ده‌قی کۆنفرانسه‌که‌ی PAK و hdk سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژرادنه كانى ئێران
10 / 6 / 2009
کاتژمێر 4 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه 31 مای 2009 له هوتێل هه‌ورامانی شاری هه‌ولێر پرێس کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش بۆ PAK و حدک سه‌باره‌ت به خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ماڵپه‌ڕی PAZADIK ده‌قی ئه‌و پرێس کۆنفرانسه به نووسین بڵاو ده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ی خواره‌وه، ده‌قه‌که‌یه‌تی:
خالید محه‌مه‌د زاده: دۆستانی به‌ڕێز به‌خێرێن سه‌رچاو سوپاس له‌وه‌ی که ته‌شریفتان هێناوه بۆ ئه‌و پرێس کۆنفرانسه هه‌ر وه‌ک ده‌زانن رۆژی 11/6 له ئێران هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری ده‌ست پێ ده‌کات به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران هه‌ر چوار ساڵ جارێک سه‌رکۆمارێکی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌بژێردرێت و له خولی ده‌یه‌میش دا له مانگه‌کانی پێشووه کار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی که خولیکی دیکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیکه‌ی سه‌رکۆماری له ئێران‌دا به‌ڕێوه بچێت. زۆر به‌کورتی بڵێم بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه له هه‌ڵبژاردن زیاتر له چوارسه‌د که‌س خۆیان کاندید کرد بۆ پۆستی سه‌رکۆماری، دواجار به پێی بڕیارێکی شووڕای نیگابان که ته‌نیا مه‌رجه‌عی بڕیارده‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران دا، چوار که‌س قه‌بوڵ کران. بۆ به‌شداریکردن له ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌و چوار که‌سه ئێسته دابه‌ش کراون به سه‌ر دوو ڕه‌وت، بابڵێین دوو باڵدا واته مه‌حافه‌زه‌کاران و رێفۆڕمخوازه‌کان، تا هه‌ڵبژاردنه‌کانییش نیزیکه‌ی دوو حه‌وتوویه‌کی ماوه. تا ده‌چینه پێش روانگه‌کان و لێکدانه‌وه‌کان به نیسبه‌ت ئه‌و چوار که‌سه زیاتر خۆیان ده‌ر ده‌خه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ده‌مانه‌وێ له سه‌ری قسه بکه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و کوردستانه، له‌و چوار پاڵێوراوه دو پاڵێوراویان به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراویان به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی میللی و مه‌سه‌له‌ی مه‌زهه‌بی ئێران خستۆته روو، ئه‌وانیش میر حسه‌ینی موسه‌وی له‌گه‌ڵ مه‌هدی که‌ڕروبییه. ئه‌م دوو به‌رنامه له کوردستانی ئێران لێکدانه‌وه و رونگه‌ی جیاوازی بۆ هاتووه‌ته پێش که ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به دوو روانگه‌ی سه‌ره‌کی. روانگه‌یه‌ک هه‌ر له ئێستاوه وێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه و ئه‌و به‌رنامانه رێگای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گرته پێش، داوای له خه‌ڵکی کردووه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ن . روانگه‌ی دووهه‌م روانگه‌یه‌که که داوا له خه‌ڵک ده‌کات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن ،ئه‌م ڕه‌وته‌ی که داوا له خه‌ڵکی ده‌کات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن رێکخراوهای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، که‌سایه‌تییه‌کان و ئه‌و چالاکوانانه‌ی که له بواری مافه‌کانی مرۆڤ و مافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رهه‌نگی له نێو کورده‌کان دا چالاکیان هه‌یه . هه‌روه‌ها له نێو ئۆپۆزیسیۆنی کوردیش دا به ڕه‌سمی دوو حیزبی کوردی واته حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان داوایان له خه‌ڵکی کردووه که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن. ئه‌مه له پڕۆسه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه دا به‌تایبه‌ت به نیسبه‌ت ئه‌م دوو حیزبه‌وه دوو حیزبی ئۆپۆزیسیۆن، شتێکی نوێیه. حیزبه‌کانی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا ئێستا داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، به‌ڵام ئه‌م دوو حیزبه دێن بۆ یه‌که‌مجار داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و موشه‌خه‌سه‌ن ته‌کید له سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌هدی که‌ڕروبی ده‌که‌ن؟ من له‌وه زیاتر کاتتان ناگرم دواتر به‌ڕێزان ده‌توانن پرسیار بکه‌ن به مه‌عه‌ره‌فی کردنی خۆیان و ئه‌و ناوه‌نده ئێعلامیه‌ی که لێیه‌وه هاتوون، ده‌توانن پرسیاره‌که‌یان بکه‌ن. بۆ ئه‌م پرێس کۆنفرانسه‌ش به‌ڕێز کاک که‌ماڵی که‌ریمی کاڕگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌ڕێز حسه‌ینی یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شدارن داوا له به‌ڕێز کاک که‌ماڵی که‌ریمی ده‌که‌م باسه‌کانی له‌م په‌یوه‌ندییه دا پێشکه‌ش بکات.
ده‌قی وته‌کانی که‌ماڵ که‌ریمی کارگێری ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستا
" زۆر سوپاس بۆ هاتنتان، له ڕاستیدا وه‌ک کاک خالید ئیشاره‌ی پێ‌کرد ئه‌مساڵ له به‌ره‌به‌ری به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری هێندێک گۆڕان له نێو هه‌ڵوێسته‌کاندا ده‌بیندرێ. حیزبی ئێمه، حیزبی دێموکراتی کوردستان نه ئه‌وه‌ی که ئێستا تازه بیرمان له‌و مه‌سه‌له کردبێته‌وه، له ساڵی ڕابردوو دا به به‌رده‌وام ئێمه به وه‌دووکه‌وتنی ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که پێوه‌ندی به بزوتنه‌وی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی پێوه‌ندی به چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، حه‌ولمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانیین به جۆرێک هه‌وڵ بده‌ین ته‌ئسیری خومان و ته‌ئسیری بزوتنه‌وه‌ی کورد، ته‌ئسیری ئه‌و چالاکوانه سیاسی و مه‌ده‌نیانه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پێناوی وه‌دیهاتنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کاندا خه‌بات ده‌که‌ن له سه‌ر هه‌ر قۆناغێک، له سه‌ر هه‌ر ده‌رفه‌تێک، له سه‌ر هه‌ر مه‌جالێک که له ئێران‌دا بکرێته‌وه دابنێین. ئێمه له زستانی ڕابردوودا ئه‌م مه‌سه‌له‌مان، مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵوێست گرتنی ئه‌مجاره‌ی پارته کوردستانیه‌کانی رۆژهه‌ڵات، له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هێنا گۆڕێ و پێشمان باشه هه‌موو حیزبه کوردستانیه‌کانی رۆژهه‌ڵات هاوهه‌ڵوێست بن له ده‌ربڕینی هه‌ر هه‌ڵوێستێکدا به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆک کۆماری و یا هه‌ر ده‌رفه‌تێکی تر‌و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی تر که له کۆماری ئیسلامی دا به‌ڕێوه بچێ. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه وایه که سه‌ره‌ڕای خه‌باتی سی ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌ره‌ڕای قوربانیدانێکی یه‌کجار زۆری پارته سیاسیه‌کان و نه‌ته‌وه‌که‌مان له روبه‌ڕوو بوونه‌وه و به‌ربه‌ره‌کانی و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژێکان، سه‌رکوتی وه‌حشییانه‌ی کۆماری ئیسلامی دا، بزوتنه‌وه‌ی کورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که ئێستا ئیتر ته‌نیا ده‌نگه‌که‌ی له شاخه‌وه نایه‌ت ،وه‌کوو خه‌باتی به‌رده‌وامی پارته سیاسیه‌کان هاوزه‌مان بڵیند بوونی ده‌نگی چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تێکۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات، مه‌سه‌له‌که‌ی گه‌یاندۆته ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ئێستا ئیتر پێگه‌یه‌کی قایمی له نیوخۆی وڵات دروست کردووه ئێمه پێمان باش بوو له جیاتی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌حریم که سی ساڵه ئێمه یه‌ک دووجاری لێده‌رچێ وه‌ک حیزبی دێموکڕات، به‌رده‌وام گرتومانه‌ته پێش، بگۆڕین به مه‌یدانی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له ده‌رفه‌تێکی ئینتخاباتیدا که هاتۆته ده‌ست. بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رچی زیاتر بتوانین مافه ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بکه‌ینه شوعاری سه‌ره‌کی خه‌ڵکی کوردستان و رووبه‌رووی كاندیده‌کانی سه‌رۆک کۆماری بکه‌ینه‌وه. له هه‌موو ده‌وره‌کانی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، داخوازییه‌کان له‌و ئاسته دا ده‌مانه‌وه که مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزاری، مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ئه‌منی و ئه‌مجۆره شتانه، له واقێعدا گه‌وره ده‌کرایه‌وه. ئێستا ئێمه به روونی ده‌بینین که ئه‌م زه‌خته‌ی که ئه‌م فشاره‌ی که له لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌ی که پشتگیری له جۆرێکی‌تر هه‌ڵوێستگرتن له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن دا ده‌که‌ن، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات که ده‌یانهه‌وێ به جۆرێکی‌تر له‌و مه‌یدانه دا هه‌نگاو باوێن، ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی گه‌یاندۆته جێیه‌ک که بۆته موسابه‌قه له به‌ینی کاندیداتۆره‌کانی سه‌رۆک کۆماریدا که کێیان باشتر یا زیاتر باس له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و باس له مافی گه‌لانی به‌شخوراوی ئێران بکات . راسته ئه‌وان به ئه‌ده‌بیاتی خۆیان ده‌یڵێن، به‌ڵام له‌و به‌یاننامانه‌دا ئێمه ئێعتراف بۆ یه‌که‌مجار ،ئێعترافی سه‌ریح ده‌بینین له لایه‌ن کاندیداتۆره‌کانی سه‌رۆک کۆمارییه‌وه. به بوونی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی، بوونی ئێران به زوڵمی سی ساڵه له نه‌ته‌وه‌کان و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و به‌وه‌ی که ئێعتراف ده‌که‌ن به وه‌ی که ئه‌م گه‌لانه مافی خۆیانه داواکه‌ریان هه‌بێت و حقوقیان هه‌بێت و تا ئێستا کۆماری ئیسلامی گوێی به داواکارییه‌کانیان نه‌داوه. باس له‌وه نییه که ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان چ ده‌بێت و کێ ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار و ئه‌گه‌ر کێ بوو به سه‌رۆک کۆمار چ ده‌کات بۆ گه‌لانی ئێران. باس له‌وه‌یه که ئێمه توانیومانه بۆ یه‌که‌مجار دروشمی وه‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان بکه‌ینه دروشمی هه‌ڵبژاردنێک له نێو وڵاتی ئێران‌دا. توانیومانه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ یه‌که‌مجار بخه‌ینه سه‌ر زمانی رجالی سیاسی ئێرانی. بۆ یه‌که‌مجاره که له کۆماری ئیسلامی‌دا رۆشنبیرانی ئێرانی رۆشنبیرانی غه‌یری کورد باس له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لانی ئێران ده‌که‌ن، باس له زوڵم لێکراوی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران ده‌که‌ن، بۆ یه‌که‌م جاره که ستاده‌کانی ئینتخاباتی ئه‌و کاندیداتۆرانه له تاران به‌یاننامه ده‌رده‌که‌ن له سه‌ر به‌شخوراوی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و باس له‌وه ده‌که‌ن که رکابه‌ره‌کانیان رێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه پێشنیار بکه‌ن و تا ئێستا له‌و بوواره‌دا گه‌لێک ده‌سکه‌وت هه‌بووه. یه‌کێک له‌و کاندیدانه ئاغای که‌ڕروبی له به‌یاننامه‌یه‌کی هه‌شت مادده‌ییدا به سه‌راحه‌ت ئه‌م شتانه‌ی باس کردووه، ته‌سیری ئه‌م به‌رده‌وامییه له خه‌بات و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م داواکارییانه وه‌کوو داواکاری هه‌ره سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵات و حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات موسه‌وی کاندیدی دووه‌می ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی مه‌جبوور کرد بۆ ئه‌وه‌ی که له قافڵه جێ نه‌مێنێ، به دوای که‌ڕروبی دابێ و چوار مادده‌ی پێ زیاد بکات و هه‌ر چه‌ند که‌متر بوو له نێوه‌ڕۆکدا له‌وه‌ی که‌ڕروبی، به‌ڵام به‌یاننامه‌یه‌کی 12 مادده‌یی ده‌رکردله سه‌ر تاکید کردن له سه‌ر به‌شخوراوی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و حه‌ولدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان و ئه‌مه گه‌یشته ئه‌و جێگه‌یه‌ی که ته‌نانه‌ت دیکتاتۆرترین ،سه‌ره‌ڕۆترین دیکتاتۆری ئێران، له ئاستی ره‌ئیس جمهوریدا شایه‌د بڵێین دڵڕه‌شترین سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌حمه‌دی نژاد که له چوار ساڵی ڕابردوو سه‌رۆک کۆماری ئێران بووه، به هه‌موو تۆانه‌یه‌وه هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی، هه‌وڵی درێژه‌ی سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی کورد و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ئه‌و به په‌له‌پڕوزه هاتوو و تازه له ئاخرین رۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا باس له‌وه ده‌کات که ده‌بێ ماده‌ی 15 ی قانوونی ئه‌ساسی که باس له‌وه ده‌کرێت که نه‌ته‌وه‌کان بتوانن به زمانی خۆیان بخوێنن ئه‌وه دێنێته به‌ر باس. ئه‌مه هه‌وڵدانی ئێمه بووه بۆ جۆرێک ڕوانیینی نوێ، هه‌وڵدانی ئێمه بووه بو جۆرێکی نوێی هێنانه ئارا‌و هێنانه به‌ر باسی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان که به خۆشییه‌وه له نێو خۆی وڵات پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ کراوه، ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌کان، ئه‌و حیزبانه‌ی که ئازادن ئه‌و رێکخراو و کۆمه‌ڵه سنفییانه‌ی که رێگه پێدراون له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بۆ کار و باری خۆیان، هه‌تا ئێستا پشتگیری ئه‌م مه‌سه‌له‌یان کردووه و ئه‌مه ئه‌مڕۆ به خۆشییه‌وه بۆته شوعاری سه‌ره‌کی ئێمه ،هه‌ڵبژاردنی، ئه‌مجاره بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک و مه‌جالێک بۆ زیاتر مه‌تره‌ح کردنی داوا نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان ئه‌من زیاتر وه‌ختان ناگرم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌جال هه‌بێ که ئه‌گه‌ر پرسیارێک هه‌بوو دوایی له خزمه‌تتان دابین، نۆبه‌که ده‌ده‌مه‌وه به کاک خالید ".
ده‌قی وته‌کانی حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان:
(( ره‌نگه هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه موافق بین که بنه‌مای سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کان له جیهانی ئه‌مڕۆدا به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی مه‌عریفی داده‌نرێ که له دنیادا به قوتابخانه‌ی ریالیستی ناسراوه. به پێی ئه‌م قوتابخانه‌یه، سیاسه‌ت ته‌عامول له‌گه‌ڵ واقع ده‌کا و دووره له هه‌ست و سۆز و عاتیفه. بنه‌مای مه‌عریفیی سیاسه‌تی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه بۆ واقع. ئێمه له‌گه‌ڵ واقع ته‌عامول ده‌که‌ین نه‌ک له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆمان، به هه‌موو پیرۆزییه‌کیانه‌وه که هه‌یانبێ.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته، نێوه‌رۆکی خه‌باتی کورد نێوه‌رۆکێکی رزگاریخوازانه‌یه؛ ئێمه حیزبی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ین، ئێمه حیزبی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات له پایته‌خته‌کان نین، حیزبی رووخاندنی حکوومه‌تێک و دانانی حکوومه‌تێکی تر نین. ئێمه حیزبی بزووتنه‌وه‌یه‌کی رزگاریخوازین که هه‌ر هه‌لومه‌رجێك کۆمه‌گی پێبکا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌کانی، یان به‌شێک له مافه‌کانی وه‌ده‌ست بێنێ، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت و ئه‌وه مێتۆد و رێکاری هه‌موو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کان بووه له هه‌موو جیهاندا. ئێمه پێمانوایه هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران‌دا ده‌رفه‌تێکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان پێكهێناوه که بتوانن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و گه‌شه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن و ئێمه‌ش وه‌کوو حیزبێکی سیاسی به گرتنه به‌ری هه‌ڵوێستی به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ی که له نێوخۆی وڵات‌دا هه‌یه یه‌ک ده‌گرینه‌وه.
ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا روویداوه چییه؟ بێجگه له ده‌وره‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆماری له ئێران‌دا که کاندیداکان به‌رنامه‌یان هه‌بوو بۆ باس له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چاره‌سه‌رکردنی، هه‌تا ئێستا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوودا هیچ کاندیدایه‌ك به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردن یان باسلێکردن یان ئاوڕلێدانه‌وه له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووه. هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سكی نادیمۆکراتیدا بووه. ئێستا یه‌ك له‌و دوو موئه‌له‌فه‌یه گۆڕاوه: ئه‌گه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می هه‌ڵبژاردن هه‌روا نادیمۆکراتیك له شوێنی خۆیدا ماوه، به‌ڵام له نێو کاندیداکاندا، کاندیدای وا هه‌یه که به‌رنامه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هێناوه‌ته گۆڕێ و ده‌توانم بڵێم: سنووری باسه سیاسییه‌کانی له ئاستی ره‌سمیدا شکاندووه. راسته له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا خه‌بات به‌رده‌وام بووه، قوربانیدان به‌ردوام بووه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی کوردایه‌تیدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا و که‌سه ناسراوه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنه‌کان، قه‌ت ئاوڕیان له‌و کێشه‌یه نه‌دابووه‌وه؛ نه باسیان ده‌کرد، نه دانیان پێداده‌نا و نه رێگا چاره‌یه‌کیشیان بۆی هه‌بوو. ئه‌وه گرینگییه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه که له ئاستی فه‌رمیدا ده‌سه‌ڵاتداران بێن باس له‌و کێشه‌یه بکه‌ن که کورد خه‌باتی بۆ کردووه. بۆیه ئه‌مه به بڕوای ئێمه گۆڕانه و ئه‌مه لوتفی هیچ کاندیدایه‌ك نییه، لوتفی کۆماری ئیسلامی نییه، ئه‌مه به‌رهه‌می خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی کورده له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی کوردایه‌تیدا.
له نێو ئه‌و به‌رنامانه‌دا که کاندیداکان هێناویانه‌ته گۆڕێ، له روانگه‌ی ئێمه‌وه به‌رنامه‌ی مه‌هدیی که‌ڕڕووبی به‌رنامه‌یه‌کی جێی بایه‌خه. له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران‌دا ده‌نێ. راسته له قامووسی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها له قامووسی سیاسیی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی‌دا،( هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یان هێزی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی لێ ده‌رچێ)، ئه‌وان به کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌لێن "قه‌وم" یان "ئه‌قوام". "قه‌وم" له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌توانێ موته‌رادف بێ له‌گه‌ڵ "میلله‌ت"، به‌ڵام له زمانی فارسی دا مانای میلله‌ت ناداته‌وه، به‌ڵکوو پێیانوایه به هه‌موو ئه‌و قه‌ومانه میلله‌تێك دروست ده‌بێ. هاوکات فارسیش له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌کان هه‌موویان به قه‌وم دانراوه، نه‌ک ئه‌وه‌یکه فارس به میلله‌ت دابنرێ و کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به قه‌وم دابنرێن.
ئه‌مه گۆڕانێکه له ئاستی نه‌زه‌ریدا، له ئاستی به‌رنامه‌ییدا، هێشتا نه‌بووه‌ته کردار و عه‌مه‌ل. به‌ڵام ئاستی گوفتاری و نه‌زه‌ری بۆ خۆی گرینگه. زۆر جار جیاوازیی چه‌ندین حیزب پێکه‌وه ته‌نیا له رووی نه‌زه‌ری و گوفتاریدایه. خۆ هه‌موو حیزبه‌کان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان تاقی نه‌کردووه‌ته‌وه که بزانین ئه‌م حیزبه له‌و حیزبه‌ی دیکه چاکتره. ئه‌گه‌ر ئێستا بڵێن جیاوازیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان چیه؟ نه ئه‌وان له حکوومه‌تدا بوون تاقیی بکه‌نه‌وه و نه ئێمه له حکوومه‌تدا بووین. که‌واته جیاوازییه‌کان له ئاستی نه‌زه‌ری و گوفتارییدایه. بۆیه ئه‌مه ئه‌گه‌رچی نه‌چووه‌ته ئاستی کرداره‌وه به‌ڵام بایه‌خی خۆی هه‌یه. ئێمه به به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه ناکه‌وینه نێو ده‌سته‌به‌ندییه‌کانی نێو کۆماری ئیسلامییه‌وه، به‌ڵکوو ئێمه وێڕای خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مان هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌یه.
هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی ئێمه پێداگری و سووربوونه له سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کورد و که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌ستاندنی ئه‌و مافانه. له لایه‌کی دیکه‌وه کاندیدای ره‌سمیی کۆماری ئیسلامی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده و ئه‌وه نه‌شاردراوه‌ته‌وه. له قسه‌کانی خامنه‌یی له کوردستان به راشکاویی ده‌رده‌که‌وت که کاندیدی ره‌سمی کۆماری ئیسلامی ئه‌حمه‌دینژاده و ده‌نگی بۆ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کۆده‌کرده‌وه، بۆیه که‌ڕووبی راست له نوقته‌ی موقابیلی ئه‌ودایه. بۆ ئه‌وه‌یکه نا به کۆماری ئیسلامی و سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهی بگوترێ، زیره‌کانه‌ترین و عاقڵانی‌ترین سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌نگ به به‌رنامه‌یه‌ک بدرێ که هه‌م له لایه‌که‌وه کاندیدای ره‌سمیی حکوومه‌ت ره‌ت ده‌کاته‌وه و هه‌م له لایه‌کیش نیشان ده‌دا که گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای 30 ساڵ سه‌رکوت وازی له ویسته‌کانی نه‌هێناوه و سووره له سه‌ر خه‌باته‌که‌ی.
ئێمه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌مان رێک نه‌خستووه و کاندیده‌کانیش هی ئێمه نین. کاندیداکان، کاندیدای کۆماری ئیسلامیین و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش له چوارچێوه‌ی سیسته‌می کۆماری ئیسلامیدایه، به‌ڵام به جیاوازییه‌ک که له نێوان ئه‌و به‌رنامانه‌دا هه‌یه و ده‌توانم بڵێم ئینشقاقێک له ریزی کۆماری ئیسلامی‌دا کراوه، ئێمه پێمانوایه که ده‌بێ ئه‌و ئینشقاقه قووڵ بکه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که که‌ڕووبی رایگه‌یاندووه بیکه‌ین به ماڵ له‌سه‌ر خۆی، له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئه‌مڕۆش و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووش. له‌مه‌به‌ولاوه ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران پێوه‌رێکه بۆ هه‌ر که‌سێ که خۆی کاندید بکا و پێوه‌رێکیشه بۆ خه‌ڵکی کوردستان که ده‌نگ به چ کاندیدایه‌ک بده‌ن. ئه‌و کاندیده‌ی که ئاوڕی له مافه‌کانی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان دابێته‌وه، هه‌ر کاندیدێک به هه‌ر راده‌یه‌ک ئاوڕی له‌و مافانه دابێته‌وه بێگومان له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌و ده‌که‌وێته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبدرێ . ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌سلیم بوون به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی نییه،. هه‌ڵوێسێکی به‌جێی شۆڕشگێڕانه‌یه، هه‌ڵوێستێکی موداخه‌له‌گه‌رانه‌یه، هه‌ڵوێستێکی پاسیفیستی نییه، هه‌ڵوێستێک نییه له قه‌راخه‌وه راوه‌ستین بزانین چ ده‌بێ، هه‌ڵوێستێکه که خۆمانی تێوه‌رده‌ده‌ین و تا ئێستاش که ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان گرتووه و به‌تایبه‌تی به به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان (ئه‌گه‌ر له ئاستی حیزبی‌دا نه‌مانتوانیوه یه‌کده‌نگی دروست بکه‌ین) به‌ڵام له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ده‌توانم بڵێم به راده‌یه‌کی باش یه‌کده‌نگییه‌ک دروست کراوه که رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌م شێوه‌یه بچنه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌وه بچنه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه و مۆری خۆیان له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بده‌ن).
ده‌قی پرسیار و وڵامه‌کان
ئه‌نووه‌ر سه‌باح له که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام :
من سێ پرسیارم هه‌یه من ده‌پرسم به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان به‌وه کرد که سی ساڵه ئێمه ده‌چه‌وسێینه‌وه باشه ته‌نها سی ساڵه یان له ڕابردووش‌دا چه‌وسانه‌ته‌وه وه‌ک میلله‌تی کورد؟پرسیارێک بۆ به‌ڕێز ئایا چه‌نده پێتان وایه فێعله‌ن ئه‌وه‌ی که که‌ڕروبی ئاماژه‌ی پێ ده‌کاتن باوه‌ڕی به نه‌ته‌وه‌کانیتری ئێران هه‌یه پێتان وانییه که ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنه و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی کورده‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی بگا به سه‌رۆکایه‌تی ؟ دواجاریش هه‌ر کامێکتان وڵامم بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به کوردانی ئێره به چ شێوه‌یه‌ک به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ؟ئه‌وانه‌ی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێسته لێره ده‌ژین ؟
حسێن یه‌زدانپه‌نا:
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌ی یه‌که‌م که ده‌ڵێین سی ساڵه مه‌به‌ستمان ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی له 1979وه‌ه، ده‌نا 5 سه‌ده‌یه میلله‌تی کورد پاش دابه‌شکران و داگیرکران له بنده‌ستیدا ده‌ژی ،ده‌چه‌وسێته‌وه، خه‌باتی ئه‌وڕۆمان درێژه‌ی ئه‌و خه‌باته‌یه که له کۆنه‌وه بووه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که باسه‌که‌مان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئێرانه و کۆماری ئیسلامی ئێرانه نه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشوو بۆیه ته‌رکیزمان له سه‌ر سی ساڵه‌که‌یه .
که‌ماڵ که‌ریمی :
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌م ده‌وره دا به هیچ جۆرێ هه‌ده‌فێک نییه بۆ ئێمه که بچین بزانین سه‌رۆک کۆمار دوایی چی ده‌کات ئێمه وه‌ک له دروشمه‌که‌مان دا دیاره ده‌ڵێین ئێمه له سی ساڵی ڕابردوودا میلله‌تێکی چه‌وساوه بووین ئێستا بۆ یه‌که‌مین جاره که ئێمه توانیومانه له درێژه‌ی ئه‌و خه‌باته خوێناوییه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا کێشه‌که‌مان بێنینه ئاستی به‌رنامه‌کانی کاندیداتۆره‌کانی ریاسه‌تی جمهورییه‌وه، چاو له گۆڕان نانوقێنین نامان هه‌وێ بڵێین هیچ گۆڕانێک نابێ، به‌ڵام موهیم ئه‌وه‌یه که چی له ده‌ست ئێمه دێت ،ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه موهیممه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه به‌رجه‌سته کردنی ویست و داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه و به بڕوای من که‌ڕروبی ببێ یا نه‌بێ که‌ڕروبی ببێته ره‌ئیس جمهور چی ده‌کات یا ناکات ئه‌وه ده‌بێ بیسپێرین به خۆی و به داهاتووی که‌ڕروبی که چ ده‌کات به‌ڵام ئێمه دوو شتمان بۆ گرینگه یه‌که‌م ته‌رحی ئه‌م مه‌سه‌لانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد وه‌ک به‌شێک له گه‌لانی ئێران چووه‌ته به‌رزترین ئاستی باسه‌کانه‌وه له دنیای کاندیداتۆره‌کانه‌وه هه‌تا بۆ ته‌بلیغاتی خۆشیان بێ ، دووهه‌م ئه‌وه‌ی که ئێمه ئێستا توانیومانه له ده‌وری ئه‌م دروشمه کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک که پێشتر له نێو خۆی وڵات چالاکیان ده‌کرد، به‌ڵام به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که نه‌یانده‌زانی ده‌بێ روو بکه‌نه کوێ، ئێستا له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه لانی که‌م پێشتر شعاره‌کان ئه‌گه‌ر زۆر بوون دروشمه‌کان ئێستا بوونه‌ته یه‌ک دروشم ،دروشمه‌کانی ئه‌و چالاکوانه سیاسییانه به پشتگیری ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی که حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان له کوردستانه‌وه گرتوویانه، ته‌نیا ئێمه نین بۆ ئاگاداری ئێوه زۆر له حیزبه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران وه‌ک تورکمه‌نه‌کان وه‌ک ئازه‌رییه‌کان وه‌ک عه‌ره‌به‌کان ئه‌وانه‌ش هه‌ر هه‌ڵوێستێکی وایان هه‌یه،یانی شایه‌ت بڵێم بێجگه له‌و چه‌ند حیزبه دۆسته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که سیاسه‌تی ته‌حریمیان گرتووه‌ته به‌ر به‌شی زۆری ئه‌و حیزبانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ترن ئه‌وانیش هه‌ر له‌و مه‌وزه‌عه‌دان و پێیان وایه که ده‌بێ له‌م مه‌جاله که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی که داخوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان زیاتر مه‌تره‌ح بکه‌ین،بۆ ئێمه ئه‌وه مه‌به‌ستی ئه‌ساسیمانه.
ئه‌من با ته‌وزیحێک بده‌م کاک خالید قسه‌یه‌کی کرد، ئه‌گه‌ر له نێوه‌رۆکی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی پارتی ئازادیی و حیزبی دێموکڕات بڕوانن ئێمه له وێ داوامان له خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردووه که بچن به‌شداری ئینتخابات بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر بتانبه‌مه‌وه نێو نێوه‌رۆکی، ته‌نیا دوو سێ خه‌تتان بۆ ده‌خوێنمه‌وه که ئێمه ده‌ڵێین : ئێمه هیوادارین گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ململانێی هه‌ڵبژاردن بکه‌نه مه‌یدانێک و ده‌رفه‌تێک بۆ هێنانه گۆڕ و پێش بردنی داخوازه ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی خۆیان ئێمه باوه‌ڕمان به وشیاری و لێکدانه‌وه‌ی هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کانمان هه‌یه و پێمانوایه ده‌توانن ئه‌م جۆره ده‌رفه‌تانه له خزمه‌ت ئامانج و ئاواته له‌مێژینه‌کانیاندا بقۆزنه‌وه. له راستیدا ئێمه داوامان له خه‌ڵک نه‌کردووه که بچن به‌شداری بکه‌ن به‌ڵام ئێوه‌و ئێمه گومانمان نییه و هیچ که‌س گومانی له‌وه نییه که له‌و وڵاته‌دا خه‌ڵکێک به‌شداری ده‌کا ، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، بۆ ئێمه گرینگه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌چێت و به‌شداری ده‌کات ئێمه پێیان بڵێین بۆچی بچن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، ده‌نا ئێمه‌ش نه‌ڵێین کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا به‌شداری ده‌که‌ن. له ڕاستیدا ئێمه هه‌وڵمان داوه که ئه‌م چوونه هه‌ر چه‌ندێک هه‌یه 20 ده‌رسه‌ده 40 ده‌رسه‌ده 60 ده‌رسه‌ده هه‌رچه‌نێک هه‌یه یان سه‌نگ و سوویه‌کی پێ بده‌ین بیخه‌ینه مه‌جرایه‌که‌وه و یه‌ک دروشم بده‌ینه به‌ر ده‌میان ئه‌وه هه‌ده‌فی ئێمه‌یه‌خه‌ڵک به‌شداری ده‌کات و به‌قسه‌ی ئێمه ده‌کات ئه‌وه شتێکه، نایکات ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره.
هه‌ژار knn
دوو پرسیارم هه‌یه: هه‌ر پرسیارێ بۆ یه‌کێکتان
پرسیارێکم بۆ کاک حسێن هه‌یه، ئێوه هه‌ر دوو حیزبی ئۆپۆزیسیۆن تا چه‌ند په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له گه‌ڵ که‌ڕروبی و موسه‌وی؟ ئێوه بۆ تا ئێستا به‌روونی یا خود به به‌رچاوی یا خود به شتێکی وا هه‌وڵی جیددیتان نه‌داوه هه‌موو پارته سییاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ وه‌ستاندنی تۆپبارانی سنووره‌کان؟ ئێوه له کاتێکدا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌موو دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بچنه به‌ره‌و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ناکه‌ن به‌شداری نه‌که‌ن تا تۆپبارانکردنی سنووره‌کان نه‌وه‌ستێ؟
حسین یه‌زدانپه‌نا :
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو کاندیدایه ئێمه وه‌کوو پارتی ئازادیی کوردستان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان نه‌بووه،به‌ڵام ئه‌و چالاکه سیاسیی و مه‌ده‌نییانه‌ی که له نێو خوی وڵات دا هه‌ن و به جۆرێ له جۆره‌کان په‌یوه‌ندی و قسه‌و باس و ئالوگۆڕی بیر‌و ڕامان له نیواندا هه‌یه، ئه‌وان له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌روه هه‌وڵیان داوه له کاناڵه‌کانی خۆیانه‌وه، له قه‌ناته‌کانی خۆیانه‌وه، جۆرێک وتووێژ له‌گه‌ڵ کاندیداکان بکه‌ن و به‌شداری گه‌لی کورد له‌و هه‌ڵبژاردنه دا ببه‌ستنه‌وه به‌وه‌ی که کام کاندید چه‌نده دان به‌و مافانه دا ده‌نێ و چه‌نده قه‌بووڵی ویسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات .
که‌ماڵ که‌ریمی :
به نیسبه‌ت ئه‌و پرسیاره‌وه ئه‌وه بڵێم ئه‌وه‌ندی که من ئاگام لێیه ته‌واوی هیزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رانبه‌ر به‌و تۆپبارانه‌ی که کۆماری ئیسلامی له سه‌ر باشووری کوردستان ده‌یکا هه‌ڵوێستیان هه‌بووه و به تێگڕا ئه‌و تۆپبارانه‌یان مه‌حکوم کردووه و به پیلانێکیان زانیوه هه‌میشه به دژی ( ئێستا ناڵێم ته‌جروبه چۆن الحمدلله خه‌ریکه له ته‌جروبه ته‌واو ده‌بێت) به دژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا له باشووری کوردستاندا. به‌ڵام ئه‌مه شتێک نییه که ئێمه جیاواز له وه‌ی که‌مه‌حکومی بکه‌ین هه‌وڵ بده‌ین ئیفشای بکه‌ین و ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی بڵێین کادره‌کانی خۆمانه‌وه، له ناوه‌نده دیپلۆماته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ئێمه ئه‌و شته‌مان باس کردووه و ئیفشامان کردووه. به‌داخه‌وه ئه‌مه ره‌نگبێت له توانای هێزه سیاسیه‌کان دا نه‌بێت که له کوردستاندا دژی ئه‌وه هاندانێک ساز بکرێت شتێکی باشه به بڕوای من ئه‌گه‌ر بکرێت زۆر جار له زۆر بوار دا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌نگیان به‌رز کردۆته‌وه چ به خۆشی چ به ناخۆشی به‌رانبه‌ر به‌و رووداوانه‌ی که له باشوری کوردستان بوون، چ بۆ ئه‌گه‌ر به بیرتان بێت به ساڵها له ژێر فشارێکیش که جمهوری ئیسلامی له سه‌ری داده‌نان به‌ڵام له شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یادی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرایه‌وه یادی ئه‌نفال ده‌کرایه‌وه ئه‌وه ناخۆشه‌کان و له هه‌ڵبژاردن و له دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌ریم ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق که کورد بوو له شاره‌کانی کوردستان جێژن ده‌گیرا، شیرینی بڵاو ده‌کرایه‌وه و بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌جاله هه‌بێت و خه‌ڵک ئه‌وه بزانن که ده‌توانن ئه‌و کاره بکه‌ن خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دریغی له‌وه ناکه‌ن .
سه‌رباز عبدالرحمن له ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس :
من یه‌ک پرسیارم هه‌یه هه‌ر کامێکتان جواب ده‌نه‌وه کێشه‌مان نییه به‌ڵام من ده‌پرسم مێژووی باڵ باڵێنه‌و نا یه‌ک هه‌ڵوێستی له مێژووی سیاسی کوردستان به هه‌ر چوار پارچه‌که‌یه‌وه مێژوویه‌کی ڕه‌شه، باشترین نمونه‌ش که ئێستا حیزبه کوردییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونه‌ته دوو باڵ باڵێکیان پشگیری له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌که‌ن و پشتگیری خۆیان بۆ یه‌کێک له کاندیده‌کانی سه‌رکۆماری ئێران ده‌که‌ن باڵێکی تریشیان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه کوردییانه به یه‌ک هه‌ڵوێستی بیریان له‌وه بکردباوه یه‌ک هه‌ڵوێست بنوێنن به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه‌کان زۆر باشتر ده‌بوو له‌وه‌ی که باڵێکیان پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن. باڵێکیشیان بایکۆتی بکه‌ن که‌واته من ده‌مه‌وێ بپرسم ئایا به‌ڕای ئێوه وه‌کوو دوو حیزبی کوردستانی ئێران پێتان وا نییه به نه‌بوونی یه‌ک هه‌ڵوێستی له نێو حیزبه کوردییه‌کان خه‌له‌لێک یا خود درزێک له نێو مێژوو یا خود بڵێین پڕۆسه‌ی سیاسی له کوردستانی ئێران، ببێته هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کان که‌متر به‌دی بێن له‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ به یه‌ک هه‌ڵوێست بڵێین وامان ده‌وێ زۆر جیاوازتره له وه‌ی باڵێک بڵێ وامان ده‌وێ و باڵێک بڵێ وامان ناوێ ؟
حسین یه‌زدانپه‌نا:
ئه‌وه‌ی کاک سه‌رباز قسه‌یه‌کی زۆر دروسته ،به‌ڵام ئه‌و ده‌رده ته‌نیا له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌چاو ناکه‌وێت، ئه‌مه ده‌ردێکی کۆنه ،مێژوویه‌کی کۆن دوور و درێژی هه‌یه له کوردستاندا هه‌ر له سه‌رده‌می میرنشینه‌کانه‌وه تا ئێسته کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م پارچه پارچه بوونه و نه‌بوونی خیتابی یه‌کگرتوو ده‌ژی. ئێمه وه‌ک خۆمان وه‌ک پارتی ئازادیی کوردستان هه‌م هه‌وڵماندا هه‌م پێمان خۆش‌بوو که هه‌مـوو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان پێکه‌وه بتوانیین یه‌ک هه‌ڵوێست بین. به‌ڵام روانینی جیاواز وستڕاتیژی جیاواز بۆ مه‌سه‌له‌که به‌داخه‌وه له‌و مۆزوعه‌شدا وای کرد که به سه‌ر دوو بۆچوونی سه‌ره‌کی دا دابه‌ش بین یه‌کیان بایکۆت کردن یه‌کیان ته‌حریم. ئێستا که واقیعه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه حه‌ول ده‌ده‌ین که ئه‌م دیارده‌یه نه‌بێته هۆکارێکی دیکه‌ی ناکۆکی و له خه‌ساره‌تی ئه‌م یه‌ک نه‌بوونه حه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌م بکه‌ینه‌وه. بۆ نموونه: ئێمه سیاسه‌تی خۆمان بانگه‌شه ده‌که‌ین ره‌دی سیاسه‌تی خه‌ڵکی تر ناکه‌ینه‌وه، ئێمه باس له پێشنیار و بۆچوونه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین سیاسه‌تی خه‌ڵکی دیکه ناده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه. ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕاسته له‌م مه‌سه‌له دیاره‌دا جیاوازیین و جیاواز بیر ده‌که‌ینه‌وه و جیاواز هه‌ڵوێستمان گرتووه، به‌ڵام خاڵه‌کانی نزیکی و لێک گه‌یشتنمان زۆر له‌وه زیاتره، ئێمه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی خۆمان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، به‌ڵام له لایه‌که‌ی دیکه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که دووری دروست نه‌بێ، به‌ڵکوو به نه‌وعێکی دیکه، بۆ هه‌نگاوێکی دیکه و بۆ روداوێکی دیکه بتوانین ئه‌و یه‌ک هه‌ڵوێستییه دروست بکه‌ین .
که‌ماڵ که‌ریمی :
ئه‌من ده‌مهه‌وێ به دوو شت ئیشاره بکه‌م یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌ی جه‌نابت باسی ده‌که‌ی زۆر گرینگه به‌ڵام به هیچ جۆری له نه‌زه‌ر ئێمه‌وه هه‌ر وه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی ئازادیش قسه‌مان کردووه جێی نیگه‌رانی نییه. ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵوێستێکی سیاسیه سێرفه‌ن به نیسبه‌ت یه‌ک مه‌وزوعی موشه‌خه‌سه‌وه. کاتێک ره‌نگ بێ ئه‌مه ببێته کێشه که ئێمه به نیسبه‌ت نیزامی کۆماری ئیسلامییه‌وه ببینه دوو هه‌ڵوێست. ئێمه پێمان وایه که تا ئێستا حیزبی دێموکڕات کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان به نیسبه‌ت نیزامی جمهوری ئیسلامی و ماهییه‌تی جمهوری ئیسلامی و ئاکاره‌کانی جمهوری ئیسلامی و ڕابردووی جمهوری ئیسلامی و ئه‌و جۆره دیتنانه‌ی که ئێمه له داهاتوو دا جمهوری ئیسلامی ده‌بینین هیچ ناکۆکێه‌کمان له گه‌ڵ هیچ حیزبێکی کوردستانی نییه و باوه‌ڕمان وایه ئه‌و حیزبانه‌ی که ئێمه به کوردستانی ده‌زانین که ته‌قریبه‌ن بێجگه ئێمه سێ، چوار، پێنج حیزبی دیکه‌ی کوردستانیمان هه‌یه له رۆژهه‌ڵات ئه‌وه به هیچ جۆرێک ئه‌مه ته‌نیا هه‌ڵوێستێکی سیاسیه له سه‌ر یه‌ک مه‌وزوعی موشه‌خه‌س و له نێو ئه‌حزابی سیاسی‌دا به راستی ده‌بێ وه‌کوو شتێکی ئاسایی چاو لێ بکرێت. به‌داخه‌وه ئێوه ده‌بێ بزانن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بێته پێشه‌وه حیزبه‌کانی کوردستانی به عه‌مه‌ل ببوونه دوو به‌ره، ئێمه حیزبی وامان هه‌یه له نێویاندا که شه‌رت داده‌نێ که له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆست بێ له گه‌ڵ تۆ دۆست نابم که‌وابوو ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن موشکله‌ی دروست نه‌کردووه، شتی دیکه موشکله‌ی دروست کردووه پێم خۆشه ئیشاره به شتێ بکه‌ین ئێمه له 15/ مانگی 5 دا به ڕه‌سمی به‌یاننامه‌یه‌ک له لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، په‌سه‌ند کراوێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه له باره‌ی پێویستی هه‌بوونی پێوه‌ندی سالم و دۆستانه و هاوکاری و هاوخه‌باتی له نێو حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، که ئێمه له‌و به‌یاننامه دا که په‌سند کراوی ئاخرین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌که‌مانه، به تاکید باس له‌وه ده‌که‌ین که به چاو لێکردن له مێژوومان له هه‌ر زه‌مانێک زیاترپێویستیان به هاوده‌نگی هه‌یه ،به هاوخه‌باتی هه‌یه ،به‌برایه‌تی و به دۆستایه‌تێه‌کی سالم و بێ مه‌رج داتاشین بۆ یه‌کتری هه‌یه به‌ڵام به بڕوای من دیسان تاکید ده‌که‌مه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی ئێمه به هیچ جۆرێ له نه‌زه‌ر ئێمه و پارتی ئازادیی یه‌وه ته‌ئسیر ناکاته سه‌ر ڕه‌وابتمان له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ک له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بۆ هه‌ر مه‌یدانێکی تر ئێمه ئاماده‌ی هاوخه‌باتی و هاوفکری و هاوده‌نگین له گه‌ڵیان .
مسته‌فا شێخه له ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر :
ئه‌من سێ پرسیارم له خزمه‌ت به‌ڕێزان هه‌یه پرسیاری یه‌که‌م له به‌رێز کاک که‌ماڵی که‌ریمی پرسیاری دووهه‌م له به‌ڕێز کاک حسێن یه‌زدانپه‌نا و پرسیاری سێهه‌میش ئه‌گه‌ر بکرێ هاوبه‌شه پرسیاری یه‌که‌مم له خزمه‌ت کاک که‌ماڵی به‌رێز ئه‌وه‌یه دیاره حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌و مه‌نته‌قه‌یه له باشوری کوردستان هه‌تا ئێستا پێشکه‌وتنی زۆری به خۆیه‌وه دیوه و قورسایه‌که‌شی له مه‌نته‌قه و له سه‌ر ئاستی عێراق دا دیاره به بڕوای جه‌نابت چه‌نده ئه‌و هه‌لو مه‌رجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌ئسیری له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران کردووه هه‌تا که‌سانێکی وه‌کوو که‌ڕروبی مووسه‌وی دان به به‌شێکی له مافه‌کانی کورد دا بنێن. پرسیاریشم له کاک حسێنی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه له ئێران له سه‌رده‌می ئاخره‌کانی سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆمارێتی ره‌فسه‌نجانی یه‌وه رێفۆرمخوازی گه‌رای خۆی دانا و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رۆک کۆماری محمد خاته‌می یه‌وه ئه‌وه‌ش به‌و په‌ڕی زه‌قییه‌وه خۆی نواند. چۆنه ئێستا ئێوه ئێستا پشتگیری له رێفڕمخوازان ده‌که‌ن و ئه‌و ده‌می ئه‌و کاره‌تان نه‌کرد، به خه‌سارێکی نازانن ؟ پرسیاره هاوبه‌شه‌که‌شم ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و یه‌ک هه‌ڵوێسته‌ی خۆتان به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بین پێی خۆشبینن یان نه ؟
که‌ماڵ که‌ریمی :
زۆر سوپاس کاک مسته‌فا راستییه‌که‌ی ئێمه ده‌زانیین،هه‌موومان ده‌زانیین،هه‌رێمی کوردستان ئێستا بۆ خۆی بۆته ناوه‌ندێکی سیاسه‌تکردن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کوردستاندا. هیچ که‌س ناتوانێ حاشا له‌مه بکات ئه‌و هه‌موو هه‌وڵدانه له لایه‌ن ئێران، تورکیه ،سوریه،حکومه‌تی عێراق چ به خراپ چ به چاک ده‌ری ده‌خات که هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆی شتێکه. ئێستا ده‌زانیین که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیش هه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کی باش به‌و مانایه‌ی که په‌یوه‌ندییه‌کی گه‌رم و گوڕی هه‌یه له به‌ینیاندا، ئه‌مه نازانم. به‌ڵام لانیکه‌م ده‌توانم وه‌کوو کوردێک له‌وه دڵنیا بم یا به‌وه خۆشحاڵ بم که به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له دیداریان له گه‌ڵ سه‌رانی کۆماری ئیسلامی‌دا مه‌سه‌له‌ی کوردیان وه‌کوو مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌میشه بۆ باس کردبێتن و کردبێتیانه مه‌سه‌له و مه‌وزوعی دانیشتنه‌کانیان و پێشم وایه ره‌نگه زۆر جار ئه‌و مه‌سه‌له هاتبێته به‌ر باس لانی که‌م ئه‌گه‌ر بڵێم ئاگامان له باسه نهێنێ کانیان نه‌بێ ئێمه له په‌یامه‌کانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانییا زۆرجار بیستوومانه که ئه‌و داوا ده‌کات له وڵاتانی ده‌ور و به‌ر که ده‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد بده‌ن له وڵاته‌کانی خۆیاندا .
ببووره کاک که‌ماڵ من مه‌به‌ستم زیاتر ئه‌و پێشکه‌وتنانه بوو که هه‌رێمی کوردستان به خۆیه‌وه دیوه نه‌ک هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌رێمی کوردستان که له ئاستی جیهانی دا‌و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌دا وای کردووه که بکه‌وێته به‌ر سرنجی وڵاتانی دراوسێ و جیهانی
به‌ڵێ: مه‌به‌ستت سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه، ببوره ئه‌من چۆن شتێکت باس کرد ئه‌من وا مته‌وه‌جێ بووم به‌ڵام به بڕوای من له په‌یوه‌ندێکی قورس هه‌یه له به‌ینی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی باشور و کوردی رۆژهه‌ڵات و ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێستا و دروستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکوو شایه‌د له شه‌ست،حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا ئه‌م په‌یوه‌ندییه درووست بووه و هه‌ر وا ئیدامه‌ی بووه هه‌میشه ته‌ئسیریان به سه‌ر یه‌که‌وه بووه من باوه‌ڕم وایه که بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیر بوونی و به‌ره‌و پێشچوونی و دیسان به‌ره‌و پێشچوونی زیاتری هه‌م ته‌ئسیری بووه و هه‌م تاسیری زیاتری ده‌بیت له به‌ره‌و پێشچوونی فکری له نێو خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا.
حسین یه‌زدانپه‌نا:
نه ئه‌و کاتیش که جه‌نابت تاریخێکت دیاری کرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رێفۆرمخوازی له ئێران‌دا،نه ئێستاش نه خه‌ڵکی کوردستان و نه ئێمه‌ش به‌شێک نین له هیچ باڵێکی کۆماری ئیسلامی و تێکه‌ڵ به کێشه‌ی هیچ باڵێکی ئه‌وان له‌گه‌ڵ نابین.ئێمه وه‌کوو کورد هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆمان هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ین له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ به‌ره‌و پێشچوونی خه‌باتی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین،جا ئه‌و ده‌رفه‌تانه شه‌ڕ بێ یان ئاشتی بێت، شۆڕش بێت یان حه‌ره‌کاتی رێفۆرمیستی بێت، بۆ ئێمه پێوانه ویست و داخوازییه‌کانی گه‌لی کورده،ئیستاش که هه‌ڵوێستمان به‌و شێوه‌یه پێوه‌ری ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌م هه‌ڵبژاردنه دا ئاوڕ له کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دراوه‌ته‌وه پێشتر نه له سه‌رده‌می خاته‌میدا نه پێش ئه‌ویش وه‌کوو عه‌رزم کردی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن نه‌بێ له ئێران‌دا (هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری) کاندیدێکی دیکه شک نابه‌ین باسی به‌م شێوه‌یه له فره چه‌شنی له ئێران‌دا کردبێت و باسی له‌وه کردبێت که ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ئێران زوڵم و سته‌میان لێ ده‌کرێت و باسی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و زوڵم سته‌مه بکا. له‌ڕاستیدا ئێمه به‌و هه‌ڵوێسته سوور بوونی خۆمان له سه‌ر ویست و داخوازه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نینه‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی که پاڵمان دابێ به یه‌کێک له باڵه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه.
پرسیاره هاوبه‌شه‌که چونکه به‌ده‌ره له ڕاگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌که‌مانه، هه‌ر که‌سه ده‌بێ جوابی حیزبی خۆمان بداته‌وه .ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌وڵێکی زۆر و به‌رده‌واممان داوه و ده‌یده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م په‌ڕاکه‌نده‌ییه رزگارمان بێ و هێزه ره‌سه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بتوانین له به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌دا یان له ئیتلافێکی یه‌کگرتوودا کۆوه بین.ڕاسته وه‌کوو هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش له له نێوان ئێمه و حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا شتێکی تازه‌و نوێیه، به‌ڵام وه‌کوو پێوه‌ندی و وه‌کوو مه‌یلی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتگۆی به‌رده‌وام شته‌که تازه نییه. ئێمه گفتوگۆمان له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌یه ،به‌ڵام بێ گومان نزیکی و فکری نزیکی سیاسی، نزیکی زیاتری کرداریشی به‌دواوه ده‌بێ .
که‌ماڵ که‌ریمی:
ئێمه تاکید له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ین که له نێو ئه‌و حیزبانه دا که له‌م هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ئێمه نین دۆستی زۆر باشن هه‌ن که له زۆر بواردا ده‌توانێ هاوبیر و هاو هه‌ڵوێست بێت له زۆر بواری تردا ده‌گه‌ڵ ئێمه و ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که رۆژێک به‌ره‌یه‌کی کوردستانی دروست ببێت که هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ک بگرێت .
کامیل نه‌جاڕی له خۆرهه‌ڵات نیوز :
دوو پرسیارم هه‌یه دیاره کاک که‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان خه‌ڵک هان ناده‌ن ئه‌و دوو حیزبه یان داوایان له خه‌ڵک نه‌کردووه له‌و ڕاگه‌یاندنه دا که به‌شداری له هه‌ڵبژاردن دا بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه له ڕاگه‌ندراوه‌که دا ده‌یبینین به تایبه‌ت به‌وه‌یکه داوا له خه‌ڵک ده‌کرێ که‌ڵک له‌و ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرن و به‌تایبه‌ت به زه‌قکردنه‌وه‌ی ناوی مه‌هدی که‌ڕروبی و هێنانه ئارای به‌رنامه‌کانی ئه‌و هیچ شتێک یانی هیچ مانایه‌کی دیکه جگه له‌وه نادات که خه‌ڵک به‌شداری بکه‌ن و ده‌نگ به مه‌هدی که‌ڕروبیش بده‌ن به‌تایبه‌ت که باس له‌وه ده‌کات ناکوتن به کاندیدای دڵخوازی وه‌لایه‌تی فه‌قی ته‌نیا له‌و رێگایه‌وه ده‌کرێ که ئێمه ده‌نگ به کاندیدای رێفۆرمیسته‌کان بده‌ین پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م دوو پارته ترسێکییان هه‌یه له‌وه‌ی ڕاشکاوانه داوا له خه‌ڵک بکه‌ن بچنه سه‌ر سندوق و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن و ده‌نگ به که‌ڕروبیش بده‌ن ئه‌و جۆره‌ی که ڕاگه‌یاندراوه‌که ده‌ڵێ ،ئه‌وه پرسیاری یه‌که‌م .
پرسیاری دووهه‌مم ئه‌وه‌یه : هه‌واڵێک بڵاو بۆوه که حکومه‌تی ئێران له هه‌رێمی کوردستانیش دیاره سندوقی ده‌نگدانی ده‌بێ ئایا ئه‌و پارتانه که داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن له‌و ده‌رفه‌ت که‌ڵک وه‌ربگرن خۆیان له‌و ده‌رفه‌ته که دێته پێشێ که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن به چ شێوه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرن ئایا خۆیان به‌شداری ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردندا یان به‌شداری ناکه‌ن ؟
حسین یه‌زدانپه‌نا:
له‌حنی ڕاگه‌یندراوکه هوشیارانه و به ئه‌نقه‌ست وا رێکخراوه که ئێمه فه‌رمان و ده‌ستوور ده‌رنه‌که‌ین بۆ خه‌ڵک،به‌ڵکوو ئێمه روونی بکه‌ینه‌وه، سه‌نگ و سوکی بکه‌ین، دیاری بکه‌ین که چی به قازانجه چی به زه‌ره‌ره و ته‌لویحه‌نیش ئاراسته‌که‌مان دیاریکراوه ئه‌وه بۆ ئه‌وه بووه که ئێمه وه‌ک دوو حیزبی سیاسی نامانهه‌وێ وه‌کوو حاڵه‌تێکی فه‌رمانده‌ری به خه‌ڵک بڵێین ئه‌وه بکه‌ن و ئه‌وه مه‌که‌ن، به‌ڵکوو ئه‌مه نه‌وعێکیش دیالۆکه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆمان ئه‌مه له‌حنی راگه‌یاندراوه‌که، به‌ڵام وه‌کوو پارتی ئازادیی کوردستان ده‌پرسی ده‌لێم به‌ڵێ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین به هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ی که گوتوومانه و ده‌نگیش به که‌ڕروبی ده‌ده‌ین له به‌ر به‌رنامه‌که‌ی و به‌رنامه‌که‌شی شتێکه که پێوه‌ندی هه‌یه به به‌شێک له مافه‌کانی گه‌لی کورده‌وه به‌شداری ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که سیاسه‌تی ڕادیکاڵی خۆمان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕێفۆرمێستی له نێو خۆی وڵات‌دا له‌یه‌ک هه‌ڵپێکین و بتوانین ببینه هێزێک بۆ گۆڕانکاری و بۆ ئه‌وه‌ی که مۆری خۆمان له سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان بده‌ین .
که‌مال که‌ریمی:
نازانم به‌داخه‌وه خۆم شناسنامه‌ی ئێرانیم نییه چۆن له ساڵی58 که حه‌مله‌یان کرد و ماڵه‌که‌یان داگیرکردین شناسنامه و هه‌موو شتێکم هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه ڕۆیشتووه که‌سێک که شناسنامه‌ی نه‌بێت ناتوانێ ره‌ئی بدا،به‌ڵام نه ئه‌و قسه‌ی ئێمه ره‌نگبێت ئه‌گه‌ر ئه‌من حیزبێکی قانوونیمان هه‌بووبایه حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی قانوونی ببووایه و له وڵاتی خۆم مه‌جالی فه‌عالییه‌تی ته‌بلیغاتی و سیاسی و ده‌نگدانم هه‌بوایه ئه‌من به دڵنییایی پێشنیارم ده‌کرد به حیزبه‌که‌م که به‌ڵێ به‌شداری له ئینتخابات بکه‌ین به‌ڵام ئێمه که حیزبێکی غه‌یره قانونین و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که وابوو ره‌نگبێت ئه‌و مه‌جاله هه‌ر نه‌بێت هه‌تا بیری لێ بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ین یا نه‌یکه‌ین .
سالار سابیر له هه‌تاو تی ڤی:
پرسیاره‌کانم بۆ کاک که‌ماله ، به‌ڕای به‌ڕێزتان ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه که دێته پێش تا چه‌ند ده‌توانێ ئێران له ئه‌و کێشانه ده‌رباز بکات که له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تووشی هاتووه و کام کاندید ده‌توانێ ئێران به‌ره‌و ئاراسته‌ی چاکتر ببات؟
دووهه‌میان به ڕای به‌ڕێزتان سه‌رۆکی کۆمار ده‌توانی چی بکات له کاتێکدا له ئێران ره‌هبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باڵایه؟
حسین یه‌زدانپه‌نا :
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه به‌رنامه‌که‌ی که‌ڕروبی به بایه‌خه وه‌کوو عه‌رزمان کردن ته‌رکیزمان له سه‌ر کردووه له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ماندا ئاوڕدانه‌وه‌ی مه‌هدی که‌ڕروبییه له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران سه‌ره‌کیترین هۆکار که ئێمه‌ی هێنا سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕی ئه‌و هه‌ڵوێسته بگرین، ئه‌وه‌یه که پێمان وایه سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کاندیدا ده‌توانێ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاواڵه‌تر دروست بکات و ده‌توانێ سووربوونی خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر ویسته‌کانیان نیشان بدات به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندی جمهووری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌ر وه‌کوو له ده‌ستووری ئێرانداش دیاریکراوه ئه‌مه شتێکه له ده‌ست ره‌هبه‌ری جمهوری ئیسلامی دایه و سه‌رۆک کۆمار چاره‌نووسی ئه‌و پێوه‌ندییانه دیاری ناکات.
سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین له رۆژنامه‌ی ڕووداو:
زۆربه‌ی ئه‌و چالاکییانه‌ی له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌بینین، زۆربه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن و یان له‌سه‌ر سنووره‌کان تێپه‌ڕ ناکا، بۆچی حه‌ول نادرێ پارتێکی هاوشێوه‌ی ده‌ته‌په له باکوور دروسبکرێ له نێو کوردی ئێران‌دا تا که‌ڵکیان لێوه‌ربگیرێ بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن یان فشار دروس‌کردن، چۆن ئێوه ده‌توانن هاوشێوه‌ی ده‌ته‌په دروسبکه‌ن له ئێران؟
که‌ماڵ که‌ریمی:
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که ئێمه بمانه‌وێ حیزبێک دروست بکه‌ین ئه‌وه مه‌به‌ستی ئێمه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا مه‌جالی ئه‌وه هه‌بێت که حیزبێکی وا دروست ببێت که بتوانێ له مه‌جاله قانوونییه‌کان ئیستفاده بکات و که‌ڵک وه‌ر بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ره‌و پێش ببات مه‌تره‌حی بکات و ته‌نانه‌ت له مه‌جاله قانوونییه‌کان ئیستفاده بکات بۆ ئه‌وه‌ی که بیانچه‌سپێنێت به دڵنیایی ئێمه له حیزبێکی وا پشتیوانی ده‌که‌ین حیزبی وا ئه‌ڵبه‌ته ده‌بێ ته‌جروبه‌ی خۆی هه‌بێت حیزبی وا ده‌بێ مه‌جالی خۆی هه‌بێت و به‌ڕاستی راستگۆیی له گه‌ڵ بێت له گه‌ڵ ووتنه‌کانی هه‌ر حیزبێک ره‌نگه بێت که شعاره‌کانی دروشمی نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵبگرێت نه‌توانێ ئه‌و باره قورسه هه‌ڵبگرێت و بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجام به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و فرسه‌تی ئه‌وه هه‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا که شتی وا دروست ببێت ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی پلوڕالیزمی سیاسی نازانین و به حه‌قی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌زانیین که ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌ن، به‌ڵام بۆ خۆمان له فکری ئه‌وه دانین و ناشمانه‌وێ ئه‌و کاره بکه‌ین که حیزب دروست بکه‌ین بۆ وه‌ی کاری خۆمانی پێ بکه‌ین. ئێمه حیزبێکین و فکری خۆمان هه‌یه و ئیده‌ئالی خۆمان هه‌یه و ته‌رحی ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک پشتگیری له‌و فکره‌ی ئێمه کرد‌و و رۆی بۆ خۆی له پێناو ئه‌و فکره دا ته‌شه‌کولی دروست کردقه‌تعه‌ن ئێمه پشتگیری ده‌که‌ین. به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا له‌و قۆناغه‌دا ره‌نگبێت مه‌جاله‌که ئه‌و جۆره نه‌بێت. ئێمه حیزبمان هه‌یه به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه له‌و حه‌ده‌ی که دروست بووه زیاتر بڕوات و زیاتر گه‌وره‌ببێت
.کوردستان ڕاپۆرت
رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ردووک به‌ڕێز کاک که‌ماڵ که‌ریمی و کاک حسێن یه‌زدانپه‌نا
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا هه‌موو ئاگادار بووین که خامه‌نه‌یی سه‌ردانی کوردستانی کرد و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌کجاریش ناوی کوردستان یا کوردی نه‌هێنا هه‌ر به‌حسی له ئۆمه‌تی واحید و موسڵمان کرد له کاتێکدا که سه‌رۆک کۆمارێک که ده‌بێ خۆی کاندید کا ده‌بێ پابه‌ند بێ به وه‌لایه‌تی فه‌قی یانی خامه‌نه‌یی .چۆن ده‌کرێ که سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته پابه‌ندبێ به وه‌لایه‌تی فه‌قی ده‌توانێ باس له نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بکات ؟
دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو که‌ڕروبی ئه‌و ماددانه‌ی داوه و که سبه‌ینێش له هه‌ڵبژاردنه‌کانا به‌شداری نه‌کرد ئایا ئه‌مه جۆرێک شکست هێنانێک نییه له ناو بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد دا ؟
پرسیاری دیکه‌شم ئه‌وه‌یه که ئه‌و براده‌ره باسی کرد که کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێرا بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کاته‌وه خۆم هه‌واڵه‌که‌م بڵاو کردۆته‌وه ته‌نانه‌ت یه‌کێک له ئه‌و بنکانه‌ی که ئاماژه‌ی پێ کردووه بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌کاته‌وه کۆیه‌یه، ڕای ئێوه به تایبه‌تی کاک که‌ماڵی که‌ریمی چییه له‌و باره‌وه ؟
حسین یه‌زدانپه‌نا :
خامنه‌یی له کوردستان زیاد له جارێ نێوی کوردی هێنا، زیاد له جارێ. ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک له خۆشه‌ویستی کورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی کورد له ئێران و ده‌سکه‌وته‌کانی له باشووری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کان و گه‌شه‌ی له باکوری کوردستان، هێزێکی ئه‌وه‌نده به قووه‌تن به سه‌ر هه‌موو داگیرکه‌رێکی کوردستاندا قورسایی ده‌که‌ن و ناتوانن خۆی لێ گێل بکه‌ن. ئه‌مه لایه‌ک ،له‌لایه‌کی دیکه به‌شێک له سه‌فه‌ره‌که‌ی خامه‌نه‌یی بۆ ئه‌وه بوو له‌و گڕه‌ی که له ئاکامی خه‌باتی کورد دا دروست بووه و ته‌ئسیری کردووه‌ته سه‌ر که‌سه ناسراوه‌کانی جمهوری ئیسلامی و که‌رروبی و موسه‌وی که له به‌رنامه‌که‌ی خۆیاندا بیگونجێنن که‌م بکاته‌وه و نه‌هێڵێ ئه‌وه ببێته حه‌ره‌که‌تیکی گه‌وره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌فه‌رمووی چۆن سه‌رۆک کۆمارێک ده‌توانێ کارێک بکات له حاڵێکدا ده‌بێ پابه‌ندی بڕیاراتی ڕه‌هبه‌ر بێت ئه‌وه من ده‌لێم له‌وه‌ش زیاتر ،ئه‌وه‌ی که که‌ڕروبی ده‌یڵێ و کوتوویه‌تی ئه‌مه قه‌ڵشتێکی گه‌وره‌یه له سیستمی نه‌زه‌ری کۆماری ئیسلامی‌دا، راسته مادده‌ی 15 و 19 ی ده‌ستووری ئێران هێندێک ئاماژه‌ی تێدایه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه.وه‌ک نموونه‌یه‌ک به‌ردی بناغه‌ی سیاسه‌ت له تورکیه که‌ماڵیزمه. به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری ده‌ستوور کرابێ، که‌ماڵیزم قه‌ڵشتێکی گه‌وره‌ی تێ بووه که ته‌له‌فزیونی کوردی ده‌کرێته‌وه، که بوونی کورد به ڕه‌سمی ده‌ناسرێت، یه‌عنی ئه‌مه به‌ردی بناغه‌ی که‌مالیزمی له وڵاته‌ی جوڵاندووه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماده‌یه‌کی ده‌ستووریش گۆڕانی به سه‌ر دا هاتبێت ، که ماده‌ی 310 ده‌ڵێ : ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته ده‌ژیت تورکه. له حاڵێکدا ئه‌وه له سیاسه‌تی رۆژانه‌ی حکومه‌تدا پێشێل کراوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له ئێرانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌ستوور چی کوتووه و خامه‌نه‌یی بیر‌و بۆچوونی چۆنه، به‌ڵام له مه‌یداندابوونی خه‌ڵک، کۆڵنه‌دانی خه‌ڵک، ده‌توانێ پاشه‌کشه به سه‌ره‌ڕۆیی بکات له‌و وڵاته‌دا و خۆی بسه‌پێنێ .
که‌ماڵ که‌ریمی:
به‌س که‌مێک ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی سندوق هێنانه بۆ من که‌مێک تازه‌گی هه‌یه زۆر سوپاس ئه‌وه خه‌به‌رێکی تازه‌یه که بیستمان به‌ڵام ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت لێره سندوق دابنرێت ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی جمهوری ئیسلامی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان موافه‌قه‌تی ئه‌وه بکات که لێره سندوق دابنێت ،ته‌بیعییه هه‌ر حکومه‌تێک حکومه‌تی کوردستانیش ده‌توانێ دیاری بکات که له کوێی داده‌نێن، جا ئه‌وه له دهۆک بێت له سلێمانی بێت له کۆیه بێت یا له هه‌ولێر بێت له هه‌ر کوێ بێت،خۆ ره‌نگبێت له‌و ئاسته‌ماندا ببینن که پرس له ئێمه بکه‌ن ئه‌رێ له کۆیه سندووق دابنێین یا نه یا ئه‌گه‌ر تازه پرسیشمان پێ بکه‌ن به قسه‌مان نه‌که‌ن ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه نازانیین ئه‌و خه‌به‌ره ئه‌و خه‌به‌ره تازه‌گی هه‌یه. به‌ڵام پێموایه که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت دای بنێین عاده‌ته‌ن له وڵاته‌کاندا له پایته‌خته‌کان دای ده‌نێن، یا له‌و شوێنانه‌ی که مومکینه ته‌جه‌موعێکی تایبه‌تی لێ بێت، له کۆیه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ته‌جه‌مۆعێکی دژی جمهوری ئیسلامی لێێه که قه‌تعه‌ن ناچێته سه‌ر سندوقه‌کانی ئه‌وان .
حسین یه‌زدانپه‌نا:
ئێمه گرێومان له سه‌ر ئه‌وه نه‌کردووه که که‌ڕروبی ده‌نگ دێنێته‌وه به‌ڵام پێمان وایه ئه‌گه‌ر که‌ڕروبی ده‌نگ بێنێته‌وه نه‌تیجه‌ی ئه‌و ده‌نگ هێنانه‌وه له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ئه‌و قه‌ڵشته زیاتر ده‌کات و له ئاستی کۆمه‌ڵیشدا خه‌ڵکی کورد و خه‌ڵکی کوردستان و گه‌لانی بنده‌ست هه‌نگاوێک سه‌ر ده‌خات و هانیان ده‌دات که پێشڕه‌وی زیاتر بکه‌ن و چاوه‌ڕوانیه‌کانیشیان بچێته سه‌ره‌وه و خه‌باتیشیان گڕو تینی زیاتر پێ بدات. به‌ڵام ئێمه گره‌ومان نه‌کردووه که که که‌ڕروبی حه‌تمه‌ن ده‌یباته‌وه و گرێوی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که که‌ڕروبی بردییه‌وه بتوانێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که گوتوویه عه‌مه‌لی پێ بکا. به‌ڵام له سه‌ری ماڵه له سه‌ر کۆماری ئیسلامیش ماڵه و تازه ئه‌و جموجۆڵه‌ی که ئه‌مڕۆ له ئاکامی ئه‌و فێعل وئینفعلاته دا هاتووه‌ته پێشێ پاشه‌کشه‌ی پێ ناکرێ بۆ دواوه‌وه.
فه‌ریبا محمدی
بۆچی ئێمه خه‌ڵک بانگه‌شه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بچیته ده‌نگدان له کاتێکدا سه‌رۆک کۆمار ناتوانێ هیچ بکا ؟
کاک حسێن وڵام :
ئه‌من با عه‌رایزی خۆمت پێشکه‌ش بکه‌م: ئه‌وه‌ی که فه‌رمووت له سه‌ر نادیموکڕاتیک بوونی هه‌ڵبژاردن له سه‌ر ئیختیاراتی سه‌ر کۆماری له سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره نادیموکڕاتیکه ئه‌وانه هه‌مووی دروسته. ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی هانداوه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌وه نییه که ده‌ستوور دێموکڕاتیکه یان سه‌رکۆمار ئیختیاراتی زۆره، ئه‌وه‌یه که گۆڕان ده‌بیندرێت، ئه‌م گۆڕانه وه‌کوو عه‌رزم کردی له ئاستی نه‌زه‌ریدا ده‌بیندرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه سیاسه‌ت وابکه‌ین بیکه‌ینه شتی شه‌خسی ئه‌مه مه‌وزوعێکی دیکه‌یه که بڵێین چوونکی ئه‌وه که‌ڕروبیه و له‌و نیزامه‌دا بووه تازه هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکرێت، ئه‌مه بڕواناکه‌م جه‌نابیشتان پێتان مێتۆدێکی باش بی. به‌نیسه‌در وه‌ختێکی وتی: پۆتینه‌کانتان مه‌که‌نه‌وه تا کوردستان ده‌گرنه‌وه. ئێستا له سه‌ر تلویزیۆنی کوردی دیمانه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌کرێ و هاوپه‌یمانه‌تیشی له‌گه‌ڵ کراوه ته‌ماحی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵیش زۆر بێت. که‌واته مه‌سه‌له که شه‌خسی نییه، ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین که له روانگه‌ی مه‌هدی که‌ڕروبیدا گۆڕانکاری تێدایه ره‌نگه پرسیار ئه‌وه بێ باشه ئه‌و گۆڕانه به‌رهه‌می چییه ئه‌من ده‌ڵێم به‌رهه‌می لوتفی خۆی نییه، به‌رهه‌می فشاری خه‌باتی ئێمه و ئێوه و خه‌ڵکی وڵاته‌که‌مانه. باشه ئه‌وه به چۆک داهاتن نییه؟ خۆ ئێمه ناڵێین خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ونه دوای که‌ڕروبی و مافه‌کانی وه‌رگرێ، ئێمه ده‌ڵێین خه‌ڵکی کوردستان مه‌هدی که‌ڕروبی به‌رانبه‌ر به‌شێک له ویسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه به چۆک داهاتووه با بیگرینه‌وه، بابیگرینه‌وه و له‌و قه‌ڵشته‌ی که له نێو ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا دروست بووه که‌ڵک وه‌ر بگرین به هه‌ڵوێستی خۆشمانه‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی که بکه‌وینه دوای که‌س هه‌ر مه‌هدی که‌ڕوبی ئه‌گه‌ر سبه‌ی ڕۆژێ پابه‌ند نه‌بوو به‌و به‌ڵێنیانه‌ی که داویه‌تی خۆ ئێمه خۆمان چه‌ک نه‌کردووه ئێمه ده‌توانیین سود له‌وه وه‌ربگرین که که‌ڕروبی ئه‌و به‌ڵێنیه‌ی داوه و بیکه‌ینه ئه‌نگیزه‌یه‌ک بۆ درێژه‌دانی خه‌بات بۆ فشار هێنانیش بۆ سه‌ر ئه‌و .مه‌سه‌له‌ی به‌شداری کردنه‌که کاک که‌ماڵ بۆ خۆی جواب ده‌دا‌ته‌وه و به‌ڵام من عه‌رزم کردی به سه‌راحه‌ت به‌ڵێ پێموایه ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد دا ده‌نگ به مه‌هدی که‌ڕروبی بدرێت و ئه‌گه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردنیش بێته هه‌رێمی کوردستانه‌وه به مه‌رجێکی ستادی که‌ڕروبی بۆ خۆی دای بنێت نه‌ک دام ده‌زگای ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تی، ئێمه به‌شداری ده‌که‌ین . به نیسبه‌ت خۆمه‌وه ، ئه‌من ده‌مێکه شناسنامه ئێرانێکه‌م پێشکه‌ش کردوونه‌وه .
که‌ماڵ که‌ریمی:
زۆر سوپاس فه‌ریبا خانم، ئه‌من له پێشدا ئه‌وه بڵێم جه‌نابت گله‌ێی ئه‌وه‌ت کرد که ئه‌من گوایه ده‌بێ قسه‌یه‌کم کردبێ که ئه‌مه‌م به ده‌سکه‌وتی حیزب زانیوه ئه‌من نازانم هیوادارم تووشی ئه‌وه نه‌بووبم به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر گوێ له نه‌واره‌که‌شی بگرمه‌وه که زه‌بت کراوه به ته‌کید ده‌زانم به‌رهه‌می ئه‌و خه‌باته‌م ووتووه که به‌رهه‌می خه‌باتی سی ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌رهه‌می خۆڕاگری و خوێندانی هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌و هه‌زینه‌یه که چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌تا ئێستاش له کوردستان ده‌یده‌ن و ئه‌مه‌ی که ئێمه کردوومانه له نه‌زه‌ر ئێمه‌وه وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شتێکه پێوه‌ندی به حیزبی ئێمه‌وه نییه بۆیه ئێمه نامانهه‌وێ ئه‌مه به موڵکی حیزبی دێموکڕات بنوسرێ. به‌ڵکوو ئه‌مه له ئه‌ساسدا موڵکی ئه‌و بزوتنه‌وه سیاسیه‌یه که ئه‌مڕۆ به جیدی له نێو خۆی وڵات به‌ڕێوه‌یه. جا ئێمه حه‌زی پێ بکه‌ین یا حه‌زی پێ نه‌که‌ین موڵکی ئه‌وانه بۆیه ئه‌من له قسه‌کاندا ته‌قریبه‌ن دڵنیام که وام نه‌گوتووه و ئه‌گه‌ریش وام ووتبێ داوای لێ بووردن له جه‌نابت ده‌که‌م .ئه‌وه بۆ ته‌کید ووتم چوون من پێم وایه که نازانم وا نه‌بووه به‌ڵام به نیسبه‌ت ئه‌و مه‌سه‌له‌ی تریشه‌وه کاک حسێن ته‌وزیحی باشیدا ئه‌من پێم وایه که خوشکه فه‌ریبا زۆر به وردی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی ئێمه‌ی خوێندۆته‌وه چۆن جومله به جومله‌ی به‌یاننامه‌که‌ی به روخی ئێمه دادایه‌وه به‌ڵی ئێمه‌ش له‌و به‌یاننامه دا کوتوومانه که ئه‌و نیزامه شتی وای تێدا ناکرێ گووتومانه که رێگه‌ی ئینتخاباتێ دێموکڕاتیک نییه گووتومانه که ئیجازه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه، مادامیش ئیجازه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردن هه‌یه وابکه‌ن یانی هه‌مووی ئه‌و قسانه‌مان کردووه ئه‌من پێم وایه که لانی که‌م حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده له بیرکردنه‌وه دا لێک دوور نیین که ته‌نانه‌ت جومله به جومله‌ی یه‌کتر نه‌ناسنه‌وه و ئێمه به ته‌کید له‌و به‌یاننامه‌یه دا هه‌مو ئه‌و قسانه‌مان هێناوه پێمانوایه که هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیک به‌ڕێوه ناچێت هه‌ر له ئێستاوه بۆ ئاگاداریتان ژماره‌ی سندوقه گه‌ڕۆکه‌کان چه‌ند به‌رانبه‌ر بکه‌ن ته‌نیا ده‌لیله‌که‌شی ئه‌وه‌یه که سندوقی گه‌ڕۆک ناتوانێ چاوه‌دێری له سه‌ر بێت، ده‌ڕوا له رێیه‌کا ماشینێکی پاسدار پڕی ده‌کات له ره‌یی بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد و له‌و سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵێ ته‌بیعییه دیموکڕاتیک نییه، ئێمه‌ش قسه‌مان له هه‌ڵبژاردنێکی دێموکڕاتیک نه‌کردووه، قسه‌مان له به‌شداری له پرۆسه‌یه‌کدا کردووه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان، بۆ گه‌وره کردنه‌وه و مه‌تره‌ح کردنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد، بۆ هاوده‌نگ کردنی هه‌موو ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌ی له بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردان، له پێناو مه‌تره‌ح کردنی دروشمی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا ئه‌وه مه‌به‌ستی ئێمه‌یه ده‌نا ته‌بیعییه ته‌کیدمان له سه‌ر دێموکڕاتی نه‌بوونه‌که‌ی هه‌یه .
حسین یه‌زدانپه‌نا :
یه‌ک ته‌وزیحی دیکه له مه‌سه‌له‌ی مه‌شروعییه‌تدا که من پێموایه جارێکی دیکه ئێمه ده‌بێ چه‌مکی مه‌شروعییه‌ت بازخانی به‌که‌ینه‌وه. دوو سێ پرسیار هه‌یه که ئێمه باس له مه‌شروعیه‌ت ده‌که‌ین ئایا به‌و حه‌ره‌که‌ته مه‌شروعیه‌ت ده‌ده‌ین یا یا نایده‌ین؟ کام مه‌شروعییه‌ت؟ مه‌شروعییه‌ت له روانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه یا له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسییه‌وه؟ ئه‌وه قسه‌ی لێ ده‌بێته‌وه ئه‌مه یه‌ک، دووهه‌م : خۆ کۆماری ئیسلامی مه‌شروعییه‌تی له ده‌نگی خه‌ڵک وه‌رناگرێ به پێی قانوون، مه‌شرووعییه‌تی ئه‌و له فه‌رامینی ئیلاهییه و له زه‌مانی غه‌یبه‌تی حه‌زره‌تی مه‌هدییه‌وه و نه ئه‌و سی قانوونه وه‌لی ئه‌مری موسلمین که سه‌ڵاحییه‌تی له هه‌موو که‌س زیاتره جێگری ئه‌وه، بۆیه کۆماری ئیسلامی مه‌شروعییه‌تی له ده‌نگی خه‌ڵک وه‌رناگرێت. پاشان: ئه‌م چه‌مکی مه‌شروعییه‌ته بۆ حیزبی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و بۆ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست چه‌مکێکی جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه حیزبێکی سه‌راسه‌ری به‌کاری دێنێت . با وای دابنێین ئه‌مه وتووێژێکه نێوان کۆماری ئیسلامی و گه‌لی کورد، ئایا هێزه سیاسییه‌کان رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت ئه‌و هێزانه‌ی که سابیقه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یان هه‌یه ئایا له ئوسوولدا وتووێژ ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه له گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی؟ یه‌ک له هیزه سیاسییه‌کان نه‌بێ که ده‌ڵێ ئیللا و بیللا وتووێژ له هیچ شه‌ڕایه‌تێکدا نا ،به په‌یوه‌ندییه‌ک که ئێمه هه‌مانه به دۆستایه‌تییه‌ک که ده‌گه‌ڵ باقی هێزه کان هه‌مانه، ده‌زانین که له ئوسوولدا هێزه‌کانی دیکه وتووێژ ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه. باشه ئه‌گه‌ر وتووێژمان کرد ،ئه‌و وه‌خته‌ش پرسیاری مه‌شروعییه‌ت دێته گۆڕێ، که باشه ئه‌و مه‌شروعییه‌تدان نییه به کۆماری ئیسلامی که ده‌چن ئێوه قسه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌که‌ن؟ وای دابنێین به‌رنامه‌که‌ی مه‌هدی که‌ڕروبی به‌رنامه‌ی پێشنیاری کۆماری ئیسلامیه بۆ وتووێژ، بیکه‌ین یا نه‌یکه‌ین؟ ده‌رگای وتوویژ له سه‌ر خۆمان داخه‌ین، نه‌خێر وتووێژ مه‌یدانێکی نه‌به‌رده، مه‌یدانێکی نه‌به‌رده بۆ داخوازییه‌کانی خۆت، که‌واته ئێمه وه‌کوو حیزبی نه‌ته‌وه‌یی بنده‌ست و کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی وڵات داگیرکراو که ئامانجه‌که‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌ر شه‌رایه‌تێکدا له تاران هه‌ر که‌سێک دێ ئه‌و رزگار بێت ئێمه مه‌سئوول نین له تاران هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌یکه له باشووری کوردستانیش ته‌جروبه کرا، چه‌ند ساڵ سه‌دام حسێن له پایته‌خت دانیشت به‌ڵام حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان لێره هه‌بوو و له‌و ئاخرییه‌وه نه‌وعێک ته‌عامل وله‌یه‌ک گه‌یشتنیش له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقدا هه‌بوو، باشه له تورکییه‌یه‌کی که به‌ردی بناغه‌که‌ی که‌مالیزمه، ئێستا که کورده‌کان به‌شدارێکی باشی هه‌ڵبژاردن ده‌بن ئه‌گه‌ر له‌وێ ئێمه چه‌مکی مه‌شروعییه‌ت بێنینه گۆڕێ، سیاسه‌ت ناکرێ له‌وێش ، له‌وێشدا ده‌ڵێین کاکه رژیمێک که له سه‌ر بنه‌مای که‌مالیزم دامه‌زراوه چۆن ده‌بێ کورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی بکات ؟ مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه، ئه‌من ده‌ڵێم دڵنیام فه‌ریبا خانم ئه‌وه‌نده‌ی خوێنده‌واری سیاسی هه‌یه بزانێت له ته‌حلیلی سیاسی‌دا دوو سوونه‌تی ئاشنا هه‌یه یه‌کی سوونه‌تی ته‌حلیلی ره‌فتارییه یه‌کی ته‌حلیلی سیستمی یه. ته‌حلیلی ره‌فتاری ئه‌وه‌یه ره‌فتاری تاکه‌کان و ئه‌کته‌ره سیاسییه‌کان له نێو سیستمێکدا بۆی گرینگه،ته‌حلیلی سیستمی ئه‌وه‌یه به‌لایه‌وه، تاکه‌کان گرینگ نییه به‌لایه‌وه به‌شه‌کانی سیستم گرینگه، ئێمه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆمان ڕه‌چاوی لێکدانه‌وه‌ی ره‌فتاریمان کردووه.
پرسیار: سه‌باره‌ت به پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک که تا ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ته‌حریم نه‌کردووه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگێکی تر هه‌بوایه ئایا هه‌م حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هه‌م پارتی ئازادیی کوردستان نه‌ده‌کرا یا ئایا حه‌ولێکدراوه یان باس نه‌کراوه له‌گه‌ڵ پژاک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به سێ قۆڵی ده‌ربکه‌ن یان نه. دووایه‌ش له‌سه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، یان وه‌ک پارتی ئازادیی کوردستان که به‌شداره له‌و کۆنگره‌یه، پرسیارم له کاک حسه‌ین ئه‌وه بوو، بۆ پارتی ئازادیی کوردستان نه‌یتوانی رێکبکه‌وێ له‌سه‌ر بڕیارێکی هاوبه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌کان و جۆرێک جیاوازی ئارا بوو له نێو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ؟
حسین یه‌زدانپه‌نا:
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی هه‌لوێستی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌ڵوێستێکی ره‌سمیم له وان نه‌دیتووه له‌و باره‌وه ته‌نیا هه‌ڵوێستی ئۆرگانێک له پارتی ژیانی ئازادی کوردستان‌مان دیت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شداری ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش نه‌بوون راستییه‌که‌ی مه‌سه‌له‌که زۆر له ده‌ستووری کاری ئێمه‌دا نه‌بوو ،ئه‌وه لایه‌ک . له لایه‌کی دیکه‌ش سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان جه‌نابت ده‌زانی له وڵاتێکی ئوروپاییه و ئێمه‌ش لێره‌ین جا ئه‌وه تۆزێک گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌و شتانه له دووره‌وه ئاسان نییه. مه‌سه‌له‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له‌و کۆنگره‌یه دا هه‌ر حیزبێک بۆخۆی ده‌توانێت له سه‌ر شتێکی موعییه‌ن سیاسه‌تی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێت ئاییننامه‌ی کۆنگره ئیجبار ناکات که حه‌تمه‌ن ده‌بێ هه‌موو وه‌کوو یه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه بۆیه به‌یاننامه‌یه‌ک که کۆنگره ده‌ریکرد ده‌ڵێ ئێمه ته‌وسییه‌ی به‌شداری به خه‌ڵک ناکه‌ین، ته‌وسییه‌ی هه‌ڵبژاردن به خه‌ڵک ناکه‌ین یانی ته‌قریبه‌ن هێشتوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س بۆ خۆی سیاسه‌تی خۆی ره‌چاو بکات. به هه‌ر حاڵ ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانی ئه‌ندام له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵیش دوو هه‌ڵوێستی جیاوازمان هه‌بوو له‌و زه‌مینه‌یه دا نه‌مانده‌توانی نه ئێمه بیسه‌پێنین به سه‌ر باقی ئه‌ندامانی کۆنگره نه ئه‌وان بیسه‌پێنن. لێیگه‌ڕێین هه‌رکه‌س بۆ خۆی کاری خۆی بکات و کێشه‌یه‌کیشی لێ نه‌که‌وتۆوه‌ته‌وه.
به داوای لێبووردن ته‌واوی ده‌که‌ین کاته‌که ته‌واو بووه سوپاسی به‌شدار بوونی هه‌موولایه‌کتان ده‌که‌م زۆر سوپاس
|