وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
12 / 2 / 2010
کێ نازانـــــــــــــێ با بزانێ ڕه‌خت و چه‌ک و چۆڵی دانێ
بۆی بگرێ به‌ری مه‌یدانێ له کوێ بکا تێکۆشــــــــــــــانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
31 ســــــــاڵه ده‌ربه‌ده‌رین له هه‌رچی خۆشێ بێ به‌رین
به‌سه تاکه‌ی چه‌ک هه‌ڵگرین ملت له‌سه‌ر شــــــــــانت دانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
خـــــودمختاری هه‌ر له‌ولاوه فیدڕالیش باوی نه‌ماوه
چت له‌و قســه و باسه داوه ئه‌و تـــڕوتۆپه‌ی وه‌لانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
تۆکه هـێــزێکی وا که‌م نی له ئاست خه‌ڵکی خۆت بێ خه‌م‌نی
گه‌رده‌ترسێی له نا ئه‌منی کـــــــــــورد هه‌یتی چه‌ند پشتیوانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
یه‌ک لایه‌نگری مووسایه یه‌ک سه‌ری وه‌ک قه‌ندیل وایه
یه‌ک کوڕی فاتم و زارایه ئیــــدیش هـه‌نه له تارانــــــێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
یه‌کی دیکه زۆر باڵایــــه منداڵ نی‌یه ، مووی لێ نایه
زۆر مه‌نشووره له دنیایه به‌تایبه‌ت له ڤێن و بڕلینێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
ئه‌وانه‌ی ئه‌قڵــــــــیان پێ ده‌شــــێ سه‌ری خۆیان نێن له هه‌شێ
یه‌ک ده‌یکوژێ و یه‌ک ده‌یبه‌خشێ کێ تۆڵه له جاش ده‌ستێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
ئه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژهــــــــــه‌ڵات که‌س له ژیریی پێتان ناگات
بۆ دابه‌شبوون، نه‌ک بۆ نه‌جات کێ سه‌ر له‌و رازه ده‌ردێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
کێ له خه‌باتی خۆی سڵه ڕابردووی خۆی نابه‌دڵه
مبــــــــــــــارزه‌ی پێ باتڵه با له شه‌رمێ‌دا نه‌مێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران سه‌راسه‌ریه له ناو تاران
نابێ بتکات قه‌ت نیگه‌ران که به یه‌ک ڕه‌نگ خۆ ده‌نوێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
ســــــــــه‌وز نیشانه‌ی ئاشتی‌یه به‌شێک له ئاڵای مه‌شتی‌یه
جوونبشه‌که‌ی وه‌ک که‌شتی‌یه که سوار نه‌بی ده‌تخنکێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
ڕۆژی 22 ی ڕێبه‌ندان بڕیاریاندا گشت حیزبه‌کان
خه‌ڵکی بنێرنه ڕێ‌پێوان خه‌ڵکیش چۆبۆ ڕێ‌پێوانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
ده‌زانن هــــــــــــــۆکاری چ بوو 2 یان لێ بوو به بیست و دوو
مه‌به‌ستم 2 ی ڕێبه‌ندان بوو ئه‌وه‌ی پێ له‌و عه‌یبه نانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
شێوازی خه‌بات گۆڕاوه شۆڕشگێڕ، باوی نه‌ماوه
دیپلۆماسی، ئه‌وڕۆ باوه ئه‌وه‌ی ئه‌و فێڵه ده‌زانێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
چاوه‌ڕوان بن بای ڕه‌حمه‌تێ بۆتان ده‌کا شه‌فاعه‌تێ
کـێ وا ناکا قـــــــــه‌زاوه‌تێ په‌ته‌ی به‌ختی ده‌سـوتێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
هێــــــزه‌کانی کوردی هه‌موو بوون به پاشکۆی لاشه‌ی مردوو
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شتان له ده‌س‌چوو کێ دیته‌وه و کێ ده‌مێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
کێ دوژمن به دۆست ده‌زانێ بائه‌و مه‌یله خاوه دانێ
ئاڵا ســــــــــــــــه‌وزه‌که‌شی لانێ گه‌ر واز له‌و کاره ناهێنێ
وه‌رن یه‌ڵڵا بۆ ئێرانێ
هیوا ئه‌حمه‌دی
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕێبه‌ندانی 1388 ی هه‌تاوی
نۆڕوێژ
|