|
|
لێدوانه‌كانی مه‌لایه‌ك نوێژی هه‌ینی شاری سه‌رده‌شت تێك ده‌دات
5 / 2 / 2010
به‌یان: به هۆی ئه‌وه‌ی له وتاری نویژی هه‌ینیدا، خه‌لكی شاری سه‌رده‌شتی به "بێ شه‌ره‌ف" ناوبرد، خه‌لكه‌كه وه‌ك ناره‌زایی ده‌ربرینێك به‌شداری نوێژی هه‌ینی شاره‌كه ناكه‌ن‌و له مزگه‌وته‌كه ده‌چنه ده‌رێ.
ئه‌مرۆ نوێژی هه‌ینی شاری سه‌رده‌شت به هۆی لێدوانی مامۆستای ئایینی مزگه‌وته‌كه تێك ده‌چێت‌و خه‌لكه‌كه له مزگه‌وته‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه به‌شداری نوێژی هه‌ینی به پێشنویژی مامۆستای مزگه‌وته‌كه ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه مامۆستا سه‌لام ئه‌مینی پیشنویژو ئیمام جومعه‌ی شاری سه‌رده‌شت له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌كه داوای له خه‌لكی سه‌رده‌شت كرد به،شداری ریوره‌سمه‌كانی ده‌یه‌ی فه‌جر‌و سالرۆژی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.
مامۆستا سه‌لام ئه‌مینی دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ست ده‌كات داواكاریه‌كه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌و خه‌لكه‌كه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یه‌هوه ناچن له هه‌لچونێكدا به ده‌نگی به‌رز ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه "هه‌ر كه‌س بێ ته‌ره‌ف بیت بێ شه‌ره‌فه". هه‌ر به دوای ئه‌و وته‌یه‌شی كۆی خه‌لكه له مزگه‌وته‌كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌و به‌شداری نوێژی هه‌ینی ناكه‌ن.
ئه‌و داوای پیشنویژی شاری سه‌رده‌شت له كاتێكدا دێت كه له شاره‌كانی ئێران خه‌لك خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سالرۆژی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی خۆپیشاندان دژی حكومه‌ت به‌رێوه به‌رن.
شایانی باسه له شاره‌كانی كوردستانی ئێران نوێژی رۆژی هه‌ینی ته‌نیا له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار به‌رێوه ده‌چیت‌و نوێژكه‌رانی شاره‌كه روو له مزگه‌وتی ناوه‌ندی شار ده‌كه‌ن.
|
|
شآهۆ || 6 / 2 / 2010
ئه و هه واڵه له ماڵپه ڕی سه رچاوه وه رگیراوه به ڵام هیچ ئیشآره یێکتان به سه رچاوه ی هه واڵه که نه کردوه
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆچکردوو سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی
|
|