|
|
مسعود بارزانی: "که‌ڕوبی له خۆمانه، یارو یاوه‌ری کوردانه"
11 / 5 / 2009
به‌یان ـ سه‌لاح بایزیدی: نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی "مه‌هدی که‌ڕوبی" کاندیدی ده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کورده‌کان له ئێران پۆستێری مه‌هدی که‌روبی له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاو ده‌کاته‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌کانی ئێران، ستادی هه‌ڵبژاردنی که‌ڕوبی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و پۆستێرانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تاران و خوراسان بڵاو کردۆته‌وه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستێرانه له لایه‌ن ستادی هه‌ڵبژاردنی که‌روبییه‌وه، کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌ندێک ناوه‌ندی سه‌ر به باڵی موحافزه‌کاره‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه. سایته‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان وه‌ک خه‌راپ به‌کار هێنانی سه‌فه‌ری بارزانی لێکداوه‌ته‌وه و وه‌ک هه‌نگاوێک له پێناو جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له ئێران ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م. له‌مباره‌وه هه‌واڵنێری جیهان نیوز بڵاوی کرده‌وه که پۆستێره‌کان له تیراژێکی زۆردا بڵاو بونه‌ته‌وه و وه‌ک شێوه‌یه‌کی سه‌یر له پڕوپاگه‌نده‌ی که‌ڕوبی باسی لێوه ده‌کا. به گوێره‌ی سایته‌که له پۆستێره‌کان دا وێنه‌ی بارزانی و که‌ڕوبی نیشاندراوه که پێکه‌وه ته‌وقه ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی بارزانی هێنراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێ "که‌ڕوبی له خۆمانه، یارو یاوه‌ری کوردانه"
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
سوور بوونی زه‌ریای ورمێ
|
|