پژاک داوا له ئاڵمان ده‌کات به زووترین کات حاجی ئه‌حمه‌دی ئازاد بکات
6 / 3 / 2010
به يان: كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک دووابه‌دووای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی پژاک عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی لێدوانێکی بo ڕای گشتی جیهان و کوردستان بڵاو کرده‌وه . له لێدوانه‌که‌ی په‌ژاکدا هاتووه که ڕۆژی 5ی مارسی 2010 هێزه ئاسایشیه‌کانی ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی ئاڵمان، سه‌رۆکی پارتیمان عه‌بدولڕه‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دیان ده‌ستبه‌سه‌رکرد. تا ئێستا هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام به پێی دووایین زانیاریه‌کان، له سه‌ر داخوازی دادگای باڵای ووڵاتی به‌لژیک ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی سه‌رۆکی پژاک، کۆردیناسیونی ئه‌و پارتییه،لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردوه‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی له تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه‌کانی کوردستان و ئێرانه که خاوه‌ن پێشینه‌یه‌کی ڕوونه. له قۆناغی جه‌وانیه‌وه تا ئێستا، هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌ک که‌سێکی پێشه‌نگ و، له چووارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌ی جیاوازدا له خزمه‌تی گه‌له‌که‌یدا بووه له ڕێگای ئازادی وڵاته‌که‌ی و به‌رقه‌رارکردنی دێموکراسی‌دا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی داوه. حاجی ئه‌حمه‌دی زیاتر له 45 ساڵه به شێوه‌یه‌کی یاسایی له ئاڵمان نیشته‌جێیه و، وێڕای خوێندن، به شێوه‌یه‌کی ته‌واو دێموکراتیک خه‌باتی خۆی درێژه پێداوه. هه‌ڤاڵمان حاجی ئه‌حمه‌دی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که باوه‌ڕی پێ بووه و هاوته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ما گه‌ردوونیه‌کان، درێژه‌ی به تێکۆشانی خۆی داوه. سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی له کرده‌وه‌ی تێروریستیانه‌ی ڕژێمی داگیرکه‌ری کوردستان و، کرده‌وه‌گه‌لێک وه‌ک تیرۆرکردنی ڕابه‌رانی ناڕازی، هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی به باوه‌ڕمه‌ندی به هه‌بوونی ده‌رفه‌ت و، هه‌لی دیموکراتیک له ئه‌وروپا، مه‌ترسی کاروخه‌باتی له‌وێ قبووڵ کرد و، بێ هیچ دوودڵیه‌ک له‌و پێناوه‌دا خه‌باتی خۆی به‌ڕێوه بردووه.
پژاک له باره‌ی مێژووی حاجی ئه‌حمه‌دیدا له ناو ئه‌وانداو ، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی وه‌ها ده‌نووسێ: له ساڵی 2004ه‌وه به‌ڕێز حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکایه‌تی پارتیمان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاکی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و، له دامه‌زراندنی بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان له خه‌باتدا زۆر به ووردبینانه هه‌نگاوی ناوه. تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان له دژی پارتی و هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی به ده‌سته‌وه نیه، سه‌ره‌ڕای پاراستنی ئه‌و بنه‌مایانه، ئه‌مڕۆکه هه‌ڤال حاجی ئه‌حمه‌دی به هێرشێکی نادیموکراتیانه و، به شێوه‌یه‌ک که شیاوی ئه‌وروپای ئه‌مڕۆ نیه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ئه‌و کرده‌وه‌یه نه ته‌نیا له دژی که‌سێک یان حه‌ره‌که‌تێک ده‌بینین، به‌ڵکوو پیلانێکه له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌که‌مان.
کۆردیناسیۆنی په‌ژاک هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌دا وه‌ها ده‌رده‌بڕێ:
پارتیمان پژاک له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و بابه‌ته ده‌کات و، ئه‌مه وه‌ک پێوانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خۆی و گه‌لی کورددا ده‌بینێت. هه‌ر هێز و ڕێکخراوه‌یه‌کی دادوه‌ری یان ئاسایشی، پێویسته به سه‌رنجدان به پێگه‌ی هه‌ڤاڵمان هه‌ڵسووکه‌وت بکات و، پێگه‌ی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیی به‌ڕێز حاجی، له ڕه‌وتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیدا ڕه‌چاو بکرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوا له هێزه ئاسایشیه‌کانی ئاڵمان و ئه‌وروپا ده‌که‌ین، که به زووترین کات حاجی ئه‌حمه‌دی ئازاد بکه‌ن و، ژیانی یاسایی و ئاسایشی گه‌ره‌نتی بکه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک ئێمه ناچار ده‌کات بابه‌ته‌که سه‌ر له نوێ هه‌ڵسه‌نگێنینه‌وه و هه‌وڵێستێکی جیاوازتر بگرینه به‌ر.
له کۆتاییدا کۆردیناسیۆنی په‌ژاک بانگێکی وه‌ها له گه‌لی کورد ده‌کات:
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوا له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که له ناوه‌رۆکی هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاو له گه‌ڵ پێشه‌نگه‌کانی خۆیان تێبگه‌ن و، له چوارچێوه‌ی پاراستنی شه‌ره‌ف و ئابڕووی خۆیاندا، ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه نایاسایی و ناشهرعیانه‌دا نیشان بده‌ن. له کۆتاییدا ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خۆمان ده‌زانین و، وه‌ک گه‌ل نیشانی ده‌ده‌ین که ژیانی ده‌ستبه‌سه‌رکراویی ئه‌و، قبووڵ ناکه‌ین.
|