10رێكخراوی كوردی رۆژهه‌لات نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ده‌نێرن
4 / 2 / 2010
به‌یان: له نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئَێران ده رێكخراوی كوردی داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی له كوردستان ده‌كه‌ن وهاوكات داوای هه‌ڵًوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر زیندانیانی كورد له ئێران ده‌كه‌ن.
له‌و نامه‌یه‌دا كه كۆپیه‌كی ده‌ست به‌یان كه‌تووه باس له شه‌پۆلێك له گرتن‌و زیندانیكردنی چالاكی سیاسی كورد له كوردستانی ئێران ده‌كرێت‌و به عه‌لی لاریجانی راده‌گه‌یه‌نن كه سزای له سێداره‌دان بۆ 20 هاولاتی كورد براوه‌ته‌وه كه ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و سزایه بكرێت.
نامه‌كه هاوكات بۆ سه‌رۆكی قه‌زایی ئێران‌و فراكسیونی نوینه‌رانی كورد‌و پارێزگاری كوردستان‌و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژاوه‌ا نێردراوه.
ئه‌و رێكخراوانه‌ی نامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه بریتین له:
جبهه متحد کرد استان کردستان
- انجمن صنفي معلمان کردستان
- انجمن فرهنگی اجتماعی ژيانه وه
- موسسه فرهنگي، اجتماعي هه وراز
- موسسه مطالعات حقوقی پيشگامان ماف
- موسسه فرهنگي، اجتماعي شاهو
- جمعيتکردستان سبز
- موسسه اجتماعي، فرهنگي ولات
- انجمن حقوق بشر(مافی مروف)
- انجمن بانوان به بهان
|