‌په‌ره‌ستی سنگی خۆی چه‌قاند‌و بناغه‌ی خۆی له سه‌ر ته‌وه‌هومی راپه‌ریواندا قایم كرد.
ئێستا 31 ساڵ له‌و رۆژه تێده‌په‌ڕێ‌و خه‌ڵكی ئێران دژ به‌و مۆته‌كه‌یه‌ی وا دوای راپه‌ڕین سواری شانیان بوو، هه‌ستاوو، راساون. هه‌مدیس خه‌ڵك رووبه‌رووی ئیستیبداد بوونه‌ته‌وه. ده‌وره‌یه‌كی نوێ، خه‌باتێكی نوێ‌و شێوازێكی نوێ له دونیا‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی گۆڕاودا، ده‌ستی پێكردووه. ئێستا كه هه‌موان باس له ئه‌زموونه‌كانی راپه‌ڕینی كۆتایی 1357 هه‌تاوی ( سه‌ره‌تای 1979 زایینی) ده‌كه‌ن، باشوایه ئێمه‌ش ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌ین كه تایبه‌تمه‌ندی ئیٍَستای كوردستانیشی تێدا گونجابێ.
1. ئه‌گه‌ر خه‌بات‌و راپه‌ڕینی 31 ساڵ له‌وه‌پێش، عومری نیزامی پاشایه‌تی تێیدا كۆتایی پێهات، ئه‌و جاره‌ش ده‌بێ بڵێین، گۆڕانكاری به بوونی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهی، مه‌حاڵه. پێناسه‌و تایبه‌تمه‌ندیی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌بێته وه‌لابردنی سیسته‌می جمهوری ئیسلامی له ئێران‌دا. ده‌زانم ئه‌و روانینه، هه‌ر له ئێستاوه به‌رهه‌ڵه‌ستكاری به‌هێزی له ناو ئوپۆزیسیۆندا هه‌یه، هه‌روه‌ك یار‌و داشداریشی زۆره. رابه‌رانی ئیسلامی ئوپۆزیسیۆن راشكاوانه بانگه‌وازی مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن. به‌ڵام پتر له حه‌وت مانگ خۆپیشاندان وخه‌باتی جه‌ماوه‌ریی‌و په‌ره‌ساندنی دروشمه‌كان بۆ وه‌لاچوونی ئه‌م رێژیمه، ده‌ریده‌خات كه، ئاواتی خه‌ڵك، نه‌مان‌و رووخانی كۆماری ئیسلامییه. ده‌سه‌ڵاتدارانی حاكمیش به زۆر هۆی ئابوری، سیاسی‌و روانگه‌یی، حازر نین رێگایه‌ك بێجگه له به‌رگری‌و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵبژێرن.
2. بیرورای خه‌ڵك‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و بیرورای گشتیی جیهانیش، به لای نه‌مانی ئه‌و رێژیمه‌دا، قورسایی ده‌كات، تا راده‌یه‌ك كه وه‌ك مه‌ترسی گه‌وره بۆ ئه‌منیه‌تی مه‌نته‌قه، باسی لێوه ده‌كه‌ن. هه‌موو دیارده‌كان ئاماژه بۆ ئه‌و راستییه ده‌كه‌ن كه، كۆماری ئیسلامی ناتوانێ نه له‌و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه خۆی ده‌رباز بكات و، نه ده‌یهه‌وێ سازانێك له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه یان ناوخۆ بكات، ئه‌و كاره به مه‌رگی خۆی ده‌بینێ، به پێچه‌وانه سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم ناپاریزم، بۆته پیشه‌ی‌و ئه‌وه به ته‌نیا رێگای نه‌جاتی خۆی ده‌زانێ.
3. له راپه‌ڕینی ئه‌وكاتدا، كوردستان ته‌نیا به‌شێك بوو له ئێران كه، به گومانه‌وه به‌ره‌ورووی خومه‌ینی‌و رابه‌رانی ئیسلامی بوه‌وه‌و بووه ئاڵاهه‌ڵگری دروشمه دێمۆكراتیكه‌كان‌و راسته‌وخۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی هێنایه گۆڕێ. به‌شێكی به‌رچاوی شار‌و دێهاته‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئیداره ده‌كران‌و روانینی بزاوتی ئیسلامی، تێیدا نه‌بووه گوتاری زاڵ‌و تا هات، كزولاواز بوو‌و په‌ڕاوێز خرا و، نه‌یانتوانی خه‌ڵك چه‌ك بكه‌ن‌و ئیداره‌ی ئیسلامی دامه‌زرێنن، به پێچه‌وانه بزوتنه‌وه‌ی كورد بوو به ده‌نگی زوڵاڵی ئازادیخوازانی گشت ئێران‌و كوردستان، بوو به قایمترین سه‌نگه‌ری ئامانجه خنكاوه‌كانی راپه‌ڕین. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش بوو كه، كوردستانی كرده چقڵی چاوی گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی‌و ئاوها درندانه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و گه‌له.
ئه‌گه‌ر ئه‌وكات له گشت ئێران‌دا، بیری حوكمی ئیسلامی، گوتاری زاڵ بوو، له بزوتنه‌وه‌ی ئێستای خه‌ڵكی ئێران‌دا، داخواز وبیری سكۆلار له پێشه‌وه‌یه. ئه‌و راستییه وایكردووه كه ئه‌مجاره‌یان بزوتنه‌وه‌ی كوردستان شانسی هه‌یه تا بتوانێ كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م بزاڤه‌ی ئێستا دابنێ‌و ره‌وایی خۆی به به‌رینی بخاته به‌ر دیده‌ی هه‌موو گه‌لانی ئێران‌و وه‌ك جاری پێشوو، ته‌ریك نه‌كه‌وێته‌وه.
4. ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌روتر باسیان لێوه‌كرا، ده‌ریده‌خه‌ن كه، كرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی روون به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی ئه‌ورۆی ئێران، له لایه‌ن كورده‌وه، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی‌و گرینگه. به بڕوای ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌بێ دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له خۆ بگرێ. یه‌كه‌م: به روونی داخوازه نه‌ته‌وییه‌كانی خۆی فۆرمۆله بكات‌و رایان بگه‌یه‌نێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و داخوازییانه بۆ كه‌س نامۆ نین، پێموایه ده‌بێ سوور بین كه پێداگری كردن له سه‌ریان، ببێته ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووان‌و هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌توانێ به مه‌یلی خۆی بیانخاته پشت گوێ. دووهه‌م: كوردستان ده‌بێ پێ‌داگر بێ له‌مه‌ڕ مافه دێمۆكراتیك‌و ئینسانییه‌كانی ناسراو له جیهانی پێشكه‌وتوودا. سه‌ركیترینی ئه‌و مافانه بكه‌ینه ئامانج‌و داخوازیی خۆمان و، سووربوونی خۆمان بۆ وه‌دیهێنایان به هه‌موان رابگه‌یه‌نین. بۆ جێگیركردنی ئه‌و دوو ته‌وه‌ره له داخوازیی، ئه‌ركی سه‌ر شانمانه كه به كرده‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی‌و نومایشی ئیعتیرازیی مه‌ده‌نی، سه‌رنجی گشت خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌و كوردستان رابكێشین. ته‌نیا له‌و حاڵه‌دایه كه وه‌زنی بزوتنه‌وه‌ی كورد به قورسی دێته مه‌یدان. ئێمه ناتوانین‌و نابێ ته‌نیا یه‌كێك له‌و دوو ته‌وه‌ره بكه‌ینه ئامانج یان بێ كرده‌و ئیعتیرازی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێمانوابێ هاوارمان ده‌بیسترێ‌و بایه‌خی گونجاوی بۆ داده‌ندرێ.
5. ئه‌ورۆ، كوردستان ده‌توانێ هه‌م ده‌وری زۆر گرینگ له بزاڤی دێمۆكراسیخوازی ئێران‌دا بگێڕێ و، هه‌م بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی، هه‌نگاوی گه‌وره باوێژێ. دوو ده‌لیلی به‌هێزم بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه هه‌یه. یه‌كه‌م: خه‌ڵكی كوردستان 31 ساڵه خۆراگرانه به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه وه‌ستاوه‌و ئه‌گه‌ر شكست‌و نوشستیشی دیبێ، كۆڵی نه‌داوه. ئه‌و راوه‌ستاوییه ئۆتۆریته‌یه‌كی مه‌عنه‌وی به‌خشیوه به كورد له ناو هه‌موو ئازادیخوازانی ئێراندا‌و حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن. دووهه‌م: گه‌لی كورد هیچ دوو دڵی‌و رارایه‌كی به‌رانبه‌ر به هیچ باڵێكی ده‌سه‌ڵات نییه‌و حیسابی خۆی له مێژه له‌و سیسته‌مه جیا كردۆته‌وه، بۆیه یه‌كپارچه‌یه له هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به‌م رێژیمه. بیری ئیسلاحخوازی ئیسلامی پێگه‌یه‌كی نییه و، له‌م وڵاته‌دا هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌زهه‌بێ به‌سه‌ر بزاڤی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و دێمۆكراسیدا، سه‌ر ناكه‌وێ. كوردستان ده‌توانێ باشترین پاڵپشتی دێمۆكراسی‌و پێشه‌نگی داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران بێ‌و بزوتنه‌وه‌ی ئێستای ئێران به‌هێز‌و پڕ ناوه‌رۆك بكات.
سه‌ره‌رای بینینی ئه‌و فاكته‌ره گرینگانه، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و ده‌ورگێرانه‌ی كوردستان، ته‌نیا له یه‌كگرتووییدا دێته دی، به تایبه‌تی هاوئاهه‌نگی حیزبه سیاسییه‌كان‌و هه‌نگاوی هاوبه‌ش، ده‌توانێ ئه‌م گرێپوچكانه بكاته‌وه. لاموایه هیچ لایه‌نێك نابێ به ته‌نیا بچێته ئه‌و مه‌یدانه، یان سه‌ره‌رای ئیختیلاف‌و نالێكیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك، نابێ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی له‌بیر بكه‌ین. بۆیه هه‌وه‌ڵین هه‌نگاو حه‌ولدانه بۆ سازكردنی دیالۆگێكی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی كوردیی له‌مه‌ڕ ئه‌و دوو ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌ی پێشتر باسكران. ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن خۆمانه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و، له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی ناومان بردن، ده‌خه‌ینه پێش ئیئتیلاف‌و هاوپه‌یمانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و ئه‌ه‌وه به هه‌ڵوێستی شیاو ده‌زانین بۆ هه‌موو لایه‌نێكیش. پێویسته نه‌هێڵین كه‌له‌به‌ری ناوخۆمان گه‌وره‌تر بێته‌وه، به‌ڵكوو پێكه‌وه كاركردن له بواره هاوبه‌شه‌كاندا بكه‌ینه بنه‌مای هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو.
|