|
|
ئه‌و ده‌رگایه هه‌ر نه‌کرایه‌وه
2 / 3 / 2010
ئه‌و ده‌رگایه هه‌ر نه‌کرایه‌وه،
چاوه ڕوانی.. چاوه‌ڕوانی هه‌ر نه‌بڕایه‌وه.
ئه‌ڵماس مسته‌فا
دوێنێ شه‌و خه‌وم پێته‌وه دی له خه‌وما بووبووی به.. فریشته‌یه‌ک، مۆمێک کزکز له ژوور سه‌ری ته‌نیایت پێ کردبوو، هێنده سه رقاڵ بوویت من خولیای ئه‌وه‌م بوو بزانم کێ جگه له من، هۆش و بیری راپێچی دیوه‌خانی، ئه‌وینی کردووی. تۆ هێنده سه رقاڵ بوویت ووشه‌ت له دوای ووشه . ریز ئه‌کرد، من هه‌ر له دوره‌وه ئه‌مڕوانیه نیگا خهیاڵاوییهکانت جارجارێک جگه‌ره‌که‌ت به دان ئه‌گرت به فیزێکه‌وه پێت ئه‌وتم. هه‌ر ئێستاکه مه‌ستت ئه‌که‌م کچه بێ نازه‌که ! هه‌ر ئێستاکه له چاوه‌کانما وونت ئه‌که‌م له پێکێکا لێوه‌کانت ئه‌خۆمه‌وه، من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم بێیت و سه‌ر بده‌ی له ماڵه ته‌نیاییه‌که‌ی من . من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم. له ده‌ریای ماچه‌کانی منا که‌شتی روحت له‌نگه‌ر بگرێ من هه‌ر چاوه‌ڕێ بووم . ده ست له‌و خامه و نووسینه‌ت هه‌ڵگری تۆ ئه‌مجاره نووسینه‌که‌ت تواندتیهوه هێنده‌ی نه‌مابوو هه‌موو حه‌ز و هیواکانت ده‌سته‌مۆکات. هێنده‌ی نه‌مابوو، من هه‌ر له دووره‌وه، نیگایه‌کی پاڕانه‌وه‌م به بادا بۆ ناردی که بینیم. تۆ به‌رله‌وه‌ی سهربده ی له ماڵی خۆر، نهێنی حه‌زه‌کانت، بۆ ده‌ریا بگێڕیته‌وه به‌رله‌وه‌ی نیگه‌رانی شه‌وه تهنیاکانت بۆ مانگ باس بکه‌یت ئه‌رۆی نامه‌یه‌ک بۆ خه‌می هاوڕێت ئه‌نووسی ماندوونه‌بوونی رۆژگاره سته‌مه‌کانی لێ ئه‌که‌یت منیش حه‌ز و چاوه‌ڕوانی له ده‌روونما زۆرانبازیان ئه‌گرت تۆش که هاتی هه‌گبه‌که‌ت پڕ کردبوو له خه‌م.
سوێد almas-mustafa@hotmail.com
|
|
ته ی‌ب || 11 / 3 / 2010
شعڕه که م به دل بو به راستی زمانی ژنانه ی پێۆ بو ده ستت خۆش ماندۆ نه بێت
|
|
bast || 4 / 3 / 2010
dast xoshet ledakam barasty jwana hewadarm sarkawto bet
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
پێشمه‌رگه‌ی پاک له کاتی خۆراهێناندا
|
|