|
|
داریوش فروهه‌ر له لایه‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه کوژراوه
9 / 4 / 2009
به‌یان: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف"ی تورکیا بڵاویکرده‌وه که داریوش فروهه‌ر ریفۆرمخواز‌و سه‌رۆکی پێشوی پارتی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ی تورکیاوه تیرۆر کراون. رۆژنامه‌که ده‌ڵێ که رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن هه‌ندێک تاوانی له ئێران و روسیا ئه‌نجامداوه و ئاماژه به نامه‌یه‌کی نهێنی ده‌کات که بۆ مسته‌فا ئۆربه‌کی گومانلێکراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن نوسراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌ماڵی مسته‌فا ئۆزبه‌کدا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پشت په‌رده‌ی تورکیاوه کوژراون، سیاسه‌تمه‌دارێکی ئێرانی و روسیش هه‌ن که چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش کوژراون به‌ڵام تا ئێستا په‌رده له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌یان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه. نامه‌که ئیمزای "غه‌فور" ناوێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه و به‌سه‌ردێڕی "بۆ به‌رچاوی به‌ڕێز مسته‌فا ئۆزبه‌ک" نوسراوه، باس له‌رۆیشتنی سه‌رۆکی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ ئیتالیا ده‌کات که په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر دو سیاسیی داریوش فروهه‌ر خه‌باتکاری سیاسی و هه‌روه‌ها ستراڤایتا ئه‌ندامی دۆمای روسیا له‌سه‌ر لیستی دیموکراته‌کان هه‌بوه و ئه‌و دوانه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو دابون بۆ ئۆجه‌لان. له‌و نامه‌یه‌دا ڕاشکاوانه ئاماژه به‌کوشتنی ئه‌و دو که‌سایه‌تیه به‌ده‌ستی رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌کرێ. شایانی باسه سه‌رۆکی پارتی روسیای دیموکرات و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، 20 نۆڤه‌مبه‌ری 1998 له به‌رده‌م ئاپارتمانه‌که‌ی له‌سان پتراسبۆرگ که‌وته به‌ر هێرشی چه‌کدارانی سڤیل که له‌و هێرشه‌دا یاریده‌ده‌ره‌که‌شی به‌توندی بریندار بو. پارته‌که‌ی ناوبراو هێزه شاراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی روسیایان به‌و کاره تاوانبار کرد و هۆکاره‌که‌شیان بۆ ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی گه‌ڕانده‌وه که له‌سه‌ر بۆریس یه‌لستین هه‌یبوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه داریوش فروهه‌رو خێزانیشی دو رۆژ دواتر واته 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 1998 له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیاندا له‌تاران به‌زه‌بری چه‌قۆ کوژران. نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران تاوانه‌که‌یان خسته ئه‌ستۆی هێزه شاراوه‌کانی ئێران و له‌چوارچێوه‌ی "قه‌تڵه یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کان"دا پێناسه‌یان بۆ کرد، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش رایگه‌یاند که ئه‌م تاوانه ده‌ستی ده‌ره‌کیی تێدایه. تا ئێستا ده‌زگای ئاسایشی تورکیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیچ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیان له‌مباره‌وه نیشان نه‌داوه.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆمه‌لێک له پێشمه‌رگه‌کانی ح د ک ا
|
|