سه‌رۆکی پژاک حاجی ئه‌حمه‌دی له ئاڵمان ده‌ستبه‌سه‌ر کرا
6 / 3 / 2010
به‌یان: حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی پژاك له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌لمانه‌وه ده‌ستگیركرا.
به پێی زانیاریه‌كان ئه‌مڕۆ کاتژمێر 15.30 خوله‌ک به‌کاتی ئوروپا، 12 پۆلیسی مه‌ده‌نی هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رۆکی پژاک حاجی ئه‌حمه‌دی. دوای پشکنینی ماڵه‌که‌ی، له لایه‌ن ئه‌و پۆلیسانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
ده‌ستگیركردنی حاجی ئه‌حمه‌دی له ئه‌لمان دوای هێرشی چه‌ند رۆژی رابردووی پۆلیسی به‌لژیك بۆ سه‌ر ته‌له‌فزیونی رۆژ تیڤی دێت‌و هاوكات چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی پی َكاكا له ئه‌وروپا ده‌ستگیر كراون.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه هه‌والیه‌كانی نزیك له پژاك رایانگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر داموده‌زگاکانی کوردان به‌ڕێوه‌چوو، ڕاسته‌وخۆ به فه‌رمانیکی ئه‌مریکا پێک هاتووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند رۆژ پێش له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه، هه‌یئه‌تێکی ئه‌مریکایی له بروکسیل بووه و دوابه‌دوای دیداریان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی بێلژیک، ئه‌و هێرشه پێکهات. له لایه‌کی تر ڕونبۆوه که هه‌یه‌تێکی تری ئه‌مریکایی له ئانکارا له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی خۆیان له ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپایدا له په‌یوه‌ندیدابووه و دووای کۆبونه‌وه‌یه‌کانیان، ئاشکرا بوو که ئه‌وان بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه که له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که تیکۆشان بکه‌ن.
|