|
|
سایتی رینێسانس به ره‌سمی وه‌شانی خۆی راگرت
25 / 3 / 2009
به‌یان: دوای نزیکه‌ی سێ ساڵ له وه‌شانی رۆژانه‌و دوای نزیکه‌ی سێ مانگ له خولێکی نوێی وه‌شان، سایتی رێنێسانس نیوز، جارێکی تر روبه‌ڕوی داخران بۆوه.و ئه‌وجاره به‌ریوه‌به‌رانی سایتی ناوبراو بریاریاندا به ته‌واوی سایته‌كه رابگرن. سه‌لاح بایزیدی سه‌رنوسه‌ری سایتی رێنێسانس له لێدوانیكدا بۆ به‌یان ئه‌و هه‌واله‌ی پشتراستكرده‌وه رایگه‌یاند: هه‌ر ماوه‌یه‌ک پاش ده‌ست به‌کاربونه‌وه‌ی، سایته‌که روبه‌ڕوی هێرشی که‌س یان لایه‌نێکی نه‌ناسراو بۆوه و هه‌وڵی هاککردنی درا. ووتیشی: له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌شێک له‌دیزاینی سایته‌که تێکدراو هه‌روه‌ها سایته‌که ڤایرۆساوی کرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومانمان له‌هه‌ند لایه‌نێک هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانتوانیوه هێرشبه‌ران بناسین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جاریش سایته‌که‌مان چاک کرده‌وه، به‌ڵام هێرشبه‌ران و تیرۆریستانی ئه‌نته‌رنێتی دیسان وازیان نه‌هێنا و دواجار ناچاربوین سایته‌که دابخه‌ین. بایزیدی ته‌ئكیدیكرده‌وه: جگه له داخستنی سایته‌که هیچ رێگه چاره‌یه‌کی ترمان نه‌بوو، چونکه ماڵپه‌ڕه‌که‌مان که‌ڵکی نه‌مابوو. ته‌نیا ئه‌وه‌مان له‌ده‌ست ده‌هات ماڵپه‌ڕێکی نوێ دروست بکه‌ین، که به‌داخه‌وه له‌ئێستادا ئه‌و ئیمکانه‌مان نییه.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
25ی گه‌لاوێژ
|
|