ناتوانین به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست بێنین، تا له‌گه‌ڵ یه‌كتری دڵمان پاك نه‌بێته‌وه
16 / 1 / 2010
ده‌قی وته‌كانی سكرتێری گشتیی حدكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی چه‌كداركردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه
هاو نیشتمانانی به‌ڕێز!
خوشك‌و برایانی خۆشه‌ویست، سڵاوێكی گه‌رمتان لـێ بێ، له هه‌ر جێگایه‌ك هه‌ن، ئاواتم شادی‌و سهركهوتنو به‌خته‌وه‌ریتانه. له‌م بۆنه‌یه‌دا به پێویستی ده‌زانم، پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌شی هه‌موو هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی هاونیشتمانانی مه‌سیحی له ئێران‌و له كوردستانی ئێران بكه‌م‌و ئاواته‌خوازم كه ساڵێكی پڕ له ده‌سكه‌وت‌و پڕ له سه‌روه‌ری بۆ گهلو نیشتمانه‌كه‌مان له ساڵی 2010دا فه‌راهه‌م بێت.
ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به
دژی خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی زوڵم لێكراوی ئێران زۆرجار باسمان كردوه‌و لێیان دواوین، به‌ڵام به پێویستمان زانی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه بۆ وڵاته‌كه‌مان هاتۆته پێشێ‌و چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ، جارێكی دیكه له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ئێوه خۆشه‌ویستان بدوێین‌و رای خۆمان به گوێی ئێوه هاوڕێیان‌و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان بگه‌یه‌نین.
ئه‌و سیاسه‌ته دزێوه كه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌مهه‌وێ باسی بكه‌م، سیاسه‌تی دێرین‌و كۆنی چه‌كداركردنی خه‌ڵكی كورده له كوردستانی ئێران‌دا. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێ له نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانداو یه‌ك له‌وان له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا په‌ره‌ی پێ بدات. ئه‌و سیاسه‌ته، سیاسه‌تێكی ئاشنایه بۆ گه‌لی كورد، چوونكه تازه ده‌ستی پێنه‌كردوه. سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی چه‌كداركردنی خه‌ڵكی كورد هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامییه‌وه به دژی وڵاتپارێزهران، ئازادیخوازان‌و شۆڕشگێڕانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا ده‌ستی پێ كرد‌و تاكوو ئێستاش به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام له هه‌ر كات‌و ساتێك‌دا به پێی هه‌لومه‌رج ههورازو نشێوی بووه.
تا ئه‌و كاته‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانی حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له مه‌نته‌قه‌دا حه‌ره‌كه‌ت‌و جووڵه‌ی ئاشكرایان هه‌بوو، مه‌سه‌له‌ی چه‌كداركردنی خه‌ڵكه‌كه‌و به‌هێزكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه سه‌ر به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن به‌رده‌وام بوو، به دانی ئیمتیازات ئه‌و گرووپه له خه‌ڵكیان به دژی جووڵانه‌وه‌ی كورد هان ده‌دا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ره‌كه‌تی چه‌كداریی پێشمه‌رگه‌كانی هێزه‌كانی كوردستان كه‌متر بووه، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش چوونكه وه‌كوو كارتێك ئیستفاده له ئه‌و گرووپه خه‌ڵكه ده‌كات، له كاتێكدا كه ئیستفاده‌یان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌ما ورده‌ورده پشتی تێكردن. به‌شێكی زۆر له‌وانی چه‌ك كرد، به‌شێكی وه‌ك بازنشه‌سته دانان‌و بێكاری كردن، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا جارێكی دیكه هه‌ڵه‌سوونی هێناوه‌ته‌وه بۆ وه‌ی كه ده‌ست پێ بكاته‌وه به په‌ره‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌ته‌و نوێكردنه‌وه‌ی. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرتر له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه له به‌هاری رابردوودا‌و له پێش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ده‌وری ده‌یه‌مدا خامنه‌یی سه‌فه‌ری بۆ كوردستان كرد. له‌وێدا هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و جه‌معێك له‌وانه‌ی كه له رابردوودا چه‌كدار ببوون بانگهێشت كرد‌و به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده كرا كه به دوای وی‌دا سیاسه‌تی دووباره چهكداركردنهوی خه‌ڵكه‌كه په‌ره پێ بده‌ن، بۆیه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه تا ئیستا رێژیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌دا هه‌نگاوی زۆری هه‌ڵهێناوه‌و پیلانی زۆری داڕشتووه. بۆ ئه‌وه‌ی كه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان له مه‌نته‌قه‌ی شومال، له مه‌نته‌قه‌ی موكریان‌و هه‌روه‌ها له مه‌نته‌قه‌ی جنووبی كوردستان بتوانێ خه‌ڵكێكی دیكه چه‌كدار بكا. چوونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌كوو رێژیمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه كه له رابردوودا به سه‌ر ئێران‌دا زاڵ بوون، له پشتیوانیی خه‌ڵك بێ به‌رییه‌و ته‌نها به زۆری سهرنهیزهو كوشتوبڕ ده‌یهه‌وێ له ئێران‌دا خۆی به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ، بۆیه یه‌كێك له هه‌ده‌فه‌كانی وی، مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ته‌فره‌قه‌و دووبهرهكێیهو چاندنی تۆوی رق‌و كین له نێوان تاكه‌كانی گه‌لی كورد. مه‌سه‌له‌ی چه‌كداركردنی خه‌ڵك له دژی جووڵانه‌وه‌و له دژی ئازادیخوازانی گه‌لی كورد له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا، ئامانجی سه‌ره‌كی‌و هه‌ده‌فه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته بووه، چوونكه ئه‌و حكوومه‌تانه هه‌میشه له یه‌كگرتوویی خه‌ڵك دهترسێنو پیلانیان له به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن یه‌كگرتوویی خه‌ڵك تێك بدهنو دژی یه‌كتری بیانكه‌ن به دوژمن‌و رقوكینو تۆوی نامتمانه‌یی به نیسبه‌ت یه‌كتری له نێو خه‌ڵكدا بچێنن. ئێمه له ته‌جروبه‌ی زه‌مانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق هه‌موو باش له بیرمانه، چ له كوردستانی عێراق، چ له كوردستانی ئێران ئه‌وده‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه حكوومه‌ت ئاماده‌ی كردبوون هیچ وه‌خت ئیتمینانی ئه‌وه‌ی پێ نه‌كردن كه له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌ته‌كاندا به‌كاریان بێنن‌و به‌كارهێنانیان له هه‌ر دووبه‌ری سنوور، له دژی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد بوو له دژی شۆڕشگێڕانی گه‌لی كورد. ئه‌و تهرحو پیلانه بۆ خۆی بێجگه له‌وه، بوو به‌هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌ر دووك لا، بوو به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كان، عه‌شیره‌ته‌كان‌و تاكه‌كانی كورد به نیسبه‌ت یه‌كتری دوژمنایهتیو قین له دڵی، په‌یدا بكهنو متمانه‌یان به یه‌كتری نهمێنێو هه‌ر لایه‌نه‌ی له نیگهرانیو ترسی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌دا زۆرتر هه‌وڵ بده‌ن به دژی یه‌كتری كار بكه‌ن تا حكووموتی داسه‌پاو به سه‌ر گه‌لی كورددا.
ئێمه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه سه‌ره‌تاكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیمان له‌بیره‌و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كوردستاندا چه‌كدار كرابوون چ له كوردستانی عێراق‌و چ له كوردستانی ئێران‌دا هه‌موو باش له بیرمانه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پێی پیلانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانی حكوومه‌ت، له جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه زه‌ربه له حكوومه‌ت بدهنو ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا چه‌كداره‌كانی ئێران زه‌ربه له له‌شكری سه‌دام حوسێن بده‌ن یا به پێچه‌وانه‌كه‌ی له كوردستانی عێراقدا چه‌كداره‌كان بتوانن زه‌ربه له هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ن، زۆرتر له بیری ئه‌وه‌دا بوون خۆیان به‌هێز بكه‌ن به دژی یه‌كتر، یانی زۆرتر وهختو ئێنرژیو مه‌جالی پێشمه‌رگه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆ ئاماده‌كردندا بوو بۆ زه‌ربه لێدان له‌و چه‌كدارانه‌و هه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌و چه‌كدارانه بوون كه له مه‌نته‌قه‌دا به دوای پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن زه‌ربه‌یان لێ بده‌ن. ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆری كێشا زۆر بنه‌ماڵه له كوردستاندا داخدار بوون‌و له راستیدا كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌روه‌ها رێژیمی پێشووی عێراق له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیلانه‌دا به ئامانجه‌كانی خۆیان گه‌یشتن. ئه‌وه یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه كه رێژیمه دیكتاتۆر‌و دژی گهلییهكان هه‌میشه ویستوویانه كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێن بخه‌نه نێو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌و خه‌ڵكه‌كه له یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه. بێجگه له‌وانه هه‌موو ئاگادارین كه رێژیمه‌كان هه‌میشه تێكۆشاون له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، عهشیرهتیو زۆر خاڵی دیكه جیاوازییه‌كانی به‌ینی خه‌ڵكی كورد ببیننه‌وه‌و ئه‌وانه گه‌وره بكه‌نه‌وه‌و بتوانن له‌و رێگایه‌وه ئیتمینان به به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه بده‌ن كه زۆرتر ده‌توانن له په‌نای كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا متمانه به‌ده‌ست بێنن‌و هێندێك قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییان دابین بكرێ. ئه‌وه نه‌ریتێكه كه له كۆنه‌وه له مێژووی میله‌تی كورددا بووه. میلله‌تی كورد هه‌ر كاتێك به دژی حكوومه‌ته داسه‌پاوه‌كان راپه‌ڕیوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی، حكوومه‌ته‌كان توانیویانه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به هۆی جۆراوجۆر كه دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین چه‌كدار بكه‌ن به دژی گه‌لی كورد، واته شه‌ڕی كورد به كورد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌م تهلهفاتو خهسارهتهكهی هه‌ر دوو لا هه‌ر له كورد بكهوێتو بێجگه له‌وه وه‌كوو ئیشاره‌مان پێكرد مه‌سه‌له‌ی دژایهتیو قین لهدڵیو تۆوی تۆڵه سه‌ندنه‌وه رۆژ له رۆژ له نێواندا په‌ره بگرێ. كاتێك سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك چه‌كدار دهكهنو له رێگای ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌وه خه‌ڵكی دیكه چه‌كدار ده‌كه‌ن له راستیدا جیگای بیر كردنه‌وه‌یه كه بۆچییانه؟ ئه‌و خه‌ڵكه‌یان بۆچیه كه چه‌كداری ده‌كه‌ن؟!
ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه به كورتی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیان پێشێل كراوه، گرووپێك له خه‌ڵكی وشیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌ست به سته‌م ده‌كه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و لابردنی ئه‌و سته‌مه‌ی كه لێیان كراوه ده‌ست ده‌ده‌نه موبارزه، كه‌وابوو رێژیمه دیكتاتۆره‌كانن كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه گرووپێك له خه‌ڵكی وشیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌میشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی، خۆیان بكه‌نه قوربانی‌و له‌و پێناوه‌دا رێگای تێكۆشان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران تێكۆشاوه به پێكهێنانی ههژاریو چاره‌ڕه‌شی بۆ گه‌لی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی كه نان له ده‌ستی خۆیدا راگرێ، كار‌و ژیان‌و داهات له خه‌ڵكی كورد دوور بخاته‌وه‌و چاو له ده‌ستی خۆیانی بكا. به‌شێك له خه‌ڵكی كورد به‌هۆی ناچاری ده‌كه‌ونه ئه‌و داوه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه لانیكهمی بژێویی ژیانی خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیان دابین بكه‌ن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كۆماری ئیسلامی‌و یا حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كانی دیكه، چه‌ك هه‌ڵده‌گرن دژی خوشك‌و برا تێكۆشهرو شۆڕشگێڕه‌كانیان.
كه‌وابوو ده‌بینین هه‌ردووك لا هۆكاری پێكهاته‌كه‌یان رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، كه له‌و باره‌وه ته‌جروبه‌ی زۆری به‌ده‌ست هێناوه. هه‌رچه‌ند ئێمه له رابردوودا زۆر جار دیومانه به تایبه‌تی له كاتی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن له كوردستانی عێراق هه‌موو دیتمان له پێش ئه‌وه‌یدا كه پێشمه‌رگه‌كان بگه‌نه شاره‌كان‌و ده‌ست به سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا بگرن هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه چه‌كداره بوون كه شانبه‌شانی خه‌ڵكی شار‌و دێیه‌كان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت‌و ته‌فرو توونایان كردن‌و پاڵیان دایه‌وه به هێزی گه‌له‌وه‌و ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانن، كوردستانێك كه له زه‌مانی حكوومه‌تی دیكتاتۆریدا وێران ببوو. ئێمه گومانمان له‌وه‌دا نیه كه ته‌نانه‌ت له نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه چه‌كیان بۆ رێژیم هه‌ڵگرتووه له رابردوودا یا له ئێستادا، كه‌م كوردی وا په‌یدا ده‌بێت كه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌جووڵێ، به‌ڵام ناچاری ده‌یانگه‌یه‌نێته خاڵێك كه كارێك ده‌كه‌ن كه به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیانه. دیاره ئه‌وه به‌شێك له پیلانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌و ئه‌و پیلانه‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێ، ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له مه‌نته‌قه‌ی شومالی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پیلانه‌یدا هێندێك تاكتیكی نوێ به‌كار دێنێ، بۆ نموونه له مێهمانییهكانی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نته‌قه‌دا به‌شداری ده‌كات یا میواندارییان ده‌كات له هێندێك له مهراسمو بۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له وێدا به رواڵه‌ت رێزی زۆریان لـێدهگرن بۆ ئه‌وه‌ی كه راكێشیان بكه‌ن بۆ لای خۆیان. له مه‌نته‌قه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی تا راده‌یه‌ك زۆریان پێ ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی كه به دڵی خۆیان بتوانن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی زیاتر به‌ده‌ست بێنن، قاچاخكردنی كه‌ره‌سه له سنووره‌كانیان بۆ ئه‌وان ئازاد كردوه. ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی دیكه ئه‌و سات‌و سه‌ودایه‌ی سه‌ر سنووره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێ‌و فشارێكی زۆریان بۆ دێنن‌و ئێمه رۆژانه شاهێدی ئه‌وه‌ین كه هاووڵاتیان ده‌كه‌ونه كه‌مینی هێزه‌كانی رێژیم، به‌ڵام بۆ ئه‌وان رێگاكان ئازاد ده‌كه‌ن.
ئێمه ئاگادارین كه هێندێك له‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه، چه‌كیان بۆ بردوون به دیاری، به نێوی فه‌رمانده‌یه‌كی پایه‌به‌رزی حكوومه‌ت، ته‌نانه‌ت هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی مه‌نته‌قه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیعتبار په‌یدا بكه‌ن له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا كارێكی وایان بۆ كردوون كه هێندێك له خه‌ڵكی مه‌نته‌قه كه به بیانووی جۆراوجۆر گیراون‌و زیندانی كراون، له سه‌ر داخوازی ئه‌وان ئازادیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكه‌كه نیشان بده‌ن ئه‌و كه‌سانه له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌ر ئه‌وه نیه كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵكوو له خزمه‌تی خهڵكیشدانو فریای خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌كه‌ون، ده‌توانن زیندانییه‌كان له زیندان ئازاد بكهنو ئه‌نواعی پیلانی له‌و چه‌شنه به‌كار دێنن.
ئێستا له په‌نای ئه‌و چهكداركردنهدا به‌سیجی عهشایرییش هاتۆته ئاراوه به نێوی به‌سیج، هه‌ر وه‌كوو چۆن له زانكۆكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خوێندكاران بكه‌نه به‌سیجی، له مه‌نته‌قه‌ی كوردستانیشدا له نێو چین‌و توێژه‌كانی جیاوازی كۆمه‌ڵ وه‌كوو بازاڕییه‌كان، وه‌كوو قوتابیهكانو ته‌نانه‌ت جووتیاره‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به نێوی به‌سیج ئه‌وانه چه‌كدار بكه‌ن.
وه‌كوو ئیشاره‌مان پێكرد ته‌واوی هه‌ده‌فی رێژیم له دروستكردنی ئه‌و هێزانه ته‌نیا دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ گه‌لی كورده. بهسیجهكان وادار ده‌كه‌ن كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و گونددا له سه‌ر دراوسێكانی خۆیان‌و ته‌نانه‌ت له سه‌ر كه‌سوكاری خۆیان جاسووسی بكهنو زانیاری بده‌نه‌وه به رێژیم. چه‌كیان ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی كه له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌دنێویان بكهنو ریسوایان بكه‌ن. كاتێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا كه‌سێك چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ، خه‌ڵك لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه ده‌بێته هۆی پێكهاتنی كه‌لێنێك كه كۆماری ئیسلامیی ئێران به دوایدا دهگهڕێو ته‌قویه‌تی ده‌كات.
له مه‌نته‌قه‌ی شومال وه‌كوو عه‌رزم كردن به دانی دیاری‌و به به‌شداریكردنی فه‌رمانده‌كانی سپا له شایی‌و له پرسه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌یانهه‌وێ نیشان بده‌ن كه ئه‌وان هێزێكی گهلینو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه دهگونجێنو به‌و شێوه‌یه نفووزی خۆیان له نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا په‌ره پێ بده‌ن، یا ده‌سه‌ڵاتێكی زیادی ده‌ده‌ن به سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تی كۆنی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی دیكه له مه‌نته‌قه‌دا هه‌یه بتوانێ له‌و رێگایه‌وه تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌و ده‌ستی ئاواڵه ده‌كه‌ن له تۆڵه كردنه‌وه.
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش كه نهكێشراوهته نێو ریزی چه‌كداربوون بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ست به بێمتمانه‌یی دهكاو زۆر جاری وا هه‌یه ئه‌ویش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه ده‌یهه‌وێ تۆڵه‌ی لـێ بكاته‌وه به‌هێز بێ، پاڵ به رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌دا. ئێمه ئێستا دهبینینو ده‌زانین كه ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك عه‌شیره‌تدا چه‌ندین كه‌سی وه‌كوو ریش سپی، وه‌كوو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت قوت ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێ یارمه‌تییان ده‌دا. هه‌ر یه‌كه‌و به جۆرێ دژی ئه‌وی دیكه هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له نێو یه‌ك عهشیرهتیشدا ناكۆكی‌و كێشه ساز بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناكۆكی‌و كێشانه ئه‌وان هان بدات هه‌ر كامه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ یا بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ تۆڵه بكاته‌وه له لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، په‌نا بۆ كۆماری ئیسلامی به‌رێ، چهكو ئیمكانات وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه دژی هاوڵاتیانی خۆی كه‌ڵكیان لێ وه‌بگرێت. یا ده‌بینین له مهنتهقهیهكدا خه‌ڵكێك هه‌ن كه له‌به‌ر هه‌ژاری، سه‌ختترین كاری ژیان كه ئه‌وڕۆ كۆڵبه‌رییه له سنووره‌كاندا ئه‌نجام دهدهنو گرووپێك له‌و چه‌كدارانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان، ده‌یان كووژن، ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر كهلوپهلهكانیانداو زۆر جاری وا هه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر بێبه‌زه‌ییانه به‌رخوردیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆوی دوژمنایهتیو دووبه‌ره‌كێ له نێو ئه‌و گرووپه‌ی كه هێرشی كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی كه خه‌ریكی كار‌و كاسبیی پێك بێنن‌و له مه‌نته‌قه‌دا دوژمنایهتیو به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ یه‌كتری پێك بێنن.
ئاخرین سه‌حنه‌ی زۆر تاڵ كه له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك مانگی رابردوودا شاهێدی بووین، كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌ی ئه‌و گرووپه بوو كه له مه‌نته‌قه‌ی سۆما كرا. له قووڵایی مه‌نته‌قه‌ی سۆمادا كه هێشتا مه‌ودایه‌كی زۆری مابوو بۆ سنوور، هێرشیان كرده سه‌ر سێ نه‌فه‌ر له خه‌ڵكی كاسبكار‌و ماشینێك كه كه‌لوپه‌لی ئه‌وانی تێدا بوو ئاوریان تێبهرداو ئه‌و نه‌فه‌رانه‌ی كه له‌وێدا بوون ئه‌وانیشیان خسته نێو ئاورهكهو سووتاندیانن، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن دووبه‌ره‌كی‌و دوژمنایه‌تیی نێوان عه‌شیره‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه به‌هێز بكه‌ن. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و مهنتهقهیهدا ره‌چاوی كردوه. زۆرتریش ئه‌و سیستمه سیاسه‌ته به‌كار ده‌با بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا له نێو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كاندا زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی كه له ژێر كاریگه‌ریی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا قه‌رار بگرن‌و جارێكی دیكه تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ببنه‌وه كه له رابردوودا گرووپێك كردیان. به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆڵ نادات‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی له ده‌ستی بێت ده‌یكات. له مه‌نته‌قه‌ی جنووبی كوردستانیش رێژیم هه‌ر سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی هه‌یه، ئه‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه مل نادات بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ك هه‌ڵبگرێ، فشارێكی یه‌كجار زۆریان له سه‌ر داده‌نێن، له ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان ئێمه ئاگادارین چه‌ند گوندێك كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لـێ كردوون كه به هێزی خۆیان پایه‌گا كۆنه‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه ئاماده نه‌بوون چه‌ك هه‌ڵبگرن، فشارێكی توندی خستۆته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سنووره‌دا نه‌توانن موعامله بكه‌ن، هاتووچۆ بكه‌ن، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا به ده‌یان جار ته‌قه‌یان له‌و خه‌ڵكه كردوه كه له سنووردا هاتووچۆ دهكهنو به ده‌یان نه‌فه‌ریان لێ بریندار كردوون، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئهمواڵو دارایی ئه‌و خه‌ڵكه فه‌قیرو هه‌ژاره‌دا گرتووه، له حاڵێكدا مۆمكین بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌سلیمی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووبایانو چه‌كیان بۆ ههڵگرتبایهن، ئه‌و فشار‌و زه‌خته به‌و جووره له سه‌ریان نه‌ده‌بوو. له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له مه‌نته‌قه‌ی جنووب له ده‌ورووبه‌ری شار‌و شارۆچكه‌كانی كرماشان، له مه‌نته‌قه‌ی سه‌لاس، له تاوه‌گۆزی له هێندێك گونددا هه‌وڵیان داوه كه ده‌وری 10 كه‌سێك به نێوی به‌سیجی عه‌شایری له ژێر رێنوێنی هێندێك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و ریش سپییه‌كانی ئه‌و مه‌نته‌قه‌یه چه‌كدار بكه‌ن، به‌ڵام له‌وێشدا به‌و شێوه‌یه‌ی كه رێژیم چاوه‌ڕوان بوو خه‌ڵكه‌كه پێشوازییان لێ نه‌كردوه. بێجگه له‌وه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستاوه، فشارێكی زۆری هێناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رده‌مێك پێشمه‌رگه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بوون‌و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوون‌و دوای ماوه‌یه‌ك به‌هه‌ر ده‌لیلێك بووه ریزی پێشمه‌رگایه‌تیان به‌جێ هێشتووه‌و چوونه‌ته‌وه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی شه‌خسیی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌یان درێژه پێ بده‌ن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران فشارێكی زۆری بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه هێناوه كه ده‌بێ چه‌ك هه‌ڵگرنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و فشاره له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زه‌مانێك پێشمه‌رگه بوون به‌ڵام ئێستا له كوردستانی عێراق دانیشتوون‌و ژیانی شه‌خسیی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و فشاره له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه واداریان كه‌ن كوڕه‌كانیان به‌رنه‌وه بۆ ژێر ئاڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له مه‌هاباد چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پێك هێنا به نێوی "هه‌مایشی چه‌كداره‌كانی كورد له مه‌هاباد"، له‌و ههمایشهدا فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران "سه‌ردار جه‌عفه‌ری" بۆ خۆی ئاماده بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رمانده‌كانی دیكه‌ی سپای پاسداران ئاماده بوون، ئه‌و جه‌معه له چه‌كداره‌كانی كورد كه ماوه‌یه‌كه له مه‌نته‌قه‌دا چه‌كدار بوون، له‌وێ كۆیان كردنه‌وه، زۆریان ته‌عریف لـێ كردن، وه‌كوو ته‌شویق كردنی ئه‌وان تیپی 3ی ئیمام سه‌جادی سپای پاسدارانی مه‌هابادیان ته‌بدیل كرد به له‌شكری شه‌هیدانی كورد‌و دوای پێدا هه‌ڵگوتنێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه بۆ رێزگرتن له خزمه‌ته‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دیاری‌یان پێشكه‌ش كردن‌و به‌و شێوه‌یه ویستیان دڵی ئه‌وان خۆش كه‌ن. به‌گشتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه سیاسهتیهتی. ته‌بیعه‌ته‌ن له رێژیمێكی ئه‌وتۆ بێجگه له‌وه هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی زیاتر ناكرێت.
رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌زیفه‌یه‌تی به پێی ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌یه‌تی به پێی ئه‌و هێزه‌ی كه پێی وایه ده‌توانێ تا ئه‌به‌د به زۆری سه‌ركوت‌و زه‌برو زهنگو نیفاق‌و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كایه‌تی له نێو گه‌لانی ئێران‌و به تایبه‌تی له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا به سه‌ریاندا زاڵ بێ. ئه‌وه سیاسه‌تێكه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران درێژه‌ی پێ داوه‌و تا ئێستاش له فكری ئه‌وه دایه. هه‌رچه‌ند وه‌ك ئیشاره‌م پێكرد به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی كورد به خۆشییه‌وه وشیار بوونه‌ته‌وه، رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان ناسیوه‌و زۆر كه‌م ده‌چنه ژێر باری ئه‌و پیلانانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خه‌ڵك به‌كاری دێنێ. به‌ڵام وه‌زیفه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی كورد چیه؟
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
به خوێندنه‌وه‌ی رابردوو‌و مێژووی كورد بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هه‌میشه دوژمنانی ئێمه گه‌وره‌ترین چه‌كی دهستیانو پیلانه‌كانیان، پێكهێنانی دووبه‌ره‌كی‌و كه‌لێن پێكهێنان له نێو ریزه‌كانی گه‌لی كورددا بووه. هه‌میشه له‌و چه‌كه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ده‌ستی خۆی سه‌ركوت بكهنو به داخه‌وه هه‌میشه كهمو زۆر له‌و سیاسه‌ته‌یاندا سه‌ركه‌وتوو بوون. هه‌روه‌كو له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ئه‌و رێژیمه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه شوومه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستیدا بوو. سه‌ركه‌وتو ئاسه‌واری ناله‌باری ئه‌و پیلانه تاكوو ئێستاش له كوردستانی ئێران هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئایا ئێمه وه‌كوو كورد مه‌حكوومین له بازنه‌یه‌كدا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێمه‌ی كێشاوه بسووڕێینهوهو گرووپێكمان دژی گرووپێكی دیكه‌مان شه‌ڕو كێشه‌و دووبه‌ره‌كی‌و قین له دڵی بچێنین؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه ئێمه‌ش به پێی پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا، به پێی ئاڵوگۆڕه‌كان كه ئێمه له ده‌ورووبه‌ری خۆماندا ده‌یبینین، به پێی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه ئێستا له ئێران‌دا له ئارادایه‌و ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران نه‌ك هه‌ر ته‌نها خه‌ڵكی كورد، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێكهێنانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا له باری ئیدئۆلۆژی‌و له باری سیاسی‌و نیزامی‌دا یارو پشتیوانی كۆماری ئیسلامی بوون ئێستا له‌و رێژیمه بێزارن‌و به‌ریبوونی خۆیان له‌و رێژیمه راده‌گه‌ینن، له‌و كاته‌دا گه‌لی كورد چۆن ده‌كرێ فریوی پیلانه‌كانی ئه‌و رێژیمه بخوات. رێژیمێك كه وه‌فاداریی بۆ وه‌فادارترین كه‌سانی خۆی نه‌بوو. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و رێژیمه ته‌نانه‌ت رۆحمی به جه‌نازه‌ی مۆنته‌زێری نه‌كرد. مۆنتهزێرییهك كه زه‌مانێك جێنشینی خومه‌ینی بوو، مۆنتهزیرییهك كه یه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه ته‌قلیده‌كانی ئایینی شیعه بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی پێ ره‌وا نه‌دیت كه له مزگه‌وته‌كاندا سهرهخۆشییهكی ئهمنو ئه‌مانی بۆ بكرێت. رێژیمێك كه رۆحمی نه‌كرد به ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی نێوخۆی، ئه‌و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانه‌ی كه 30 ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، به پاراستنی قانوونی ئه‌ساسی‌و به پاراستنی وه‌لی فه‌قیه كه دوو كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ساسیی ئه‌و رێژیمه‌ن، ئاڵوگۆڕێكی زۆركه‌م له‌و حكوومه‌ته‌دا پێك بێنن. هه‌موو شاهێدین كه ئێستا چ به سه‌ر ئه‌و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانه دێنن‌و چۆن بێ حورمه‌تی‌و بێ رێزی به رێبه‌ره ئایینییهكانو به‌و خه‌ڵكه‌ی كه زه‌مانێك له شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا بۆ ئه‌و رێژیمه هه‌زاران به‌ڵایان به‌سه‌ر هاتووه ده‌كه‌ن. ئایا رێژیمێك كه به هه‌زاران كه‌س له رۆڵه شۆڕشگێڕه‌كانی گه‌لانی ئێران كه ئێستا له تاران رۆژانه له شه‌قامه‌كاندا ته‌زاهورات دهكهنو دژی ئه‌و حكوومه‌ته ئاماده‌ن گیان بده‌ن، حكوومه‌تێك كه متمانه‌ی به هیچ كه‌سێك نه‌ماوه، ره‌وایه كوردی زۆڵم لێكراوو به‌شخوراو له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا وه‌خۆ نه‌یه‌ته‌وه‌و دوژمنی خۆی به‌باشی نه‌ناسێت. ئێمه پێمان وایه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی رابردوودا‌و ئێستاش هه‌میشه له فكری ئه‌وه‌دا بووه كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی كورد بۆ لای خۆی رابكێشێ‌و چه‌كداریان بكا به دژی رۆڵه‌كانی كورد، ته‌بلیغی دژی هێزه سیاسییه‌كان كردوه، ویستوویه‌تی پێیان بڵێ كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی حورمه‌تی ئه‌وان ده‌پارێزێ، پشتیوانی‌یان لێ ده‌كا، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی كورد به دژی ئه‌وان كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر وای دابنێین له رابردوودا هێندێك هه‌ڵه له لایه‌ن هێندێك له كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب كه به دوور له سیاسه‌تی حیزبی دێموكرات عه‌مه‌لیان كردوه، رووی دابێت‌و دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كیش بووبێتن، ئایا ئه‌وه‌ی دێنێ كه ئه‌وانه بۆ لای رێژیمی كۆماری ئیسلامی رابكێشێت. بۆیه پێم وایه ئێستا كاتی ئه‌وه گه‌یشتووه كه ئێمه له كوردستانی خۆشه‌ویستدا ئاشتییه‌كی گشتیی نه‌ته‌وایه‌تی رابگه‌ینین، خۆمان له‌و بازنه‌یه‌ی كه ئیشاره‌م پێكرد كۆماری ئیسلامی بۆی كێشاوین بۆ ئه‌وه‌ی كه گرووپێكمان دژی گرووپێكی دیكه به شه‌ڕ بدات‌و له‌و بازنه‌دا ههڵسووكهوتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، خۆمان له‌و بازنه‌یه ده‌رباز بكه‌ین‌و وه‌كوو میلله‌تێكی وشیار، وه‌كوو میلله‌تێكی ئاگا ئه‌وه بزانین كه هه‌ر ئێمه‌ی گه‌لی كوردین كه ده‌توانین پشت‌و په‌نای یه‌كتری بین، رێژیمه‌كان دێن‌و ده‌ڕۆن. حكوومه‌تی سه‌دام حسێن به هه‌موو توانا‌و عه‌زه‌مه‌ت‌و چهكو هێزی نیزامی‌و ئیمكاناتی ماددی رووخا‌و له‌به‌ین چوو، رێژیمی شا كه له سه‌رده‌مێكدا به‌هێزترین هێزی مه‌نته‌قه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بوو رووخا‌و له‌به‌ین چوو، رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئێستا به‌ره‌و رووخان ده‌ڕوا. ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه ئێمه‌ی گه‌لی كوردین كه ده‌بێ پێكه‌وه بژین، ده‌بێ روومان هه‌بێ له دواڕۆژدا روو له یه‌كتری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ مێژووی خۆمان سه‌ر له نوێ بنووسینه‌وه. ئه‌و مێژووه تاڵه‌ی كه له رابردوودا رێژیمه دیكتاتۆره‌كان بۆ ئێمه‌یان نووسیوه‌ته‌وه‌و بۆ ئێمه‌یان دیاری كردوه بسڕینه‌وه، له به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵه‌كاندا كه كراون ئاشتی رابگه‌یه‌نین، لێبووردهییو سینگ فراوانیمان هه‌بێت به نیسبه‌تی یه‌كتر. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێناو ئه‌و مهسهلهیهداو له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورددا هه‌موو خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران به كورد ده‌زانێ، ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئایینی جیاوازمان هه‌یه، شێوه‌زارو دیالیكتی جیاوازمان هه‌یه، بیروباوه‌ڕی جیاوازمان هه‌یه، چاك‌و خراپمان هه‌یه، به‌ڵام به هه‌موومانه‌وه میلله‌تی كورد پێك دێنین، ئه‌و میلله‌ته ره‌نگه هه‌مووی له بڕگه‌یه‌كی مێژوویی‌دا یان به‌شێك یان گرووپێكی چووكه‌ی له سه‌رده‌مێكدا به هۆكارگه‌لێك كه رێژیمه دیكتاتۆره‌كان بۆ ئێمه‌یان ره‌خساندوه، دوچاری هه‌ڵه بین، بۆیه ده‌بێ له هه‌ڵه‌ی یه‌كتری ببوورین، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاماده‌یه له نووسینه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و مێژووه‌دا هه‌نگاوی تازه هه‌ڵێنێته‌وه. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه له ئێستاوه بیر له داهاتووی كوردستان بكه‌ینه‌وه، داهاتوویه‌ك له نه‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. ئێمه ده‌بێ بیر له وێرانییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ینه‌وه كه هه‌ر وێرانیی شار‌و گوند‌و جاده‌و ئیمكانات نیه، به‌ڵكوو له وێرانیی زهینو فكر‌و بۆچوونێك كه له مێشكی به‌شێك له ئێمه‌دا پێكی هێناوه، ده‌بێ له‌و باره‌وه بیر بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به هه‌موو تاكه‌كانی كورد هه‌یه، هه‌موومان ده‌بێ ده‌ست بده‌ینه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فهرههنگو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان. ئێمه ده‌مانهه‌وه‌ێ كوردستانێك بینا بكه‌ینه‌وه له داهاتووداو له نه‌مانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، كه چیدیكه كوڕی كورد مه‌جبوور نه‌بێ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی، بۆ مافه سه‌ره‌تاییه ره‌واكانی خۆی ده‌ست بداته چهكو بچێته شاخ‌و له حاڵه‌تێكی وادا هیچ هێزێك نامێنێت كه دژی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه بێت‌و شه‌ڕ بكات.
ئێمه ئه‌گه‌ر له رابردوودا به ده‌ستی خۆمان‌و به پیلانی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابونهریتو كولتوور‌و به‌هاو ئه‌رزشه‌كانی كورده‌واریدا خه‌راپه‌مان كردوه، له داهاتوودا ده‌بێ ئه‌وه قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه، ئێمه زۆرتر له باتی ئه‌وه‌ی كه خۆمان به رابردوو گرێ بدهینو له فكری تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا بین، ده‌بێ له فكری داهاتوودا بین، چۆن كوردستان بینا بكه‌ینه‌وه؟ چ سیاسهتو ره‌وش‌و هه‌ڵسوكه‌وتێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مێژووه ره‌شه كه رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و یه‌ك له‌وان كۆماری ئیسلامی بۆ ئێمه‌یان نووسیوه‌ته‌وه، خۆمانی لێ ده‌رباز بكه‌ین؟ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ست بۆ تاك تاكی گه‌لی كورد راده‌كێشێ، ئێمه پێمان وایه كه ئێستا ئێمه ده‌توانین ببین به سه‌رمه‌شقێك، نموونه‌یه‌ك له مه‌نته‌قه‌دا، به لێبوردن، به له یه‌كتر خۆشبوون، به سینگ فراوانی. بۆیه ئه‌من له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌رده‌گرم كه گه‌لی كورد دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هیچ بارودۆخێكدا له فكری تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا نابێ، به‌ڵكوو حیزبی دێموكرات هه‌موو گه‌لی كورد به هه‌موو تاكهكانیهوه به كورد حیساب دهكاتو پێمان وایه هه‌موو كوردێك ههستو سۆزی كوردایه‌تی له ده‌روونیدایه، ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئه‌و ههستو سۆزه ده‌روونییه مه‌یدانی پێ بدهینو په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه بكه‌وێته خزمه‌تی گه‌لی كورد. چی دیكه هێزو توانای ئێمه‌ی كورد له پێناو وێرانی‌و كوشتار‌و دووبه‌ره‌كی‌و قین له‌دڵی به‌كار نه‌یه‌ت، ئێمه له‌و رێگایه‌وه‌و له‌و مه‌یدانه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین، بۆیه دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه هه‌موو كه‌س له داهاتووی كوردستاندا له ژێر سایه‌ی حكوومه‌تێكدا كه كورد بۆخۆی پێكی دێنێ له ئهمنو ئه‌ماندا ده‌بێ، كه‌س له فكری تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا نابێ، بۆیه پێویسته هه‌موومان له سه‌رڕاوه به خۆماندا بچینه‌وه، بۆیه ده‌بێ هه‌موومان دووباره هه‌ڵه‌كانمان تیكرار نه‌كه‌ینه‌وه، له پێناو ئه‌و داهاتووه‌دا كه به داهاتوویه‌كی گهشو له پێناوی به‌خته‌وه‌ریی گه‌لی كورددا ده‌یبینم، به وه‌زیفه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی وشیاری كوردی ده‌زانم كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا خوشك‌و براكانیان یارمه‌تی بده‌ن، كۆمه‌كیان بكه‌ن، رێنوێنییان بكه‌ن كه دوچاری هه‌ڵه نه‌بن. له‌و مه‌یدانه‌دا ئهركو وه‌زیفه‌ی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی نیشتمانپه‌روه‌ره، ئه‌وانه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا فریوی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان نه‌خواردوه‌و به خۆشییه‌وه له كوردستانی ئێران‌دا یه‌كجار زۆرن، له باری ئایینییه‌وه خه‌ڵك وشیار بكه‌نه‌وه كه له ئیسلامدا، له ئاییندا، له دێموكراسی‌دا مه‌سه‌له‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه شتێكی جاییز نیه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌وانه ته‌وسیه ده‌كه‌ن به لێبوورده‌یی به ته‌حه‌مولی یهكترو هه‌ڵسوكه‌وتی شارستانیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری.
زۆربه‌ی ئێمه ئاگادارین گه‌نجه‌كانمان له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوون‌و هه‌ڵسوكه‌وتی هێندێك له باب‌و براكانیان موافق نه‌بوونه، ئه‌وانه ده‌بێ له باتی ئه‌وه‌ی بایكۆتیان بكه‌ن، له باتی ئه‌وه‌ی كه بیانبوغزێنن، یارمه‌تیی فیكرییان بكه‌ن، قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه كه زه‌مانی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش وه‌كوو گه‌لی كورد پێ بنێینه قۆناغێكی نوێ له ژیانی خۆمان، ئێمه ناتوانین به‌خته‌وه‌ری به‌ده‌ست بێنین، ناتوانین متمانه له وڵاته‌كه‌ی خۆماندا به‌ده‌ست بێنین تاكوو له‌گه‌ڵ یه‌كتری دڵمان پاك نه‌بێته‌وه. رووناكبیرانی گه‌لی كورد له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر شانه، ده‌بێ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌وڵی زۆر بده‌ن، كاری زۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌به‌ره كه له رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران نزیك ده‌بینه‌وه دڵه‌كانمان لێك پاك بێته‌وه، به باوه‌شی ئاوه‌ڵاوه یه‌كتر له باوه‌ش بگرین‌و هه‌موو ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان، بۆ به‌خته‌وه‌ریی ئه‌و میلله‌ته‌مان كه شایسته‌یه‌تی به‌خته‌وه‌ر بێ، بۆ خۆشهبهختیی میلله‌تێك كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ له ژێر پیلانی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و گرینگتر له هه‌مووان رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌وساوه‌ته‌وه، به‌لاڕێدا براوه، فریو دراوه. ئێمه ده‌بێ قه‌ره‌بووی ئه‌و خهسارهتو زه‌ره‌رانه بكه‌ینه‌وه كه له رابردوودا له خهلكهكهمان كه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش كاری هه‌موومانه، هه‌موومان ده‌بێ ده‌ست بده‌ینێ، ئه‌من هیوادارم له داهاتوودا هه‌موومان پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین بۆ كوردستانێك كه هه‌موومان ئاره‌زوومان هه‌یه، به‌ڵام له ئێستاوه ده‌بێ هه‌نگاوی بۆ ههڵگرینو زه‌مینه‌و فه‌زای كوردستانێكی ئه‌وتۆ كه ئاره‌زوومانه پێكی بێنین‌و من ئه‌و توانایه‌و ئه‌و هێزو ئه‌و رووناكبیری‌و تێگه‌شتنه له یه‌ك یه‌كی میله‌تی كورددا ده‌بینم، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست بدهینێو خۆمان له وه‌زعییه‌تێكی كه بۆیان پێك هێناوین، رزگار بكه‌ین‌و به‌ره‌و ئایه‌نده‌یه‌كی روون حه‌ره‌كه‌ت بكه‌ین. له پێناو ئه‌و ئایهندهیهدا ئێمه زۆر گهشبینینو پێمان وایه كه به ته‌جره‌به وه‌رگرتنی هه‌موومان له رابردوو، له رابردوویه‌ك كه بۆ خۆمان تێیدا بووین له كوردستانی ئێران، له رابردوویه‌ك كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تێیدا بووه، له خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كان شت فێر بین‌و به فێربوون له‌و رابردوویه رێگای داهاتوومان رووناك بكه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاو به‌ره‌وپێش بنێین. له‌و پێوه‌ندیه‌دا ئاره‌زووی سهركهوتنو سڵامهتیو خۆشبه‌ختی بۆ هه‌موو ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌م. زۆر سپاس له هه‌موو ئێوه خۆشه‌ویستان كه له‌و ماوه‌یه‌دا گوێتان له قسه‌كانم گرت.
سه‌رچاوه:كوردستان میدیا
|